عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ساقی[a] پاشای میسر و نانه‌واكه‌ی
- 1
- دوای ماوه‌یه‌ك ساقی پاشای میسر و نانه‌واكه‌ی هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر به گه‌وره‌كه‌یان پاشای میسر كرد.
- 2
- جا فیرعه‌ون له دوو كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی تووڕه بوو، سه‌رۆكی ساقییه‌كان و سه‌رۆكی نانه‌واكان.
- 3
- ئیتر هه‌ردووكیانی خسته زیندانه‌كه‌ی ناو ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كان، ئه‌و شوێنه‌ی كه یوسفی تێدا زیندانی كرابوو.
- 4
- سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كانیش كاروباری ئه‌وانی به یوسف سپارد، ئه‌ویش خزمه‌تی كردن.
ئیتر ماوه‌یه‌ك له زیندانه‌كه‌دا مانه‌وه. - 5
- ئینجا ساقی پاشای میسر و نانه‌واكه‌ی كه زیندانی كرابوون هه‌ردووكیان، له یه‌ك شه‌ودا خه‌ونیان بینی، خه‌وی هه‌ریه‌كه‌یان لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌یان.
- 6
- بۆ سبه‌ی به‌یانی یوسف هاته لایان، سه‌یری كردن هه‌ردووكیان ماتومه‌لوولن.
- 7
- ئه‌ویش پرسیاری له هه‌ردوو كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی فیرعه‌ون كرد كه له‌گه‌ڵ خۆی له زیندانی ماڵی گهورهكهیدان، گوتی: «بۆچی ئه‌مڕۆ ڕووتان خه‌مگینه؟»
- 8
- وه‌ڵامیان دایه‌وه: «خه‌ونمان بینیوه، به‌ڵام كه‌سێك نییه لێكیان بداته‌وه.»
یوسفیش پێی گوتن: «ئایا لێكدانه‌وه هی خودا نییه؟ خهونهكانتانم بۆ بگێڕنه‌وه.» - 9
- سه‌رۆكی ساقییه‌كان خه‌ونه‌كه‌ی بۆ یوسف گێڕایه‌وه و گوتی: «له خه‌ونمدا دار مێوێك له‌به‌رده‌مم بوو.
- 10
- سێ چڵ به دار مێوهكهوه بوو، هه‌ر كه چرۆیان كرد، گوڵیان گرت و هێشووهكانیان پێگه‌یشتن و بوونه ترێ.
- 11
- جامه‌كه‌ی فیرعه‌ونیشم به‌ده‌سته‌وه بوو، ترێیهكهم هێنا و گوشیمه ناو جامه‌كه‌ی فیرعه‌ون، جامه‌كه‌م دایه ده‌ستی فیرعه‌ون.»
- 12
- یوسفیش پێی گوت: «ئه‌مه لێكدانهوهكهیهتی: سێ چڵهكه سێ ڕۆژن.
- 13
- له ماوه‌ی سێ ڕۆژدا فیرعه‌ون سه‌رت به‌رز ده‌كات و ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆت. جامه‌كه‌ی فیرعه‌ونیش ده‌ده‌یته‌وه ده‌ست خۆی، هه‌روه‌ك جاری جاران كه ساقی بوویت.
- 14
- كاتێك ژیانت باش ده‌بێت منت بێته‌وه یاد، چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه‌یت و له‌لای فیرعه‌ون ناوم بهێنیت و له‌م ماڵه ده‌رمبهێنیت،
- 15
- چونكه له خاكی عیبرانییهكانهوه دزراوم، لێره‌ش بێ ئه‌وه‌ی هیچم كردبێت خراومه‌ته زیندانه‌وه.»
- 16
- كه سه‌رۆكی نانه‌واكان بینی باشی لێكدایه‌وه، به یوسفی گوت: «منیش له خه‌ونمدا سێ سه‌به‌ته نانی سپی له‌سه‌ر سه‌رم بوو.
- 17
- سه‌به‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یان هه‌موو جۆره خواردنێكی فیرعه‌ونی تێدابوو له‌وانه‌ی نانه‌وا دروستیان ده‌كات، به‌ڵام باڵنده‌كان له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌كه‌ی سه‌ر سه‌رمه‌وه ده‌یانخوارد.»
- 18
- یوسفیش وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئه‌مه لێكدانهوهكهیهتی، سێ سه‌به‌ته‌كه سێ ڕۆژن.
- 19
- له ماوه‌ی سێ ڕۆژیشدا، فیرعه‌ون سه‌رت په‌لده‌دات و جهستهكهت له‌سه‌ر دارێك ده‌چه‌قێنێت، باڵنده‌ش گۆشتهكهت ده‌خۆن.»
- 20
- ئه‌وه بوو له ڕۆژی سێیه‌م كه ڕۆژی له‌دایكبوونی فیرعه‌ون بوو، فیرعه‌ون خوانێكی بۆ هه‌موو دهستوپێوهندهكانی سازكرد. سه‌ری سه‌رۆكی ساقییه‌كان و سه‌ری سه‌رۆكی نانه‌واكانی له‌نێو دهستوپێوهندهكانی بڵند كرد.
- 21
- سه‌رۆكی ساقییهكانی گه‌ڕانده‌وه بۆ مهیگێڕییهكهی خۆی، ئه‌ویش جامی دایه‌وه ده‌ستی فیرعه‌ون.
- 22
- به‌ڵام سه‌رۆكی نانه‌واكانی كوشت، وه‌ك چۆن یوسف بۆی لێكدابوونهوه.
- 23
- سه‌رۆكی ساقییهكانیش یوسفی بیر نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵكو له یادی كرد.
- a. 40:0 ساقی: شه‌راب تێكهر.