عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- شیوه‌نێك بۆ سور
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، شیوه‌نێك بۆ سور بگێڕه.
- 3
- به سور بڵێ: ئه‌ی نیشته‌جێ له‌لای گه‌رووی ده‌ریا، ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی كه‌ناره‌كان بازرگانی له‌گه‌ڵ گه‌لان ده‌كات، یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”ئه‌ی سور، تۆ گوتت
’من ته‌واو جوانم.‘ - 4
- سنووره‌كانت له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌ریاكان،
بنیادنه‌رانت جوانی تۆیان ته‌واو كرد. - 5
- هه‌موو ته‌خته داره‌كانیان
له دار سنه‌وبه‌ری سنیر[a] بۆت دروستكرد.
له لوبنانه‌وه دارێكی ئورزیان هێنا
تاكو داری ئاڵات بۆ دروستبكه‌ن. - 6
- له دار به‌ڕووه‌كانی باشان
سه‌وڵه‌كانی تۆیان دروستكرد.
ته‌خته‌داری درێژی كه‌شتییه‌كه‌ت له داری سه‌روون له كه‌ناره‌كانی قوبرسه‌وه هێنراون،
به عاج ڕازاوه‌ن. - 7
- كه‌تانی نه‌خشێنراوی میسر
چارۆكهكهته هه‌تا بۆت ببێته ئاڵا.
قوماشی مۆر و ئه‌رخه‌وانی له كه‌ناره‌كانی ئه‌لیشایه‌وه
چه‌ترت بوون. - 8
- خه‌ڵكی سه‌یدا و ئه‌رڤاد
سه‌وڵیان بۆ لێده‌دایت.
ئه‌ی سور، پیاوه داناكانت كه له‌ناوتدا بوون،
ئه‌وان كهشتیوانت بوون. - 9
- پیرانی جوبه‌یل[b] و داناكانی له‌سه‌ر پشتی تۆ بوون،
كون و كه‌لێنه‌كانیان بۆت پڕ ده‌كرده‌وه.
هه‌موو كه‌شتییه‌كانی ده‌ریا و كهشتیوانهكانیان هاتنه ته‌نیشتت،
بۆ بازرگانیكردن به كه‌لوپه‌له‌كانت. - 10
- «”پیاوانی فارس و لوود و پووت
له ڕیزی سوپاكهت جه‌نگاوه‌رت بوون،
قه‌ڵغان و كڵاوی ئاسنینیان له‌سه‌ر شووراكانت هه‌ڵواسی،
ئه‌وانه شكۆیان به تۆ به‌خشی. - 11
- نه‌وه‌ی ئه‌رڤاد له‌گه‌ڵ سوپاكهت
به چوارده‌ورتدا له‌سه‌ر شووراكانت بوون،
گهمادییهكان له‌ناو قوللهكانت بوون،
قه‌ڵغانه‌كانیان به چوارده‌ورتدا له‌سه‌ر شووراكانت هه‌ڵواسی،
ئه‌وانه جوانی تۆیان ته‌واو كرد. - 12
- «”ته‌رشیش به‌هۆی ده‌وڵه‌مه‌ندی و زۆری كاڵاكانت بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌كردیت، زیو و ئاسن و ته‌نه‌كه و قورقوشمی به كاڵاكانت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 13
- «”یۆنان و توبال و مه‌شه‌ك بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت، كۆیله و كه‌لوپه‌لی بڕۆنزیان به كاڵاكانت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 14
- «”دانیشتووانی بێتتۆگه‌رما ئه‌سپ و ئه‌سپی سواری و هێستریان به كاڵاكانت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 15
- «”خه‌ڵكی ڕودس[c] بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت، زۆر له كه‌ناره‌كان بازاڕی فرۆشتنی كاڵاكانی تۆ بوون، له جیاتی نرخه‌كه‌ی قۆچی عاج و داری ئه‌به‌نوسیان پێده‌دایت.
- 16
- «”ئارامییه‌كان له‌به‌ر زۆری كاره دهستكردهكانت بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت، به‌رده پیرۆزه،[d] قوماشی ئه‌رخه‌وانی، كاری ئه‌ته‌مین[e] ، كه‌تانی ناسك، مه‌رجان و یاقووتیان[f] به كاڵاكانت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 17
- «”یه‌هودا و خاكی ئیسرائیل بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت، گه‌نمی مینیت و شیرینه‌مه‌نی و هه‌نگوین و زه‌یت و مه‌رهه‌می هه‌تووانیان[g] به كاڵاكانت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 18
- «”دیمه‌شق بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌كردیت به‌هۆی زۆری كاره دهستكردهكانت و فره‌یی سامانه‌كه‌ت، شه‌رابی حه‌لبۆن و خوری چاحه‌ریان له‌گه‌ڵت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 19
- «”دانییهكان و یۆنانییه‌كان له ئوزال ئاڵ‌وگۆڕیان به كاڵاكانت كرد، ئاسنی كوتراو و كاسیا[h] و قامیشی بۆنخۆشیان له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌له‌كانت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 20
- «”دیدان بازرگانی له‌گه‌ڵ ده‌كردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون.
