عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
فه‌رمایشتێك سه‌باره‌ت به‌ ئه‌دۆم 
1
فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
2
«ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ڕووت له‌ كێوی سێعیر بكه‌ و پێشبینی له‌سه‌ر بكه‌ و
3
پێی بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: ئه‌ی كێوی سێعیر، من له‌ دژی تۆم و ده‌ستم درێژ ده‌كه‌م بۆ سه‌رت، چۆڵ و وێرانت ده‌كه‌م.
4
شارۆچكه‌كانت كاول ده‌كه‌م، تۆش چۆڵ ده‌بیت، ئیتر تۆ ده‌زانیت كه‌ من یه‌زدانم.
5
«”چونكه‌ له‌مێژه‌ دوژمنایه‌تیت له‌ دڵه‌ و له‌ كاتی ته‌نگانه‌ی ئیسرائیلییه‌كان كه‌ سزادانیان گه‌یشتبووه‌ لووتكه‌، به‌ ناپاكی ئه‌وانت دایه‌ ده‌ست شمشێر،
6
له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌زدانی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: به‌ گیانی خۆم، من ئاماده‌ت ده‌كه‌م خوێنت بڕژێت، خوێنڕشتن ڕاوت ده‌نێت، چونكه‌ ڕقت له‌ خوێنڕشتن نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ خوێنڕشتن ڕاوت ده‌نێت.
7
كێوی سێعیر ده‌كه‌م به‌ وێرانه‌ و چۆڵه‌وانی، هاتوچۆی تێدا ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م.
8
چیاكانت له‌ كوژراو پڕ ده‌كه‌م، گرد و دۆڵ و هه‌موو شیوه‌كانت كوژراوی به‌ شمشێر تێیدا ده‌كه‌ون.
9
ده‌تكه‌مه‌ وێرانه‌ی هه‌تاهه‌تایی و شارۆچكه‌كانت ئاوه‌دان نابن، ئیتر ئێوه‌ ده‌زانن كه‌ من یه‌زدانم.
10
«”له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوتت، ’ئه‌م دوو نه‌ته‌وه‌یه‌ و ئه‌م دوو خاكه‌ بۆ من ده‌بن و ئێمه‌ داگیریان ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر یه‌زدانیش له‌وێ بێت‘،
11
یه‌زدانی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ گیانی خۆم، له‌سه‌ر تووڕه‌یی و به‌غیلییه‌كه‌ت سزات ده‌ده‌م، ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م هه‌روه‌ك چۆن تۆ به‌ قینه‌وه‌ ڕه‌فتارت له‌گه‌ڵ ئه‌واندا كرد، خۆمیان پێ ده‌ناسێنم كاتێك حوكمت ده‌ده‌م.
12
جا ده‌زانیت كه‌ من یه‌زدانم و گوێم له‌ هه‌موو قسه‌ سووكه‌كانت بوو، كه‌ له‌ دژی چیاكانی ئیسرائیل كردت، كه‌ گوتت: ’وێران كران و پێمان دران ببن به‌ خۆراكمان.‘
13
به‌ ده‌متان خۆتان به‌سه‌ر مندا گه‌وره‌ كرد و قسه‌ی زۆرتان له‌ دژی من كرد، من گوێم لێبوو.
14
یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت: كاتێك هه‌موو زه‌وی دڵخۆشه‌، من وێرانت ده‌كه‌م.
15
وه‌ك چۆن تۆ دڵخۆش بوویت به‌ میراته‌كه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئیسرائیل چونكه‌ بوو به‌ وێرانه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ت پێ ده‌كه‌م. ئه‌ی كێوی سێعیر، وێران ده‌بیت، تۆ و سه‌راپا هه‌موو ئه‌دۆم، ئیتر ئه‌وان ده‌زانن كه‌ من یه‌زدانم.“»