عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - نەوەکانی عیسۆ
 - 1
 - ئەمانەش نەوەکانی عیسۆن کە ئەدۆمە.
 - 2
 - ئەمانە ژنەکانی عیسۆن کە لە کەنعانییەکانی خواست: عادای کچی ئێلۆنی حیتی و ئۆهۆلیبامەی کە کچی عەنای و کچەزای چیبعۆنی حیڤی بوو،
 - 3
 - هەروەها باسمەت کە کچی ئیسماعیل و خوشکی نەبایۆت بوو.
 - 4
 - عادا ئەلیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمەتیش ڕەعوئێلی بوو.
 - 5
 - ئۆهۆلیبامەش یەعوش و یەعلام و قۆرەحی بوو. ئەمانەن کوڕانی عیسۆ کە لە خاکی کەنعان لەدایک بوون.
 - 6
 - ئینجا عیسۆ ژن و کوڕ و کچەکانی هەڵگرت لەگەڵ هەموو کەسانی ماڵەکەی و ئاژەڵی ماڵی و هەموو ئاژەڵەکانی دیکە و هەرچییەکی هەبوو، ئەوەی لە خاکی کەنعان دەستی کەوتبوو، چووە زەوییەکی دیکە، دوور لە یاقوبی برای.
 - 7
 - سامانەکەیان ئەوەندە زۆر بوو کە نەتوانن پێکەوە نیشتەجێ بن؛ لەبەر زۆری مەڕوماڵاتیان، ئەو خاکەی تێیدا ئاوارە بوون نەیدەتوانی بیانگرێتە خۆی.
 - 8
 - ئیتر عیسۆ کە ئەدۆمە، لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر نیشتەجێ بوو.
 - 9
 - ئەمانە نەوەکانی عیسۆن لە ناوچە شاخاوییەکانی سێعیر کە باوکی ئەدۆمییەکانە:
 - 10
 - ئەمانەش ناوی کوڕەکانی عیسۆن:
ئەلیفازی کوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕەعوئێلی کوڕی باسمەتی ژنی عیسۆ. - 11
 - کوڕەکانی ئەلیفاز:
تێمان، ئۆمار، چەفۆ، گەعتام و قەنەز. - 12
 - تیمنەع کەنیزەی ئەلیفازی کوڕی عیسۆ بوو، لە ئەلیفازەوە عەمالێقی بوو. ئەوانە کوڕەزای عادای ژنی عیسۆ بوون.
 - 13
 - کوڕەکانی ڕەعوئێل:
نەحەت، زەرەح، شەمما و میزا. ئەمانە کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. - 14
 - ئەمانەش کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆن کە کچی عەنای کوڕی چیبعۆنە و بۆ عیسۆی ببوون:
یەعوش، یەعلام و قۆرەح. - 15
 - ئەمانەش میرانی نەوەی عیسۆن:
کوڕانی ئەلیفازی نۆبەرەی عیسۆ:
میر تێمان، میر ئۆمار، میر چەفۆ، میر قەنەز، - 16
 - میر قۆرەح، میر گەعتام و میر عەمالێق. ئەوانە میرانی نەوەی ئەلیفاز لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای عادا بوون.
 - 17
 - کوڕەکانی ڕەعوئێلی کوڕی عیسۆ:
میر نەحەت، میر زەرەح، میر شەمما و میر میزا. ئەوانە میرانی نەوەی ڕەعوئێل لە خاکی ئەدۆم و کوڕەزای باسمەتی ژنی عیسۆ بوون. - 18
 - کوڕەکانی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆ:
میر یەعوش، میر یەعلام و میر قۆرەح. ئەوانە میرانی نەوەی ئۆهۆلیبامەی ژنی عیسۆی کچی عەنا بوون. - 19
 - ئەوانە بوون کوڕانی عیسۆ کە خۆی ئەدۆمە، ئەوانەش میرەکانیان بوون.
