عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- كه‌وتنی مرۆڤ
- 1
- مار له هه‌موو ئاژه‌ڵی كێوی سه‌ر زه‌وی، ئه‌وانه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگار دروستی كردبوون زۆرزانتر و تهڵهكهبازتر بوو. به ئافره‌ته‌كه‌ی گوت: «ئایا ڕاسته خودا فه‌رموویه‌تی: ”بۆتان نییه له هیچ دره‌ختێكی باخچه‌كه بخۆن؟“»
- 2
- ئافره‌ته‌كه‌ش به ماره‌كه‌ی گوت: «بۆمان هه‌یه له به‌ری دره‌خته‌كانی باخچه‌كه بخۆین،
- 3
- به‌ڵام خودا فه‌رمووی: ”بۆتان نییه له به‌ری ئه‌و داره بخۆن، كه له‌ناوه‌ڕاستی باخچه‌كه‌یه، هه‌روه‌ها بۆتان نییه ده‌ستی لێ بده‌ن، ئه‌گینا ده‌مرن.“»
- 4
- ماره‌كه به ئافره‌ته‌كه‌ی گوت: «نا به‌ڕاستی نامرن،
- 5
- چونكه خودا ده‌زانێت ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ده‌یخۆن چاوتان ده‌كرێته‌وه و ئیتر وه‌ك خوداتان لێدێت، چاكه و خراپه ده‌زانن.»
- 6
- كاتێك ئافره‌ته‌كه بینی به‌ری داره‌كه بۆ خواردن باش بوو، چاو ئاره‌زووی ده‌كرد و وات لێ ده‌كات دانا بیت، له به‌ره‌كه‌ی كرده‌وه و خواردی، دایه مێرده‌كه‌شی كه له‌گه‌ڵی بوو، ئه‌ویش خواردی.
- 7
- ئیتر هه‌ردووكیان چاویان كرایه‌وه و زانییان كه ڕووتن، ئیتر گه‌ڵای هه‌نجیریان لێك دووری و پۆشاكیان بۆ خۆیان دروستكرد.
- 8
- ئینجا پیاوه‌كه و ژنه‌كه‌ی گوێیان له ده‌نگی یه‌زدانی په‌روه‌ردگار بوو كه له باخچه‌كه‌دا هاتوچۆی ده‌كرد، له كاتی هه‌ڵكردنی شنه‌بای ڕۆژ، ئه‌وانیش له‌نێو دره‌خته‌كانی باخچه‌كه خۆیان له یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان شارده‌وه.
- 9
- به‌ڵام یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریش پیاوه‌كه‌ی بانگ‌كرد و فه‌رمووی: «له‌كوێیت؟»
- 10
- ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «له باخچه‌كه گوێم له ده‌نگت بوو، منیش ترسام، چونكه ڕووت بووم، ئیتر خۆمم شارده‌وه.»
- 11
- ئه‌ویش فه‌رمووی: «كێ به تۆی گوت كه ڕووتیت؟ له‌و دره‌خته‌ت نه‌خواردبێت كه فه‌رمانم پێ كردبوویت لێی نه‌خۆیت؟»
- 12
- پیاوه‌كه‌ش گوتی: «ئه‌و ئافره‌ته‌ی پێت دام له‌گه‌ڵم بێت، ئه‌و له به‌ری ئه‌و داره‌ی پێدام، منیش خواردم.»
- 13
- ئینجا یه‌زدانی په‌روه‌ردگار به ئافره‌ته‌كه‌ی فه‌رموو: «ئه‌مه چییه تۆ كردووته؟»
ئافره‌ته‌كه‌ش گوتی: «ماره‌كه فریوی دام و منیش خواردم.» - 14
- یه‌زدانی په‌روه‌ردگار به ماره‌كه‌ی فه‌رموو: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ت كرد،
«تۆ نه‌فره‌ت لێكراویت زیاتر له هه‌موو ئاژه‌ڵێكی ماڵی و
هه‌موو ئاژه‌ڵێكی كێوی.
