عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بابلی شمشێری خودا
- 1
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 2
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، ڕووت له ئۆرشه‌لیم بكه و له دژی پیرۆزگاكه‌ی جاڕبده. پێشبینی له‌سه‌ر خاكی ئیسرائیل بكه و
- 3
- به خاكی ئیسرائیل بڵێ: ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من له دژی تۆم، شمشێره‌كه‌م له كالانهكهیهوه هه‌ڵده‌كێشم و كه‌سی ڕاستودروست و خراپه‌كار له تۆ ده‌بڕمه‌وه.
- 4
- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سی ڕاستودروست و خراپه‌كار له تۆ ده‌بڕمه‌وه، شمشێره‌كه‌م له كالانهكهی دێته ده‌ره‌وه بۆ سه‌ر هه‌موو مرۆڤێك، له باشووره‌وه هه‌تا باكوور.
- 5
- ئه‌و كاته هه‌موو مرۆڤێك ده‌زانێت كه من یه‌زدانم، شمشێره‌كه‌ی خۆمم له كێلانهكهیهوه هه‌ڵكێشاوه و تازه ناگه‌ڕێته‌وه.“
- 6
- «له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، تۆ بناڵێنه! به دڵشكاوی و خه‌مبارییه‌وه له‌به‌رچاویان بناڵێنه.
- 7
- ئه‌گه‌ر له تۆیان پرسی: ”بۆچی ده‌ناڵێنیت؟“ تۆش بڵێ: ”له‌به‌ر هه‌واڵه‌كه، چونكه هات. هه‌موو دڵێك ده‌توێته‌وه، هه‌موو ده‌ستێك شل ده‌بێت، هه‌موو ڕۆحێك كۆڵ ده‌دات، هه‌موو ئه‌ژنۆیه‌ك ده‌له‌رزێت.“ ئه‌وه‌تا دێت و ده‌بێت، ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.»
- 8
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 9
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، پێشبینی بكه و بڵێ، ”په‌روه‌ردگار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: بڵێ:
«”شمشێرێك، شمشێرێك تیژكراوهتهوه،
هه‌روه‌ها مشتوماڵ كراوه، - 10
- بۆ سه‌ربڕین تیژكراوهتهوه،
مشتوماڵ كراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك بریسكه بدره‌وشێته‌وه!
«”ئایا دڵمان به دارده‌ستی كوڕه‌كه‌م[a] خۆش بێت؟ شمشێر سووكایه‌تی به هه‌موو دارده‌ستێك ده‌كات. - 11
- «”شمشێر مشتوماڵ كراوه و دانراوه
بۆ ئه‌وه‌ی به ده‌ست بگیردرێت.
ئه‌م شمشێره تیژكراوهتهوه و مشتوماڵ كراوه
تاكو بدرێته ده‌ست پیاوكوژ. - 12
- ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، هاوار و واوه‌یلا بكه،
چونكه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌م و
به‌سه‌ر هه‌موو میرانی ئیسرائیله‌وه‌یه.
فڕێده‌درێنه به‌ر شمشێره‌كه،
له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌م.
له‌به‌ر ئه‌وه سنگی خۆت بكوته. - 13
- «”بێگومان كاتی تاقیكردنه‌وه دێت. له‌به‌ر ئه‌وه چییه ئه‌گه‌ر دارده‌سته‌ی یه‌هودا، كه شمشێر سووكایه‌تی پێی ده‌كات، نه‌مێنێت؟ ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.“
- 14
- «له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، پێشبینی بكه،
ده‌ست به‌ناو ده‌ستی خۆتدا بده.
با به چوارده‌وریاندا
شمشێر دووباره و سێباره ڕابوه‌شێنرێت،
شمشێری سه‌ربڕینه،
شمشێری كوشتاری گه‌وره‌یه. - 15
- بۆ توانه‌وه‌ی دڵ و
بۆ زۆركردنی كوژراوان،
له‌به‌ر ئه‌وه له‌سه‌ر هه‌موو ده‌روازه‌كانیان
شمشێری سه‌ربڕینم داناوه.
ئای! له‌و شمشێره دروستكراوه بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌وره بروسكه ببریسكێته‌وه،
ئه‌و بۆ سه‌ربڕین مشتوماڵ كراوه. - 16
- ئه‌ی شمشێر، لای ڕاست ببڕه،
ئینجا لای چه‌پ،
بۆ هه‌ر لایه‌ك ڕووی تێده‌كه‌یت! - 17
- منیش ده‌ست به‌ناو ده‌ستی خۆمدا ده‌ده‌م،
تووڕه‌یی خۆم هێدی ده‌كه‌مه‌وه.
من یه‌زدانم، ئه‌وه‌م فه‌رموو.» - 18
- فه‌رمایشتی یه‌زدانم بۆ هات، پێی فه‌رمووم:
- 19
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، دوو ڕێگا بۆ خۆت دیاری بكه بۆ هاتنی شمشێری پاشای بابل، هه‌ردووكیان له یه‌ك خاكه‌وه ده‌ستپێبكه‌ن، تابلۆیه‌كی ڕێنمایی دابنێ، له سه‌ره‌تای سه‌ر ڕێگاكه به‌ره‌و شار دایبنێ.
