عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
خه‌ونه‌كانی یوسف 
1
یاقوب له‌ خاكی ئاواره‌یی باوكی، له‌ خاكی كه‌نعان نیشته‌جێ بوو.
2
ئه‌مه‌ چیڕۆكی نه‌وه‌كانی یاقوبه‌.
یوسف كه‌ هه‌رزه‌كارێكی ته‌مه‌ن حه‌ڤده‌ ساڵان بوو، له‌گه‌ڵ براكانی شوانایه‌تی مه‌ڕه‌كانی ده‌كرد، كوڕه‌كانی بیلهه‌ و زیلپه‌ی دوو ژنه‌كه‌ی باوكی. یوسف بوختانه‌ خراپه‌كانی ئه‌مانی به‌ باوكی ڕاگه‌یاند.
3
ئیسرائیلیش یوسفی له‌ هه‌موو كوڕه‌كانی دیكه‌ی خۆشتر ده‌ویست، چونكه‌ ئه‌و منداڵه‌ی له‌ پیریدا ببوو، كه‌وایه‌كی درێژی ڕه‌نگاوڕه‌نگیشی بۆ دروستكرد.
4
كه‌ براكانی بینییان باوكیان ئه‌وی له‌ هه‌موو براكانی خۆشتر ده‌وێت، ڕقیان لێی بووه‌وه‌ و سڵاویان لێی نه‌ده‌كرد.
5
یوسف خه‌ونێكی بینی و بۆ براكانی گێڕایه‌وه‌، ئیتر زیاتر ڕقیان لێی بووه‌وه‌.
6
پێی گوتن: «گوێ له‌م خه‌ونه‌ بگرن كه‌ بینیومه‌:
7
له‌ خه‌ونه‌كه‌م له‌ناو كێڵگه‌ خه‌ریكی مه‌لو[a] بووین، له‌ناكاو مه‌لوه‌كه‌ی من ڕاست بووه‌وه‌ و وه‌ستا، مه‌لوه‌كانی ئێوه‌ش ده‌وریان دا و كڕنۆشیان بۆ برد.»
8
براكانی پێیان گوت: «ئایا حه‌ز ده‌كه‌یت ببیته‌ پاشامان؟ ئایا فه‌رمانڕه‌وایه‌تیمان ده‌كه‌یت؟» ئیتر زیاتر ڕقیان لێ بووه‌وه‌، له‌به‌ر خه‌ونه‌كانی و له‌به‌ر قسه‌كانی.
9
ئینجا خه‌ونێكی دیكه‌ی بینی و بۆ براكانی گێڕایه‌وه‌، گوتی: «گوێ بگرن، خه‌ونێكی دیكه‌م بینیوه‌، بینیم خۆر و مانگ و یازده‌ ئه‌ستێره‌ كڕنۆشیان بۆم بردووه‌.»
10
كه‌ ئه‌مه‌ی بۆ باوكی و براكانی گێڕایه‌وه‌، باوكی سه‌رزه‌نشتی كرد و پێی گوت: «ئه‌مه‌ چ خه‌ونێكه‌ كه‌ تۆ بینیوته‌؟ ئایا من و دایكت و براكانت بێین و كڕنۆشت بۆ ببه‌ین؟»
11
براكانیشی به‌غیلییان پێ برد، به‌ڵام باوكی ئه‌م شته‌ی له‌ دڵی خۆیدا هێشته‌وه‌.
فرۆشتنی یوسف له‌لایه‌ن براكانییه‌وه‌ 
12
براكانی چوون بۆ له‌وه‌ڕاندنی مه‌ڕه‌كانی باوكیان له‌ ده‌وروبه‌ری شه‌خه‌م.
13
ئیسرائیلیش به‌ یوسفی گوت: «تۆ ده‌زانیت كه‌ براكانت له‌ ده‌وروبه‌ری شه‌خه‌م خه‌ریكی له‌وه‌ڕاندنن. وه‌ره‌ با بتنێرمه‌ لایان.»