 - 20
 - ئەمانەش کوڕەکانی سێعیری حۆرین کە خەڵکی ناوچەکە بوون:
لۆتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عەنا، - 21
 - دیشۆن، ئێچەر و دیشان. ئەمانەش میرانی حۆرییەکانن، کوڕانی سێعیر لە خاکی ئەدۆم.
 - 22
 - کوڕەکانی لۆتان:
حۆری و هۆمام. تیمنەعیش خوشکی لۆتان بوو. - 23
 - کوڕەکانی شۆڤاڵ:
عەلڤان، مانەحەت، عێبال، شەفۆ و ئۆنام. - 24
 - کوڕەکانی چیبعۆن:
ئەییا و عەنا. ئەمە ئەو عەنایەیە کە لە چۆڵەوانیدا کانیاوی گەرمی دۆزییەوە، کاتێک خەریکی لەوەڕاندنی گوێدرێژەکانی چیبعۆنی باوکی بوو. - 25
 - نەوەکانی عەنا:
دیشۆن لەگەڵ ئۆهۆلیبامەی کچی عەنا. - 26
 - کوڕەکانی دیشۆن:
حەمدان، ئەشبان، یەتران و کران. - 27
 - کوڕەکانی ئێچەر:
بلهان، زەعەڤان و عەقان. - 28
 - کوڕەکانی دیشان:
عوچ و ئەران. - 29
 - ئەمانەش میرەکانی حۆرییەکانن:
میر لۆتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عەنا، - 30
 - میر دیشۆن، میر ئێچەر و میر دیشان.
ئەوانە بوون میرانی حۆرییەکان، بەگوێرەی خێڵەکانیان، لە خاکی سێعیر. - سەرۆکەکانی ئەدۆم
 - 31
 - ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە لە خاکی ئەدۆم پاشایەتییان دەکرد، پێش ئەوەی هیچ پاشایەکی ئیسرائیلی پاشایەتی بکات.
 - 32
 - بەلەعی کوڕی بەعۆر بوو بە پاشای ئەدۆم. ناوی شارەکەشی دینهابە بوو.
 - 33
 - کە بەلەع مرد، یۆڤاڤی کوڕی زەرەحی خەڵکی بۆزرا وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
 - 34
 - کە یۆڤاڤ مرد، حوشامی خەڵکی خاکی تێمانییەکان وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
 - 35
 - کە حوشام مرد، هەدەدی کوڕی بەدەد کە لە وڵاتی مۆئاب شکستی بە میدیان هێنا، وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی عەڤیت بوو.
 - 36
 - کە هەدەد مرد، سەمڵەی خەڵکی مەسرێقە وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
 - 37
 - کە سەمڵە مرد، شائوولی خەڵکی ڕەحۆبۆت، ئەو شارەی لە کەناری ڕووبار بوو، وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
 - 38
 - کە شائوول مرد، بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر وەک پاشا جێگەی گرتەوە.
 - 39
 - کە بەعلحانانی کوڕی عەکبۆر مرد، هەدەد وەک پاشا جێگەی گرتەوە. ناوی شارەکەشی پاعوو بوو، ژنەکەشی ناوی میهێتەبێل بوو، کچی مەترێدی کچی مێزاهاب بوو.
 - 40
 - ئەمانەش ناوی میرەکانی نەوەی عیسۆن، بەپێی خێڵ و ناوچە و ناوەکانیان:
تیمنەع، عەلڤا، یەتێت، - 41
 - ئۆهۆلیبامە، ئێلە، پینۆن،
 - 42
 - قەنەز، تێمان، میبسار،
 - 43
 - مەگدئێل و عیرام.
ئەمانە میرەکانی ئەدۆم بوون، بەپێی نشینگەکانیان لە خاکی موڵکی خۆیان.
ئەوە عیسۆی باوکی ئەدۆمییەکان بوو. 

