عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - شیوەنێک بۆ سور
 - 1
 - فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم:
 - 2
 - «ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ سور بگێڕە.
 - 3
 - بە سور بڵێ: ئەی نیشتەجێ لەلای گەرووی دەریا، ئەوەی لە زۆربەی کەنارەکان بازرگانی لەگەڵ گەلان دەکات، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:
«”ئەی سور، تۆ گوتت
’من تەواو جوانم.‘ - 4
 - سنوورەکانت لەناو جەرگەی دەریاکان،
بنیادنەرانت جوانی تۆیان تەواو کرد. - 5
 - هەموو تەختە دارەکانیان
لە دار سنەوبەری سنیر[a] بۆت دروستکرد.
لە لوبنانەوە دارێکی ئورزیان هێنا
تاکو داری ئاڵات بۆ دروستبکەن. - 6
 - لە دار بەڕووەکانی باشان
سەوڵەکانی تۆیان دروستکرد.
تەختەداری درێژی کەشتییەکەت لە داری سەروون لە کەنارەکانی قوبرسەوە هێنراون،
بە عاج ڕازاوەن. - 7
 - کەتانی نەخشێنراوی میسر
چارۆکەکەتە هەتا بۆت ببێتە ئاڵا.
قوماشی مۆر و ئەرخەوانی لە کەنارەکانی ئەلیشایەوە
چەترت بوون. - 8
 - خەڵکی سەیدا و ئەرڤاد
سەوڵیان بۆ لێدەدایت.
ئەی سور، پیاوە داناکانت کە لەناوتدا بوون،
ئەوان کەشتیوانت بوون. - 9
 - پیرانی جوبەیل[b]  و داناکانی لەسەر پشتی تۆ بوون،
کون و کەلێنەکانیان بۆت پڕ دەکردەوە.
هەموو کەشتییەکانی دەریا و کەشتیوانەکانیان هاتنە تەنیشتت،
بۆ بازرگانیکردن بە کەلوپەلەکانت. - 10
 - «”پیاوانی فارس و لوود و پووت
لە ڕیزی سوپاکەت جەنگاوەرت بوون،
قەڵغان و کڵاوی ئاسنینیان لەسەر شووراکانت هەڵواسی،
ئەوانە شکۆیان بە تۆ بەخشی. - 11
 - نەوەی ئەرڤاد لەگەڵ سوپاکەت
بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت بوون،
گەمادییەکان لەناو قوللەکانت بوون،
قەڵغانەکانیان بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت هەڵواسی،
ئەوانە جوانی تۆیان تەواو کرد. - 12
 - «”تەرشیش بەهۆی دەوڵەمەندی و زۆری کاڵاکانت بازرگانی لەگەڵ دەکردیت، زیو و ئاسن و تەنەکە و قورقوشمی بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 13
 - «”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 14
 - «”دانیشتووانی بێتتۆگەرما ئەسپ و ئەسپی سواری و هێستریان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 15
 - «”خەڵکی ڕودس[c]  بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت.
 - 16
 - «”ئارامییەکان لەبەر زۆری کارە دەستکردەکانت بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، بەردە پیرۆزە،[d]  قوماشی ئەرخەوانی، کاری ئەتەمین[e] ، کەتانی ناسک، مەرجان و یاقووتیان[f]  بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 17
 - «”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیان[g]  بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 18
 - «”دیمەشق بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بەهۆی زۆری کارە دەستکردەکانت و فرەیی سامانەکەت، شەرابی حەلبۆن و خوری چاحەریان لەگەڵت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 19
 - «”دانییەکان و یۆنانییەکان لە ئوزال ئاڵوگۆڕیان بە کاڵاکانت دەکرد، ئاسنی کوتراو و کاسیا[h]  و قامیشی بۆنخۆشیان لەگەڵ کەلوپەلەکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 20
 - «”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون.
 - 21
 - «”عەرەبستان و هەموو میرەکانی قێدار بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، لە بەرخ و بەران و نێری، بەمە بازرگانییان لەگەڵ کردیت.
 - 22
 - «”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد.