ئه‌ویش گوتی: «باشه‌.»
14
ئینجا پێی گوت: «بڕۆ سه‌یر بكه‌ بزانه‌ براكانت سه‌لامه‌تن و مه‌ڕه‌كانیش سه‌لامه‌تن، وه‌ره‌وه‌ و هه‌واڵم بده‌رێ.» ئیتر یوسفی له‌ دۆڵی حه‌برۆنه‌وه‌ نارد.
كه‌ یوسف چوو بۆ شه‌خه‌م،
15
پیاوێك بینییه‌وه‌ و بینی وا له‌ چۆڵه‌وانی ون بووه‌، پرسیاری لێكرد: «ئه‌وه‌ به‌دوای چیدا ده‌گه‌ڕێیت؟»
16
ئه‌ویش گوتی: «به‌دوای براكانمدا ده‌گه‌ڕێم. پێم بڵێ له‌كوێ خه‌ریكی له‌وه‌راندنن؟»
17
پیاوه‌كه‌ش گوتی: «لێره‌ ڕۆیشتن، چونكه‌ گوێم لێیان بوو گوتیان: ”با بچینه‌ دوسان[b] .“»
یوسفیش به‌دوای براكانیدا چوو، ئه‌وانی له‌ دوسان بینییه‌وه‌.
18
به‌ڵام له‌ دووره‌وه‌ بینییان و پێش ئه‌وه‌ی لێیان نزیك بێته‌وه‌، پیلانیان بۆی دانا هه‌تا بیكوژن.
19
ئیتر به‌ یه‌كتریان گوت: «وا خاوه‌نی خه‌ونه‌كان دێت!
20
ده‌ی با ئێستا بیكوژین و فڕێیبده‌ینه‌ یه‌كێك له‌م ئه‌مباراوانه‌، ده‌شڵێین گیاندارێكی دڕنده‌ یوسفی خوارد. ئینجا با ببینین خه‌ونه‌كانی چییان لێدێت.»
21
كه‌ ڕه‌ئوبێن گوێی له‌مه‌ بوو، هه‌وڵی دا له‌ ده‌ستیان ڕزگاری بكات، گوتی: «با گیانێك نه‌كوژین!»
22
ئینجا ڕه‌ئوبێن پێی گوتن: «خوێن مه‌ڕێژن. فڕێیبده‌نه‌ ناو ئه‌م ئه‌مباراوه‌ كه‌ له‌ چۆڵه‌وانییه‌ به‌ڵام ده‌ستی بۆ درێژ مه‌كه‌ن.» ڕه‌ئوبێن ئه‌مه‌ی گوت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ستیان فریای بكه‌وێت و بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ لای باوكی.
23
ئیتر كه‌ یوسف هاته‌ لای براكانی، كه‌واكه‌یان له‌به‌ری دادڕاند، كه‌وا درێژه‌ ڕه‌نگینه‌كه‌ی له‌به‌ری بوو،
24
ئینجا بردیان و فڕێیاندایه‌ ناو ئه‌مباراوه‌كه‌، ئه‌مباراوه‌كه‌ش به‌تاڵ بوو، ئاوی تێدا نه‌بوو.
25
دوای ئه‌وه‌ دانیشتن بۆ نانخواردن، كه‌ چاویان هه‌ڵبڕی بینییان وا كاروانی ئیسماعیلییه‌كان له‌ گلعاده‌وه‌ دێت، وشتره‌كانیان باركراون به‌ به‌هارات و هه‌تووان[c] و موڕ[d] ، به‌ره‌و میسر ده‌ڕۆن.
26
ئینجا یه‌هودا به‌ براكانی گوت: «چ سوودێكی هه‌یه‌ براكه‌ی خۆمان بكوژین و خوێنه‌كه‌ی بشارینه‌وه‌؟
27
وه‌رن با به‌ ئیسماعیلییه‌كانی بفرۆشین و ده‌ستی خۆمانی بۆ درێژ نه‌كه‌ین، چونكه‌ برامانه‌ و له‌ گۆشت و خوێنمانه‌.» براكانیشی به‌ قسه‌یان كرد.