- 20
- ڕێگایه‌ك دیاری بكه با شمشێره‌كه بێته سه‌ر ڕه‌به‌ی پایته‌ختی عهمۆنییهكان و بۆ سه‌ر یه‌هودا له ئۆرشه‌لیمی قه‌ڵابه‌ند،
- 21
- چونكه پاشای بابل له‌سه‌ر دووڕیانهكه ده‌وه‌ستێت، له‌سه‌ر گۆشه‌ی هه‌ردوو ڕێگاكه، فاڵ ده‌گرێته‌وه هه‌تا بزانێت به چ ئاراسته‌یه‌كدا بڕوات، به هه‌ڵدانی تیر، تیروپشك ده‌كات؛ به پرسین و ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ بته‌كانی؛ به پشكنینی جگه‌ری ئاژه‌ڵێكی سه‌ربڕاو.
- 22
- تیروپشك به ده‌ستی ڕاستی بۆ ئۆرشه‌لیم هه‌ڵده‌دات بۆ مه‌نجه‌نیق دانان، فه‌رمانی كوشتن و نه‌عره‌ته كێشانی جه‌نگ، بۆ مه‌نجه‌نیق دانان بۆ شكاندنی ده‌روازه‌كان، بۆ لێدانی سه‌نگه‌ر و قولله بنیادنان.
- 23
- له‌به‌رچاوی ئه‌وانه‌ی سوێندیان بۆ خواردووه كه دڵسۆزبن بۆی وه‌ك فاڵگرتنهوهیهكی درۆ ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌و تاوانه‌كه‌یان ده‌هێنێته‌وه یادیان تاكو به دیلیان بگرێت.
- 24
- «له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”ئێوه تاوانه‌كه‌ی خۆتان هێنایه‌وه یاد، چونكه یاخیبوونهكانتان ڕوون و ئاشكرایه و گوناهه‌كانتان له هه‌موو كردهوهكانتاندا ده‌ركه‌وتووه، له‌به‌ر ئه‌وه به دیل ده‌گیرێن.
- 25
- «”تۆش ئه‌ی به‌دكاری گڵاو، میری ئیسرائیل، ڕۆژت هاتووه، كاتی هاتووه سزادانت گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین پله.
- 26
- یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: مێزهرهكه دابگره، تاجه‌كه هه‌ڵبگره، بارودۆخه‌كه به‌م شێوه‌یه نامێنێته‌وه، به‌ڵكو بێ پله‌وپایه به‌رز ده‌كرێته‌وه و پایه‌دار نزم ده‌كرێته‌وه.
- 27
- كاولگه! كاولگه! ئه‌م شانشینه كاولگه! هه‌روه‌ها نۆژه‌ن ناكرێته‌وه، هه‌تا ئه‌و پاشایه دێت كه مافی خۆیه‌تی، منیش ده‌یده‌مه ئه‌و.“
- 28
- «ئه‌ی كوڕی مرۆڤ، تۆش پێشبینی بكه و بڵێ: ”یه‌زدانی باڵاده‌ست له‌باره‌ی عهمۆنییهكان و سووكایهتیكردنهكهیان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«”شمشێر[b] ، شمشێر
بۆ سه‌ربڕین هه‌ڵكێشراوه،
مشتوماڵ كراوه بۆ له‌ناوبردن،
بریسكه ده‌داته‌وه وه‌ك بروسكه. - 29
- به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بینینه پووچانه و
فاڵگرتنه‌وه درۆیانه‌ی كه سه‌باره‌ت به تۆ كراون،
شمشێره‌كه له‌سه‌ر ملی
كوژراوه خراپه‌كاره‌كان داده‌نرێت،
ئه‌وانه‌ی ڕۆژیان هات،
كاتیان هاتووه سزادانیان گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین پله. - 30
- «”شمشێره‌كه بگه‌ڕێنه‌وه كێلانه‌كه‌ی خۆی.
له نیشتیمانی دایكت
حوكمت به‌سه‌ردا ده‌ده‌م،
له‌و شوێنه‌ی به‌دیهێنرایت. - 31
- تووڕه‌یی خۆم به‌سه‌ر تۆدا ده‌بارێنم و
به ئاگری هه‌ڵچوونم فووت لێ ده‌كه‌م،
ده‌تده‌مه ده‌ست كه‌سانێكی گڕگرتووی
شاره‌زا له فه‌وتاندن. - 32
- ده‌بیت به سووته‌مه‌نی ئاگر،
خوێنت له‌ناوه‌ڕاستی خاكه‌كه‌دا ده‌ڕژێت.
ئیتر یادت ناكرێته‌وه،
چونكه من یه‌زدانم، ئه‌وه‌م فه‌رموو.“»
- a. 21:10 ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دارده‌سته‌كه‌ی یه‌هودا، بڕوانه \+xt په‌یدابوون 49:10\+xt*.
- b. 21:28 مه‌به‌ست له شمشێری نه‌بوخودنه‌سری پاشای بابله.