عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
نه‌وه‌كانی عیسۆ 
1
ئه‌مانه‌ش نه‌وه‌كانی عیسۆن كه‌ ئه‌دۆمه‌.
2
عیسۆ ژنه‌كانی خۆی له‌ كچه‌كانی كه‌نعان خواست، عادای كچی ئێلۆنی حیتی، له‌گه‌ڵ ئۆهۆلیبامه‌ی كچی عه‌نای كچه‌زای چیبعۆنی حیڤی.
3
هه‌روه‌ها باسمه‌تی كچی ئیسماعیل، خوشكی نه‌بایۆت.
4
عادا ئه‌لیفازی بۆ عیسۆ بوو. باسمه‌تیش ڕه‌عوئێلی بوو.
5
ئۆهۆلیبامه‌ش یه‌عوش و یه‌علام و قۆره‌حی بوو. ئه‌مانه‌ن كوڕانی عیسۆ كه‌ له‌ خاكی كه‌نعان له‌دایك بوون.
6
ئینجا عیسۆ ژن و كوڕ و كچه‌كانی هه‌ڵگرت له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سانی ماڵه‌كه‌ی و ئاژه‌ڵی ماڵی و هه‌موو ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه‌ و هه‌رچییه‌كی هه‌بوو، ئه‌وه‌ی له‌ خاكی كه‌نعان ده‌ستی كه‌وتبوو، چووه‌ زه‌وییه‌كی دیكه‌، دوور له‌ یاقوبی برای.
7
سامانه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده‌ زۆر بوو كه‌ نه‌توانن پێكه‌وه‌ نیشته‌جێ بن، ئه‌و زه‌وییه‌ی تێیدا ئاواره‌ بوون نه‌یده‌توانی بیانگرێته‌ خۆی، له‌به‌ر زۆری مه‌ڕوماڵاتیان.
8
عیسۆ خۆی ئه‌دۆمه‌، ئیتر عیسۆ له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سێعیر نیشته‌جێ بوو.
9
ئه‌مانه‌ نه‌وه‌كانی عیسۆن، باوكی ئه‌دۆمییه‌كان، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سێعیر:
10
ئه‌مانه‌ش ناوی كوڕه‌كانی عیسۆن:
ئه‌لیفازی كوڕی عادای ژنی عیسۆ و ڕه‌عوئێلی كوڕی باسمه‌تی ژنی عیسۆ.
11
كوڕه‌كانی ئه‌لیفاز:
تێمان، ئۆمار، چه‌فۆ، گه‌عتام و قه‌نه‌ز.
12
تیمنه‌ع كه‌نیزه‌ی ئه‌لیفازی كوڕی عیسۆ بوو، له‌ ئه‌لیفازه‌وه‌ عه‌مالێقی بوو. ئه‌وانه‌ كوڕه‌زای عادای ژنی عیسۆ بوون.
13
كوڕه‌كانی ڕه‌عوئێل:
نه‌حه‌ت، زه‌ره‌ح، شه‌مما و میزا. ئه‌مانه‌ كوڕه‌زای باسمه‌تی ژنی عیسۆ بوون.
14
ئه‌مانه‌ش كوڕه‌كانی ئۆهۆلیبامه‌ی ژنی عیسۆن كه‌ كچی عه‌نای كوڕی چیبعۆنه‌ و بۆ عیسۆی ببوون:
یه‌عوش، یه‌علام و قۆره‌ح.
15
ئه‌مانه‌ش میرانی نه‌وه‌ی عیسۆن:
كوڕانی ئه‌لیفازی نۆبه‌ره‌ی عیسۆ:
میر تێمان، میر ئۆمار، میر چه‌فۆ، میر قه‌نه‌ز،
16
میر قۆره‌ح، میر گه‌عتام و میر عه‌مالێق. ئه‌وانه‌ میرانی نه‌وه‌ی ئه‌لیفاز له‌ خاكی ئه‌دۆم و كوڕه‌زای عادا بوون.
17
كوڕه‌كانی ڕه‌عوئێلی كوڕی عیسۆ:
میر نه‌حه‌ت، میر زه‌ره‌ح، میر شه‌مما و میر میزا. ئه‌وانه‌ میرانی نه‌وه‌ی ڕه‌عوئێل له‌ خاكی ئه‌دۆم و كوڕه‌زای باسمه‌تی ژنی عیسۆ ئه‌وانه‌ میرانی نه‌وه‌ی ئه‌لیفاز له‌ خاكی ئه‌دۆم و كوڕه‌زای عادا بوون.
18
كوڕه‌كانی ئۆهۆلیبامه‌ی ژنی عیسۆ:
میر یه‌عوش، میر یه‌علام و میر قۆره‌ح. ئه‌وانه‌ میرانی نه‌وه‌ی ئۆهۆلیبامه‌ی ژنی عیسۆی كچی عه‌نا بوون.