28
كاتێك بازرگانه‌ میدیانییه‌كان گه‌یشتن، براكانی یوسفیان له‌ ئه‌مباراوه‌كه‌ ڕاكێشا، به‌ بیست شاقل زیو[e] به‌ ئیسماعیلییه‌كانیان فرۆشت، ئه‌وانیش یوسفیان هێنایه‌ میسر.
29
ئینجا ڕه‌ئوبێن گه‌ڕایه‌وه‌ لای ئه‌مباراوه‌كه‌ و سه‌یری كرد یوسف له‌ ئه‌مباراوه‌كه‌ نه‌بوو، ئیتر جله‌كانی به‌ری خۆی دادڕی.
30
گه‌ڕایه‌وه‌ لای براكانی و گوتی: «كوڕه‌كه‌ له‌وێ نه‌ماوه‌! من بۆ كوێ بچم؟»
31
ئه‌وانیش كه‌واكه‌ی یوسفیان هێنا، گیسكێكیان سه‌ربڕی و كه‌واكه‌یان له‌ خوێن هه‌ڵكێشا.
32
ئینجا كه‌وا ڕه‌نگینه‌كه‌یان بۆ باوكیان هێنایه‌وه‌، گوتیان: «ئه‌مه‌مان دۆزیوه‌ته‌وه‌، لێی وردبه‌ره‌وه‌ و بزانه‌ كه‌وای كوڕه‌كه‌ته‌ یان نا؟»
33
ئه‌ویش لێی ورد بووه‌وه‌ و گوتی: «كه‌وای كوڕه‌كه‌مه‌! گیاندارێكی دڕنده‌ خواردوویه‌تی، یوسفی پارچه‌پارچه‌ كردووه‌.»
34
ئیتر یاقوب جله‌كانی به‌ری خۆی دادڕی و جلوبه‌رگی گوشی[f] پۆشی، ماوه‌یه‌كی درێژ شیوه‌نی بۆ كوڕه‌كه‌ی گێڕا.
35
ئینجا هه‌موو كوڕ و كچه‌كانی هه‌ستان چوونه‌ لای بۆ دڵدانه‌وه‌ی، به‌ڵام ئه‌و ڕه‌تی كرده‌وه‌ دڵی بدرێته‌وه‌، گوتی: «به‌ لاواندنه‌وه‌ داده‌به‌زمه‌ لای كوڕه‌كه‌م بۆ ناو جیهانی مردووان[g] .» ئیتر باوكی دایه‌ پڕمه‌ی گریان بۆی.
36
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا میدیانییه‌كان له‌ میسر یوسفیان فرۆشت به‌ پۆتی‌فه‌ر، كه‌ كاربه‌ده‌ستی فیرعه‌ون و سه‌رۆكی پاسه‌وانه‌كان بوو.
  1. a. 37‏:7 پڕی باوه‌شێك له‌ ده‌غڵی دووراو.
  2. b. 37‏:17 دوسان: شارۆچكه‌یه‌ك بووه‌ له‌ باكووری شه‌خه‌م.
  3. c. 37‏:25 مه‌رهه‌م و ئازارشكێن.
  4. d. 37‏:25 موڕ: ئاوێكی بۆن خۆشه‌ له‌ گه‌ڵای جۆره‌ گوڵێك ده‌رده‌چێت.
  5. e. 37‏:28 نزیكه‌ی 230 گرام.
  6. f. 37‏:34 له‌ كاتی ماته‌مگێڕان و تۆبه‌كردندا جلوبه‌رگی له‌ گوش دروستكراویان له‌به‌ركردووه‌ كه‌ ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه‌.
  7. g. 37‏:35 عیبری: \+tl شیۆل\+tl*، ئه‌و شوێنه‌یه‌ كه‌ له‌دوای مردن ڕۆحی مرۆڤ ده‌چێته‌ ئه‌وێ هه‌تا ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌.