عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
ساقی[a] پاشای میسر و نانه‌واكه‌ی 
1
دوای ماوه‌یه‌ك ساقی پاشای میسر و نانه‌واكه‌ی هه‌ڵه‌یان به‌رامبه‌ر به‌ گه‌وره‌كه‌یان پاشای میسر كرد.
2
جا فیرعه‌ون له‌ دوو كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی تووڕه‌ بوو، سه‌رۆكی ساقییه‌كان و سه‌رۆكی نانه‌واكان.
3
ئیتر هه‌ردووكیانی خسته‌ زیندانه‌كه‌ی ناو ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كان، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ یوسفی تێدا زیندانی كرابوو.
4
سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كانیش كاروباری ئه‌وانی به‌ یوسف سپارد، ئه‌ویش خزمه‌تی كردن.
ئیتر ماوه‌یه‌ك له‌ زیندانه‌كه‌دا مانه‌وه‌.
5
ئینجا ساقی پاشای میسر و نانه‌واكه‌ی كه‌ زیندانی كرابوون هه‌ردووكیان، له‌ یه‌ك شه‌ودا خه‌ونیان بینی، خه‌وی هه‌ریه‌كه‌یان لێكدانه‌وه‌یه‌كی جیاوازی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وی دیكه‌یان.
6
بۆ سبه‌ی به‌یانی یوسف هاته‌ لایان، سه‌یری كردن هه‌ردووكیان ماتومه‌لوولن.
7
ئه‌ویش پرسیاری له‌ هه‌ردوو كاربه‌ده‌سته‌كه‌ی فیرعه‌ون كرد كه‌ له‌گه‌ڵ خۆی له‌ زیندانی ماڵی گه‌وره‌كه‌یدان، گوتی: «بۆچی ئه‌مڕۆ ڕووتان خه‌مگینه‌؟»
8
وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «خه‌ونمان بینیوه‌، به‌ڵام كه‌سێك نییه‌ لێكیان بداته‌وه‌.»
یوسفیش پێی گوتن: «ئایا لێكدانه‌وه‌ هی خودا نییه‌؟ خه‌ونه‌كانتانم بۆ بگێڕنه‌وه‌.»
9
سه‌رۆكی ساقییه‌كان خه‌ونه‌كه‌ی بۆ یوسف گێڕایه‌وه‌ و گوتی: «له‌ خه‌ونمدا دار مێوێك له‌به‌رده‌مم بوو.
10
سێ چڵ به‌ دار مێوه‌كه‌وه‌ بوو، هه‌ر كه‌ چرۆیان كرد، گوڵیان گرت و هێشووه‌كانیان پێگه‌یشتن و بوونه‌ ترێ.
11
جامه‌كه‌ی فیرعه‌ونیشم به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، ترێیه‌كه‌م هێنا و گوشیمه‌ ناو جامه‌كه‌ی فیرعه‌ون، جامه‌كه‌م دایه‌ ده‌ستی فیرعه‌ون.»
12
یوسفیش پێی گوت: «ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌كه‌یه‌تی: سێ چڵه‌كه‌ سێ ڕۆژن.
13
له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژدا فیرعه‌ون سه‌رت به‌رز ده‌كات و ده‌تگه‌ڕێنێته‌وه‌ شوێنه‌كه‌ی خۆت. جامه‌كه‌ی فیرعه‌ونیش ده‌ده‌یته‌وه‌ ده‌ست خۆی، هه‌روه‌ك جاری جاران كه‌ ساقی بوویت.
14
كاتێك ژیانت باش ده‌بێت منت بێته‌وه‌ یاد، چاكه‌یه‌كم له‌گه‌ڵ بكه‌یت و له‌لای فیرعه‌ون ناوم بهێنیت و له‌م ماڵه‌ ده‌رمبهێنیت،
15
چونكه‌ له‌ خاكی عیبرانییه‌كانه‌وه‌ دزراوم، لێره‌ش بێ ئه‌وه‌ی هیچم كردبێت خراومه‌ته‌ زیندانه‌وه‌.»
16
كه‌ سه‌رۆكی نانه‌واكان بینی باشی لێكدایه‌وه‌، به‌ یوسفی گوت: «منیش له‌ خه‌ونمدا سێ سه‌به‌ته‌ نانی سپی له‌سه‌ر سه‌رم بوو.
17
سه‌به‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه‌یان هه‌موو جۆره‌ خواردنێكی فیرعه‌ونی تێدابوو له‌وانه‌ی نانه‌وا دروستیان ده‌كات، به‌ڵام باڵنده‌كان له‌سه‌ر سه‌به‌ته‌كه‌ی سه‌ر سه‌رمه‌وه‌ ده‌یانخوارد.»
18
یوسفیش وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «ئه‌مه‌ لێكدانه‌وه‌كه‌یه‌تی، سێ سه‌به‌ته‌كه‌ سێ ڕۆژن.
19
له‌ ماوه‌ی سێ ڕۆژیشدا، فیرعه‌ون سه‌رت په‌لده‌دات و جه‌سته‌كه‌ت له‌سه‌ر دارێك ده‌چه‌قێنێت، باڵنده‌ش گۆشته‌كه‌ت ده‌خۆن.»
20
ئه‌وه‌ بوو له‌ ڕۆژی سێیه‌م كه‌ ڕۆژی له‌دایكبوونی فیرعه‌ون بوو، فیرعه‌ون خوانێكی بۆ هه‌موو ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی سازكرد. سه‌ری سه‌رۆكی ساقییه‌كان و سه‌ری سه‌رۆكی نانه‌واكانی له‌نێو ده‌ستوپێوه‌نده‌كانی بڵند كرد.
21
سه‌رۆكی ساقییه‌كانی گه‌ڕانده‌وه‌ بۆ مه‌یگێڕییه‌كه‌ی خۆی، ئه‌ویش جامی دایه‌وه‌ ده‌ستی فیرعه‌ون.
22
به‌ڵام سه‌رۆكی نانه‌واكانی كوشت، وه‌ك چۆن یوسف بۆی لێكدابوونه‌وه‌.
23
سه‌رۆكی ساقییه‌كانیش یوسفی بیر نه‌كه‌وته‌وه‌، به‌ڵكو له‌ یادی كرد.
  1. a. 40‏:0 ساقی: شه‌راب تێكه‌ر.