عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ئاوات بۆ چیاكانی ئیسرائیل
- 1
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، پێشبینی بۆ چیاكانی ئیسرائیل بكه و بڵێ: ”هۆ چیاكانی ئیسرائیل گوێ له فه‌رمایشتی یه‌زدان بگرن،
- 2
- یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: دوژمن سه‌باره‌ت به ئێوه گوتی: ’هۆیها! نزرگه‌ی به‌رزاییه دێرینه‌كان بوونه موڵكی ئێمه.‘“
- 3
- له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی بكه و بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌كه‌وه وێرانیان كردن و ڕاویان نان، هه‌تا ئێوه ببنه موڵكی پاشماوه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه و له‌سه‌ر هه‌موو زمانێك بوون و خه‌ڵك زه‌می كردن،
- 4
- له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ی چیاكانی ئیسرائیل، گوێ له فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌ست بگرن، یه‌زدانی باڵاده‌ست قسه بۆ چیا و گرده‌كان، شی‌و و دۆڵه‌كان، كه‌لاوه چۆڵه‌كان و شارۆچكه به‌جێماوه‌كان ده‌كات كه بوونه مایه‌ی تاڵانی و سووكایه‌تی پێكردن له‌لایه‌ن ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رتان ماونه‌ته‌وه.
- 5
- یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من له ئاگری ئیره‌یی خۆمدا، له دژی پاشماوه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه ماونه‌ته‌وه و له دژی هه‌موو ئه‌دۆم قسه‌م كرد، چونكه به‌وپه‌ڕی خۆشی و قینی دڵیانه‌وه خاكه‌كه‌ی منیان كرده موڵكی خۆیان بۆ تاڵانكردنی له‌وه‌ڕگاكانی.“
- 6
- له‌به‌ر ئه‌وه پێشبینی له‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل بكه و به چیا و گرده‌كان، به شی‌و و دۆڵه‌كان بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من له دڵگه‌رمی و له تووڕه‌یی خۆمدا قسه‌م كرد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌وتنه به‌ر تانه و ته‌شه‌ری نه‌ته‌وه‌كان.
- 7
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من خۆم سوێند ده‌خۆم كه ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه له ده‌وروبه‌رتانن خۆیان بكه‌ونه به‌ر تانه و ته‌شه‌ر.
- 8
- «”به‌ڵام ئه‌ی چیاكانی ئیسرائیل، ئێوه لقه‌كانی خۆتان ده‌ڕوێنن و به‌روبوومی خۆتان بۆ ئیسرائیلی گه‌لم ده‌گرن، چونكه هاتنیان نزیكه.
- 9
- چونكه من بۆ ئێوه‌م و ئاوڕتان لێ ده‌ده‌مه‌وه، جا دهكێڵدرێن و ده‌چێنرێن و
- 10
- خه‌ڵكتان له‌سه‌ر زۆر ده‌كه‌م، هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، جا شارۆچكه‌كان ئاوه‌دان ده‌كرێنه‌وه و كه‌لاوه‌كان بنیاد ده‌نرێنه‌وه.
- 11
- خه‌ڵك و ئاژه‌ڵتان له‌سه‌ر زۆر ده‌كه‌م، جا زۆر ده‌بن و به به‌روبووم ده‌بن و وه‌ك دۆخی جارانتان خه‌ڵكتان تێدا نیشته‌جێ ده‌كه‌م، زیاتر له پێشینانتان بۆتان باش ده‌بم، ئیتر ئێوه ده‌زانن كه من یه‌زدانم.
- 12
- وا له ئیسرائیلی گه‌لی خۆم ده‌كه‌م به‌سه‌رتاندا بێن و بچن، جا ده‌تانخه‌نه ژێر ڕكێفی خۆیان و ده‌بن به میراتیان و چیتر ئێوه له ڕۆڵه‌كانیان بێبه‌ش ناكه‌ن.
- 13
- «”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به ئێوه ده‌ڵێن، ’ئێوه مرۆڤ ده‌خۆن و نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆتان له ڕۆڵه‌كانیان بێبه‌ش ده‌كه‌ن،‘
- 14
- له‌به‌ر ئه‌وه چیتر ئێوه مرۆڤ ناخۆن و چیتر جه‌رگی نه‌ته‌وه‌كه‌ی خۆتان ناسووتێنن. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 15
- وا ده‌كه‌م ئه‌و گاڵته‌جاڕییه‌ی كه نه‌ته‌وه‌كان پێتان ده‌كه‌ن چیتر ئێوه نه‌یبیستن، هه‌روه‌ها چیتر تانه و ته‌شه‌ری گه‌لان هه‌ڵناگرن و چیتر نابنه هۆی كه‌وتنی نه‌ته‌وه‌كه‌تان. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“»
- به‌ڵێنی گه‌ڕانه‌وه
- 16
- هه‌روه‌ها فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 17
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، كاتێك بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل له خاكی خۆیاندا نیشته‌جێ بوون، به ڕه‌فتار و كرده‌وه‌كانیان خۆیان گڵاوكرد. ڕه‌فتاریان له‌به‌رچاوی من وه‌ك خوێنلێچوونی مانگانه‌ی ئافره‌تێك بوو.
- 18
- جا تووڕه‌یی خۆمم به‌سه‌ریاندا ڕژاند، له‌به‌ر ئه‌و خوێنه‌ی له‌سه‌ر خاكه‌كه ڕژاندیان و به بته‌كانیان گڵاویان كرد.
- 19
- به‌ناو نه‌ته‌وه‌كاندا په‌رته‌وازه‌م كردن و به‌ناو خاكهكاندا بڵاو بوونه‌وه. به‌گوێره‌ی ڕه‌فتار و كرده‌وه‌كانیان حوكمم دان.