هه‌موو ته‌مه‌نیشت
له‌سه‌ر سكت ده‌خشێیت و
خۆڵ ده‌خۆیت. - 15
- دوژمنایه‌تیش ده‌خه‌مه
نێوان تۆ و ئافره‌ته‌كه،
نێوان نه‌وه‌ی تۆ و نه‌وه‌ی ئه‌وه‌وه.
نه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رت پان ده‌كاته‌وه[a] و
تۆش پاژنه‌ی پێی ده‌كوتیت.» - 16
- به ئافره‌ته‌كه‌شی فه‌رموو:
«ئازاری سكپڕیت زۆر زیاتر ده‌كه‌م،
به ژانه‌وه منداڵت ده‌بێت.
ئاره‌زووت بۆ پیاوه‌كه‌ت ده‌بێت و
ئه‌ویش به‌سه‌رتدا زاڵ ده‌بێت.» - 17
- ئینجا به پیاوه‌كه‌شی فه‌رموو: «له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆش گوێت له ژنه‌كه‌ت گرت و له‌و دره‌خته‌ت خوارد كه فه‌رمانم پێ كردبوویت، ”نابێت لێی بخۆیت،“
«ئه‌وا زه‌ویش به‌هۆی تۆوه نه‌فره‌ت لێكراوه.
به ڕهنجكێشانیش
هه‌موو ڕۆژانی ژیانت لێی ده‌خۆیت. - 18
- دڕكوداڵت بۆ به‌رهه‌م دێنێت و
ڕووهكی كێڵگه ده‌خۆیت. - 19
- به ئاره‌قه‌ی ناوچه‌وانت
نان ده‌خۆیت،
هه‌تا ده‌گه‌ڕێیته‌وه بۆ زه‌وی،
كه لێیه‌وه وه‌رگیراویت،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ خۆڵیت و
بۆ خۆڵیش ده‌گه‌ڕێیته‌وه.» - 20
- ئاده‌م[b] ناوی ژنه‌كه‌ی نا حه‌وا[c] ، چونكه ده‌بێته دایكی هه‌موو زیندووان.
- 21
- یه‌زدانی په‌روه‌ردگار بۆ ئاده‌م و ژنه‌كه‌ی جلی له پێست دروستكرد و له‌به‌ری كردن.
- 22
- ئینجا یه‌زدانی په‌روه‌ردگار فه‌رمووی: «ئێستا مرۆڤ بووه به یه‌كێكی وه‌ك خۆمان، چاكه و خراپه ده‌زانێت، ئێستاش ڕێگه‌ی پێ نادرێت ده‌ستی درێژ بكات و له داری ژیانیش بكاته‌وه و بیخوات، بۆ هه‌تاهه‌تایه بژیێت.»
- 23
- ئیتر یه‌زدانی په‌روه‌ردگار له باخچه‌ی عه‌ده‌ن ده‌ریكرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و زه‌وییه ئیش بكات كه له‌وێوه وه‌رگیراوه.
- 24
- دوای ئه‌وه‌ی مرۆڤی ده‌ركرد، بۆ پاسه‌وانی ڕێگای دره‌ختی ژیان له دیوی ڕۆژهه‌ڵاتی باخچه‌ی عه‌ده‌ن كه‌ڕوبه‌كانی[d] دانا، له‌گه‌ڵ شمشێری گڕدار كه به هه‌موو لایه‌كدا ده‌سووڕایه‌وه.
- a. 3:15 ئاماژه‌یه‌كه بۆ خاچی مه‌سیح كه دواتر هات ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتانی تێكدا.
- b. 3:20 ئاده‌م: له عیبریدا به وشه‌ی \+tl ها ئادام\+tl* هاتووه، واته پیاوه‌كه.
- c. 3:20 له زمانی عیبری ده‌نگی وشه‌كه نزیكه له وشه‌ی زیندووی عیبری.
- d. 3:24 كه‌ڕوبه‌كان: به واتای فریشته‌كان هاتووه.