عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- قایین و هابیل
- 1
- ئاده‌م له‌گه‌ڵ حه‌وای ژنی جووت بوو، ئه‌ویش سكی پڕ بوو، قایینی[a] بوو. گوتی: «له‌لایه‌ن یه‌زدانه‌وه پیاوێك بووه به‌رهه‌مم.»
- 2
- پاشان هابیلی برای بوو.
ئیتر هابیل بووه شوانی مێگه‌ل و قایینیش جوتیار بوو. - 3
- دوای ماوه‌یه‌ك قایین هه‌ندێك به‌روبوومی زه‌وی پێشكه‌ش به یه‌زدان كرد.
- 4
- هه‌روه‌ها هابیل له چه‌وری باشترین نۆبه‌ره‌ی مێگه‌له‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد. جا هابیل و قوربانییه‌كه‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندی یه‌زدان بوون.
- 5
- به‌ڵام قایین و پێشكه‌شكراوه‌كه‌ی جێی ڕه‌زامه‌ندی یه‌زدان نه‌بوون. جا قایین زۆر تووڕه بوو و ڕووی خۆی گرژ كرد.
- 6
- یه‌زدان به قایینی فه‌رموو: «بۆ تووڕه بوویت و ڕووی خۆتت گرژ كردووه؟
- 7
- ئایا ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی چاكه ئه‌نجامی بده‌یت، قبوڵ ناكرێیت؟ خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی چاكه ئه‌نجامی نه‌ده‌یت ئه‌وا گوناه له به‌رده‌رگا خۆی مات كردووه و ئاره‌زووت ده‌كات، به‌ڵام تۆ ده‌بێت به‌سه‌ریدا زاڵ ببیت.»
- 8
- جا قایین به هابیلی برای گوت: «با بچینه كێڵگه‌كه.» واش ڕوویدا كاتێك هه‌ردووكیان له كێڵگه بوون، قایین په‌لاماری هابیلی برای دا و كوشتی.
- 9
- یه‌زدان به قایینی فه‌رموو: «كوا هابیلی برات؟»
ئه‌ویش گوتی: «نازانم، خۆ من پاسه‌وانی براكه‌م نیم؟» - 10
- جا یه‌زدان فه‌رمووی: «چیت كردووه؟ گوێ بگره! ده‌نگی خوێنی براكه‌ت له زه‌وییه‌وه هاوارم بۆ ده‌كات.
- 11
- ئێستاش تۆ نه‌فره‌ت لێكراویت له‌و زه‌وییه‌ی كه ده‌می بۆ وه‌رگرتنی خوێنی براكه‌ت كرده‌وه له ده‌ستی تۆ.
- 12
- كاتێك ئیش له زه‌وییه‌كه بكه‌یت، چیتر به‌ری خۆیت ناداتێ. له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ئۆقره ده‌بیت.»
- 13
- قایین به یه‌زدانی گوت: «سزاكه‌م له‌وه گه‌وره‌تره كه بتوانم به‌رگه‌ی بگرم.
- 14
- ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌وی دهرتكردم، له‌به‌ر ئاماده‌بوونی تۆ ون ده‌بم و ده‌ربه‌ده‌ر و بێ ئۆقره ده‌بم له‌سه‌ر زه‌وی. هه‌ركه‌سێكیش تووشم بێت ده‌مكوژێت.»
- 15
- به‌ڵام یه‌زدان پێی فه‌رموو: «ناكرێت وابێت، هه‌ركه‌سێك قایین بكوژێت ئه‌وا حه‌وت ئه‌وه‌نده تۆڵه‌ی لێ ده‌ستێنرێته‌وه.» ئینجا یه‌زدان نیشانه‌یه‌كی به قایینه‌وه كرد هه‌تا هه‌ركه‌سێك تووشی بێت نه‌یكوژێت.
- 16
- ئیتر قایین له‌به‌رده‌می یه‌زدان چووه ده‌ره‌وه و له خاكی نۆد له ڕۆژهه‌ڵاتی عه‌ده‌ن نیشته‌جێ بوو.
- 17
- قایین له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جووت بوو، ئه‌ویش سكی پڕ بوو و حه‌نۆخی بوو. ئه‌و كاته شارێكی بنیاد ده‌نا، شاره‌كه‌ی به ناوی كوڕه‌كه‌یه‌وه ناونا حه‌نۆخ.
- 18
- حه‌نۆخ عیرادی بوو، عیرادیش مه‌حویائێلی بوو، مه‌حویائێلیش مه‌توشائێلی بوو، مه‌توشائێلیش لامه‌خی بوو.
- 19
- لامه‌خ دوو ژنی هێنا، یه‌كێكیان ناوی عادا بوو، ئه‌وی دیكه‌شیان ناوی چیلا بوو.
- 20
- له عاداوه یابال بوو كه باوكی چادرنشینان و ئه‌وانه‌ی كه خاوه‌ن مه‌ڕوماڵات بوون.
- 21
- براكه‌شی ناوی یوبال بوو كه باوكی هه‌موو ئه‌وانه بوو كه قیساره‌یان ده‌ژه‌ند و شمشاڵیان لێده‌دا.
- 22
- چیلاش كوڕێكی بوو توبه‌ل قه‌ین كه وه‌ستای هه‌موو ئه‌و جۆره ئامێرانه بوو كه له بڕۆنز و ئاسن بوون. نه‌عماش خوشكی توبه‌ل قه‌ین بوو.
- 23
- لامه‌خ به هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی گوت:
«عادا و چیلا، گوێتان لێم بێت،
ئه‌ی هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی لامه‌خ، گوێ بۆ قسه‌كانم شل بكه‌ن.
پیاوێكم كوشتووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی برینداری كردم،
لاوێكێش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی زامداری كردم. - 24
- ئه‌و بۆ قایین حه‌وت جار تۆڵه ده‌ستێنێته‌وه،
به‌ڵام بۆ لامه‌خ ئه‌وا حه‌فتا و حه‌وت جار.» - 25
- جارێكی دیكه ئاده‌م له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی جووت بوو، كوڕێكی بوو و ناوی لێنا شیت. ئینجا گوتی: «خودا له جیاتی هابیل كوڕێكی دیكه‌ی بۆ دیاری كردم، ئه‌وه‌ی قایین كوشتی.»
- 26
- هه‌روه‌ها شیت كوڕێكی بوو ناوی لێنا ئه‌نۆش.
له‌و كاته بوو كه خه‌ڵكی ده‌ستیان كرد به نزاكردن به ناوی یه‌زدانه‌وه[b] .
- a. 4:1 هه‌روه‌ها قابیلیش پێ ده‌گوترێت.
- b. 4:26 یه‌زدان: له زمانی عیبری به وشه‌ی \+tl یه‌هوا\+tl* هاتووه. خودا ئه‌م ناوه‌ی بۆ خۆی به‌كارهێناوه، بۆ به‌ستنی په‌یمان له‌گه‌ڵ مرۆڤ. بڕوانه په‌ڕتووكی \+xt ده‌رچوون 3:13-15.\+xt*