- 20
- جا چوونه هه‌ركوێیه‌ك له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ناوی پیرۆزی منیان زڕاند، چونكه سه‌باره‌ت به‌وان گوتراوه: ”ئا ئه‌مانه‌ن گه‌لی یه‌زدان، كه له خاكه‌كه‌ی ئه‌وه‌وه ده‌ركراون.“
- 21
- جا من خه‌می ناوی پیرۆزی خۆمم خوارد، ئه‌وه‌ی كه بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل زڕاندیان له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه بۆی چوون.
- 22
- «له‌به‌ر ئه‌وه به بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، من له‌به‌ر ئێوه ئه‌مه ناكه‌م، به‌ڵكو له‌به‌ر ناوی پیرۆزی خۆم كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان بۆ هه‌ركوێیه‌ك چوون زڕاندتان.
- 23
- جا پیرۆزی ناوی گه‌وره‌ی خۆم ده‌رده‌خه‌م كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان زڕێنراوه، ئه‌وه‌ی ئێوه له‌ناوه‌ڕاستیان زڕاندتان، جا نه‌ته‌وه‌كان ده‌زانن كه من یه‌زدانم، كاتێك له‌به‌رچاویان له ئێوه‌دا پیرۆزی خۆم ده‌رده‌خه‌م. ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 24
- «”له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان ده‌تانبه‌م و له هه‌موو خاكهكانهوه كۆتان ده‌كه‌مه‌وه و ده‌تانهێنمه‌وه خاكه‌كه‌تان.
- 25
- ئاوێكی پاكتان به‌سه‌ردا ده‌پرژێنم و له هه‌موو گڵاوییهكانتان پاك ده‌بنه‌وه، له هه‌موو بته‌كانتان پاكتان ده‌كه‌مه‌وه،
- 26
- دڵێكی نوێتان ده‌ده‌مێ و ڕۆحێكی نوێ ده‌خه‌مه ناوتانه‌وه، ئه‌و دڵه به‌ردینه‌تان لێ ده‌كه‌مه‌وه و دڵێكی گۆشتینتان ده‌ده‌مێ.
- 27
- ڕۆحی خۆم ده‌خه‌مه ناوتانه‌وه، واتان لێ ده‌كه‌م كه ڕێگای فه‌رزه‌كانم په‌یڕه‌و بكه‌ن و حوكمه‌كانم به‌جێبهێنن و كاریان پێ بكه‌ن.
- 28
- له‌و خاكه‌دا نیشته‌جێ ده‌بن كه به باوباپیرانتانم دابوو، ده‌بن به گه‌لی من، منیش ده‌بمه خودای ئێوه.
- 29
- له هه‌موو گڵاوییهكانتان ڕزگارتان ده‌كه‌م. بانگی دانه‌وێڵه ده‌كه‌م، زۆری ده‌كه‌م و قاتوقڕی نانێرمه سه‌رتان.
- 30
- به‌ری دار و به‌روبوومی كێڵگه زۆر ده‌كه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی له‌مه‌ودوا له‌نێو نه‌ته‌وه‌كان به‌هۆی قاتوقڕییه‌وه ئابڕووتان نه‌چێت.
- 31
- ئه‌و كاته ڕێگا خراپه‌كانی خۆتان و كرده‌وه ناپه‌سه‌نده‌كانی خۆتان دێته‌وه یادتان، له‌به‌ر تاوان و له‌سه‌ر نه‌ریته گڵاوه‌كانتان قێزتان له خۆتان ده‌بێته‌وه.
- 32
- با له‌لاتان زانراو بێت، له‌به‌ر ئێوه نایكه‌م. جا ئه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل، له ڕه‌فتاره‌كانتان شه‌رمه‌زار و ڕیسوا بن! ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 33
- «”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌و ڕۆژه‌ی له هه‌موو تاوانه‌كانتان پاكتان ده‌كه‌مه‌وه، له شارۆچكه‌كان نیشته‌جێتان ده‌كه‌م و كهلاوهكانت بنیاد ده‌نرێنه‌وه.
- 34
- خاكه وێرانه‌كه ده‌كێڵدرێت، له جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی هه‌موو ڕێبوارێك وێرانه بوو.
- 35
- جا ده‌ڵێن: ’ئه‌م خاكه وێرانه وه‌ك باخچه‌ی عه‌ده‌نی لێ هاتووه، ئه‌و شارانه‌ش كه كاول و چۆڵ و ڕووخێنراو بوون، ئێستا قه‌ڵابه‌ند و ئاوه‌دانن.‘
- 36
- ئیتر ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له ده‌وروبه‌رتان ماونه‌ته‌وه ده‌زانن كه من یه‌زدانم، ڕووخاوهكهم بنیاد ناوه و چۆڵكراوهكهم چانده‌وه. من یه‌زدانم، ئه‌وه‌م فه‌رموو، هه‌روه‌ها به‌جێی ده‌هێنم.“
- 37
- «یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: دوای ئه‌مه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیله‌وه داوام لێ ده‌كرێت و منیش له پێناوی ئه‌وان ئه‌نجامی ده‌ده‌م، وه‌ك مه‌ڕ خه‌ڵكه‌كه‌یان زۆر ده‌كه‌م،
- 38
- وه‌ك مێگه‌لی ته‌رخانكراو، وه‌ك مێگه‌لی ئۆرشه‌لیم له جه‌ژنه‌كانی خۆیدا، شاره كاولهكان به هه‌مان شێوه به ته‌واوه‌تی ئاوه‌دان ده‌بن، ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه من یه‌زدانم.»