 - 23
 - «”حەڕان و کەنێ و عەدەن و بازرگانەکانی شەبا و ئەشوور و کیلمەد بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت.
 - 24
 - ئەوانە لە بازاڕەکانت بە جل و بەرگی جوان، قوماشی مۆر، کاری ئەتەمین، بەڕەی چنراو و ڕەنگین بە دەزووی ڕستراو و پتەو بازرگانییان لەگەڵ کردیت.
 - 25
 - «”کەشتییەکانی تەرشیش کاڵاکانت بار دەکەن.
لە باری گران لەناو جەرگەی دەریاکان پڕیت. - 26
 - ئەوانەی سەوڵت بۆ لێدەدەن
بۆ ناو ئاوە زۆرەکان دەتبەن،
بەڵام بای ڕۆژهەڵات لەناو
جەرگەی دەریاکان تێکتدەشکێنێت. - 27
 - سامان و کاڵا و کەلوپەلەکانت،
کەشتیوان و دەریاوان و وەستاکانت،
ئاڵوگۆڕکەران بە کەلوپەلەکەت، هەموو جەنگاوەرەکانت کە لەناو تۆدان،
هەموو سەرنشینەکانت کە لە ناوەڕاستی تۆن،
لە ڕۆژی ژێر ئاو کەوتنت
دەکەونە ناو جەرگەی دەریاوە. - 28
 - لە دەنگی هاواری کەشتیوانەکانت
کەنارەکان دەلەرزن. - 29
 - هەموو سەوڵلێدەر و کەشتیوانە بە ئەزموونەکان و
کەشتیوانە ئاساییەکانی دەریا،
لە کەشتییەکانیان دادەبەزن و
لەسەر کەنار ڕادەوەستن، - 30
 - دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە و
بە تاڵییەوە دەقیژێنن،
خۆڵ دەکەن بەسەر سەری خۆیاندا و
لەناو خۆڵەمێش خۆیان دەگەوزێنن. - 31
 - بۆ تۆ پرچی سەریان دەتاشن و
جلوبەرگی گوش دەپۆشن.
بە تاڵی گیانەوە گریانێکی تاڵ
بۆت دەگریێن. - 32
 - لە کاتی گریانیان لاوانەوەیەک بەرز دەکەنەوە،
بۆت دەلاوێننەوە:
’کێ وەک سور لەناو جەرگەی دەریا
بێدەنگی نواند؟‘ - 33
 - کاتێک کاڵاکانت بە دەریاکاندا ناردە دەرەوە،
گەلانێکی زۆرت تێر کرد.
بە زۆری سامان و کەلوپەلەکانت
پاشایانی زەویت دەوڵەمەند کرد. - 34
 - کاتێک لە دەریاکان تێکشکایت
لەناو قووڵایی ئاوەکان،
کەرەستە و هەموو سەرنشینەکەت
لەگەڵت نوقوم بوون. - 35
 - هەموو دانیشتووانی کەنارەکان
واقیان لێت وڕدەمێنێت،
پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت،
ڕوخساریان دەشێوێت. - 36
 - بازرگانانی نێو گەلان فیکەت بۆ لێ دەدەن،
کۆتاییەکەت ترسناک دەبێت و
ئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“» 
- a. 27:5 سنیر: دەگەڕێتەوە بۆ چیای حەرمۆن. بڕوانە دواوتار 3:9.
 - b. 27:9 شاری جوبەیل شارێکی کۆنە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 7000 لەمەوپێش، ئەمرۆ بە دووری 38 کیلۆمەتر دەکەوێتە باکووری بەیروت.
 - c. 27:15 دوورگەیەکە لە دەریای سپی ناوەڕاست.
 - d. 27:16 بەردە پیرۆزە: بەردێکی شینی سەوزباوە.
 - e. 27:16 نەخشاندنی قوماش بە دەست.
 - f. 27:16 یاقووت: گەوهەری سووری تێر.
 - g. 27:17 ئازارشکێن.
 - h. 27:19 دارێکە بۆ بۆنخۆشی بەکاردێت.
 