19
ئه‌وانه‌ بوون كوڕانی عیسۆ كه‌ خۆی ئه‌دۆمه‌، ئه‌وانه‌ش میره‌كانیان بوون.
20
ئه‌مانه‌ش كوڕه‌كانی سێعیری حۆرین كه‌ خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ بوون:
ڵوتان، شۆڤاڵ، چیبعۆن، عه‌نا،
21
دیشۆن، ئێچه‌ر و دیشان. ئه‌مانه‌ش میرانی حۆرییه‌كانن، كوڕانی سێعیر له‌ خاكی ئه‌دۆم.
22
كوڕه‌كانی ڵوتان:
حۆری و هۆمام. تیمنه‌عیش خوشكی ڵوتان بوو.
23
كوڕه‌كانی شۆڤاڵ:
عه‌لڤان، مانه‌حه‌ت، عێبال، شه‌فۆ و ئۆنام.
24
كوڕه‌كانی چیبعۆن:
ئه‌ییا و عه‌نا. ئه‌مه‌ ئه‌و عه‌نایه‌یه‌ كه‌ له‌ چۆڵه‌وانیدا كانیاوی گه‌رمی دۆزییه‌وه‌، كاتێك خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنی گوێدرێژه‌كانی چیبعۆنی باوكی بوو.
25
نه‌وه‌كانی عه‌نا:
دیشۆن له‌گه‌ڵ ئۆهۆلیبامه‌ی كچی عه‌نا.
26
كوڕه‌كانی دیشۆن:
حه‌مدان، ئه‌شبان، یه‌تران و كران.
27
كوڕه‌كانی ئێچه‌ر:
بلهان، زه‌عه‌ڤان و عه‌قان.
28
كوڕه‌كانی دیشان:
عوچ و ئه‌ران.
29
ئه‌مانه‌ش میره‌كانی حۆرییه‌كانن:
میر ڵوتان، میر شۆڤاڵ، میر چیبعۆن، میر عه‌نا،
30
میر دیشۆن، میر ئێچه‌ر و میر دیشان. ئه‌وانه‌ بوون میرانی حۆرییه‌كان، به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان، له‌ خاكی سێعیر.
سه‌رۆكه‌كانی ئه‌دۆم 
31
ئه‌مانه‌ش ئه‌و پاشایانه‌ن كه‌ له‌ خاكی ئه‌دۆم پاشایه‌تییان ده‌كرد، پێش ئه‌وه‌ی هیچ پاشایه‌كی ئیسرائیلی پاشایه‌تی بكات.
32
به‌له‌عی كوڕی به‌عۆر بوو به‌ پاشای ئه‌دۆم. ناوی شاره‌كه‌شی دینهابه‌ بوو.
33
كه‌ به‌له‌ع مرد، یۆڤاڤی كوڕی زه‌ره‌حی خه‌ڵكی بۆزرا وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
34
كه‌ یۆڤاڤ مرد، حوشامی خه‌ڵكی خاكی تێمانییه‌كان وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
35
كه‌ حوشام مرد، هه‌ده‌دی كوڕی به‌ده‌د وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌، له‌ وڵاتی مۆئاب شكستی به‌ میدیان هێنا. ناوی شاره‌كه‌شی عه‌ڤیت بوو.
36
كه‌ هه‌ده‌د مرد، سه‌مڵه‌ی خه‌ڵكی مه‌سرێقه‌ وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
37
كه‌ سه‌مڵه‌ مرد، شائوولی خه‌ڵكی ڕه‌حۆبۆت، ئه‌و شاره‌ی له‌ كه‌ناری ڕووبار بوو، وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
38
كه‌ شائوول مرد، به‌عل‌حانانی كوڕی عه‌كبۆر وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌.
39
كه‌ به‌عل‌حانانی كوڕی عه‌كبۆر مرد، هه‌ده‌د وه‌ك پاشا جێگه‌ی گرته‌وه‌. ناوی شاره‌كه‌شی پاعوو بوو، ژنه‌كه‌شی ناوی میهێته‌بێل بوو، كچی مه‌ترێدی كچی مێزاهاب بوو.
40
ئه‌مانه‌ش ناوی میره‌كانی نه‌وه‌ی عیسۆن، به‌پێی خێڵ و ناوچه‌ و ناوه‌كانیان:
تیمنه‌ع، عه‌لڤا، یه‌تێت،
41
ئۆهۆلیبامه‌، ئێله‌، پینۆن،
42
قه‌نه‌ز، تێمان، میبسار،
43
مه‌گدئێل و عیرام. ئه‌مانه‌ میره‌كانی ئه‌دۆم بوون، به‌پێی نشینگه‌كانیان له‌ خاكی موڵكی خۆیان.
ئه‌وه‌ عیسۆی باوكی ئه‌دۆمییه‌كان بوو.