- 21
- «”عه‌ره‌بستان و هه‌موو میره‌كانی قێدار بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت، له به‌رخ و به‌ران و نێری، به‌مه بازرگانییان له‌گه‌ڵ كردیت.
- 22
- «”بازرگانه‌كانی شه‌با و ڕه‌عما بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت، زێڕ و هه‌موو جۆره بۆنێكی خۆش و به‌رده گرانبه‌هاكانیان له باشترین جۆر له‌گه‌ڵ كاڵاكانت ئاڵوگۆڕ ده‌كرد.
- 23
- «”حه‌ڕان و كهنێ و عه‌ده‌ن و بازرگانه‌كانی شه‌با و ئه‌شوور و كیلمهد بازرگانییان له‌گه‌ڵ ده‌كردیت.
- 24
- ئه‌وانه له بازاڕهكانت به جل و به‌رگی جوان، قوماشی مۆر، كاری ئه‌ته‌مین، به‌ڕه‌ی چنراو و ڕه‌نگین به ده‌زووی ڕستراو و پته‌و بازرگانییان له‌گه‌ڵ كردیت.
- 25
- «”كه‌شتییه‌كانی ته‌رشیش كاڵاكانت بار ده‌كه‌ن.
له باری گران له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌ریاكان پڕیت. - 26
- ئه‌وانه‌ی سه‌وڵت بۆ لێده‌ده‌ن
بۆ ناو ئاوه زۆره‌كان ده‌تبه‌ن،
به‌ڵام بای ڕۆژهه‌ڵات له‌ناو
جه‌رگه‌ی ده‌ریاكان تێكتدهشكێنێت. - 27
- سامان و كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كانت،
كه‌شتیوان و ده‌ریاوان و وهستاكانت،
ئاڵوگۆڕكهران به كهلوپهلهكهت، هه‌موو جهنگاوهرهكانت كه له‌ناو تۆدان،
هه‌موو سه‌رنشینه‌كانت كه له‌ناوه‌ڕاستی تۆن،
له ڕۆژی ژێر ئاو كه‌وتنت
ده‌كه‌ونه ناو جه‌رگه‌ی ده‌ریاوه. - 28
- له ده‌نگی هاواری كهشتیوانهكانت
كه‌ناره‌كان ده‌له‌رزن. - 29
- هه‌موو سه‌وڵلێده‌ر و كه‌شتیوانه به ئه‌زموونه‌كان و
كه‌شتیوانه ئاساییه‌كانی ده‌ریا،
له كه‌شتییه‌كانیان داده‌به‌زن و
له‌سه‌ر كه‌نار ڕاده‌وه‌ستن، - 30
- ده‌نگیان بۆت به‌رز ده‌كه‌نه‌وه و
به تاڵییه‌وه ده‌قیژێنن،
خۆڵ ده‌كه‌ن به‌سه‌ر سه‌ری خۆیاندا و
له‌ناو خۆڵه‌مێش خۆیان ده‌گه‌وزێنن. - 31
- بۆ تۆ پرچی سه‌ریان ده‌تاشن و
جلوبه‌رگی گوش ده‌پۆشن.
به تاڵی گیانه‌وه گریانێكی تاڵ
بۆت ده‌گریێن. - 32
- له كاتی گریانیان لاوانه‌وه‌یه‌ك به‌رز ده‌كه‌نه‌وه،
بۆت ده‌لاوێننه‌وه:
’كێ وه‌ك سور له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌ریا
بێده‌نگی نواند؟‘ - 33
- كاتێك كاڵاكانت به ده‌ریاكاندا نارده ده‌ره‌وه،
گه‌لانێكی زۆرت تێر كرد.
به زۆری سامان و كه‌لوپه‌له‌كانت
پاشایانی زه‌ویت ده‌وڵه‌مه‌ند كرد. - 34
- كاتێك له ده‌ریاكان تێكشكایت
له‌ناو قووڵایی ئاوه‌كان،
كه‌ره‌سته و هه‌موو سهرنشینهكهت
له‌گه‌ڵت نوقوم بوون. - 35
- هه‌موو دانیشتووانی كه‌ناره‌كان
واقیان لێت وڕده‌مێنێت،
پاشاكانیان موچڕكهیان پێدا دێت،
ڕوخساریان ده‌شێوێت. - 36
- بازرگانانی نێو گه‌لان فیكه‌ت بۆ لێ ده‌ده‌ن،
كۆتاییه‌كه‌ت ترسناك ده‌بێت و
ئیتر بۆ هه‌تاهه‌تایه نامێنیت.“»
- a. 27:5 سنیر: ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چیای حه‌رمۆن. بڕوانه \+xt دواوتار 3:9\+xt*.
- b. 27:9 شاری جوبه‌یل شارێكی كۆنه كه مێژووه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 7000 لهمهوپێش، ئه‌مرۆ به دووری 38 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته باكووری به‌یروت.
- c. 27:15 دوورگه‌یه‌كه له ده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست.
- d. 27:16 به‌رده پیرۆزه: به‌ردێكی شینی سه‌وزباوه.
- e. 27:16 نه‌خشاندنی قوماش به ده‌ست.
- f. 27:16 یاقووت: گه‌وهه‌ری سووری تێر.
- g. 27:17 ئازارشكێن.
- h. 27:19 دارێكه بۆ بۆنخۆشی به‌كاردێت.