عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
له‌ ئاده‌مه‌وه‌ هه‌تا نوح 
1
ئه‌مه‌ تۆماری نه‌وه‌كانی ئاده‌مه‌.
ئه‌و ڕۆژه‌ی خودا مرۆڤی به‌دیهێنا، له‌سه‌ر شێوه‌ی خودا دروستی كرد.
2
به‌ نێر و مێ به‌دیهێنان و به‌ره‌كه‌تداری كردن. ئه‌و ڕۆژه‌ی به‌دیهێنان ناوی لێنان «مرۆڤ».
3
كاتێك ئاده‌م ته‌مه‌نی سه‌د و سی ساڵ بوو، كوڕێكی بوو له‌ وێنه‌ی خۆی و له‌ خۆی ده‌چوو، ناوی لێنا شیت.
4
دوای له‌دایكبوونی شیت، ئاده‌م هه‌شت سه‌د ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
5
هه‌موو ته‌مه‌نی ئاده‌م نۆ سه‌د و سی ساڵ بوو، ئیتر مرد.
6
كاتێك شیت ته‌مه‌نی سه‌د و پێنج ساڵ بوو، ئه‌نۆش له‌ نه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایكبوو.
7
دوای له‌دایكبوونی ئه‌نۆش، شیت هه‌شت سه‌د و حه‌وت ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
8
هه‌موو ته‌مه‌نی شیت نۆ سه‌د و دوازده‌ ساڵ بوو، ئیتر مرد.
9
كاتێك ئه‌نۆش ته‌مه‌نی نه‌وه‌د ساڵ بوو، قێنان له‌ نه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایكبوو.
10
دوای له‌دایكبوونی قێنان، ئه‌نۆش هه‌شت سه‌د و پازده‌ ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
11
هه‌موو ته‌مه‌نی ئه‌نۆش نۆ سه‌د و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد.
12
كاتێك قێنان ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵ بوو، مه‌هله‌لئێل له‌ نه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایكبوو.
13
دوای له‌دایكبوونی مه‌هله‌لئێل، قێنان هه‌شت سه‌د و چل ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
14
هه‌موو ته‌مه‌نی قێنان نۆ سه‌د و ده‌ ساڵ بوو، ئیتر مرد.
15
كاتێك مه‌هله‌لئێل ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵ بوو، یاره‌د له‌ نه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایكبوو.
16
دوای له‌دایكبوونی یاره‌د، مه‌هله‌لئێل هه‌شت سه‌د و سی ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
17
هه‌موو ته‌مه‌نی مه‌هله‌لئێل هه‌شت سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج ساڵ بوو، ئیتر مرد.
18
كاتێك یاره‌د ته‌مه‌نی سه‌د و شه‌ست و دوو ساڵ بوو، حه‌نۆخ له‌ نه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایكبوو.
19
دوای له‌دایكبوونی حه‌نۆخ، یاره‌د هه‌شت سه‌د ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
20
هه‌موو ته‌مه‌نی یاره‌د نۆ سه‌د و شه‌ست و دوو ساڵ بوو، ئیتر مرد.
21
كاتێك حه‌نۆخ ته‌مه‌نی شه‌ست و پێنج ساڵ بوو، مه‌توشالح له‌ نه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایكبوو.
22
دوای ئه‌وه‌ی حه‌نۆخ مه‌توشالحی بوو، سێ سه‌د ساڵ دۆستایه‌تی خودای كرد، هه‌روه‌ها كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
23
ئیتر هه‌موو ماوه‌ی ژیانی حه‌نۆخ سێ سه‌د و شه‌ست و پێنج ساڵ بوو.
24
حه‌نۆخ دۆستی خودا بوو، ئیتر كه‌س نه‌یبینییه‌وه‌، چونكه‌ خودا بردییه‌وه‌ لای خۆی.
25
كاتێك مه‌توشالح ته‌مه‌نی سه‌د و هه‌شتا و حه‌وت ساڵ بوو، لامه‌خ له‌ نه‌وه‌ی ئه‌و له‌دایكبوو.
26
دوای له‌دایكبوونی لامه‌خ، مه‌توشالح حه‌وت سه‌د و هه‌شتا و دوو ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
27
هه‌موو ته‌مه‌نی مه‌توشالح نۆ سه‌د و شه‌ست و نۆ ساڵ بوو، ئیتر مرد.
28
كاتێك لامه‌خ ته‌مه‌نی سه‌د و هه‌شتا و دوو ساڵ بوو، كوڕێكی بوو.
29
ناوی لێنا نوح[a] ، گوتی: «ئه‌مه‌ له‌ كار و ماندووبوونی ده‌ستمان دڵنه‌واییمان ده‌كات، كه‌ له‌و زه‌وییه‌ ده‌یچێژین یه‌زدان نه‌فره‌تی لێ كردووه‌.»
30
دوای له‌دایكبوونی نوح، لامه‌خ پێنج سه‌د و نه‌وه‌د و پێنج ساڵ ژیا، كوڕ و كچی دیكه‌شی بوو.
31
هه‌موو ته‌مه‌نی لامه‌خ حه‌وت سه‌د و حه‌فتا و حه‌وت ساڵ بوو، ئیتر مرد.
32
دوای ئه‌وه‌ی نوح ته‌مه‌نی پێنج سه‌د ساڵ بوو، سام[b] و حام و یافه‌تی بوو.
  1. a. 5‏:29 نوح له‌ وشه‌ی (دڵنه‌واییكردن) له‌ زمانی عیبری نزیكه‌.
  2. b. 5‏:32 سام: عیبری \+tl شێم\+tl*.