عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
یەزدانیش بە موسای فەرموو: «ئێستا دەبینیت چی بە فیرعەون دەکەم، بە دەستێکی بەهێز ناچاری دەکەم بەڕەڵایان بکات، ناچاری دەکەم لە خاکی خۆی دەریانبکات.»
2
هەروەها خودا لەگەڵ موسا دوا و پێی فەرموو: «من یەزدانم،
3
بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب وەک ”خودای هەرە بەتوانا“ دەرکەوتم، بەڵام بە ناوی خۆم کە ”یەزدان“ە[a] لەلای ئەوان خۆمم نەناساند.
4
هەروەها پەیمانی خۆمم لەگەڵیان چەسپاند، کە خاکی کەنعانیان بدەمێ، خاکی نامۆییان کە تێیدا نامۆ بوون.
5
هەروەها گوێم لە ناڵەی نەوەی ئیسرائیل بوو، ئەوانەی میسرییەکان کۆیلایەتییان پێ دەکەن، منیش پەیوەستم بە پەیمانەکەی خۆم.
6
«بۆیە بە نەوەی ئیسرائیل بڵێ: ”من یەزدانم، لەژێر بارگرانی میسرییەکان دەرتاندەهێنم، لە کۆیلایەتی ئەوان فریاتان دەکەوم و بە دەستێکی بەهێز و دادپەروەرییەکی مەزن دەتانکڕمەوە.
7
هەروەها دەتانکەم بە گەلی خۆم و دەبمە خودای ئێوە، ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانی پەروەردگارتانم ئەوەی لەژێر بارگرانی میسرییەکان دەرتاندەهێنێت.
8
دەشتانبەم بۆ ئەو خاکەی سوێندم خوارد بیدەمە ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، وەک میرات دەیدەمە ئێوە، من یەزدانم.“»
9
موسا بەم شێوەیە لەگەڵ نەوەی ئیسرائیل قسەی کرد، بەڵام گوێیان لێ نەگرت، لەبەر بێ ورەیی و کۆیلایەتی سەخت.
10
ئینجا یەزدان بە موسای فەرموو:
11
«بڕۆ و بە فیرعەونی پاشای میسر بڵێ، با ڕێ بە نەوەی ئیسرائیل بدات خاکەکەی بەجێبهێڵن.»
12
بەڵام موسا بە یەزدانی گوت: «ئەگەر نەوەی ئیسرائیل گوێم لێ نەگرن، ئیتر چۆن فیرعەون گوێم لێ دەگرێت، کە من زمانم بەستراوە؟»[b]
تۆماری ڕەچەڵەکی موسا و هارون 
13
یەزدان سەبارەت بە نەوەی ئیسرائیل و فیرعەونی پاشای میسر لەگەڵ موسا و هارون دوا و فەرمانی پێدان نەوەی ئیسرائیل لە خاکی میسر ببەنە دەرەوە.
14
ئەمانەش گەورەی بنەماڵەکانیانن:
نەوەی ڕەئوبێن کە نۆبەرەی ئیسرائیلە،
حەنۆک و پەڵو و حەسرۆن و کەرمی،
لەمانیشەوە خێڵەکانی ڕەئوبێن دروستبوون.
15
نەوەی شیمۆنیش
یەموئێل و یامین و ئۆهەد و یاکین چۆحەر، هەروەها شائوول کە لە ژنێکی کەنعانی بوو،
لەمانیشەوە خێڵەکانی شیمۆن دروستبوون.
16
ئەمانەش ناوەکانی نەوەی لێڤین بەگوێرەی لەدایکبوونیان:
گێرشۆن و قەهات و مەراری.
تەمەنی لێڤیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.
17
کوڕانی گێرشۆن،
لیبنی و شیمعی بەگوێرەی خێڵەکانیان.
18
نەوەی قەهاتیش،
عەمرام و یەسهار و حەبرۆن و عوزیێل.
تەمەنی قەهاتیش سەد و سی و سێ ساڵ بوو.
19
کوڕانی مەراریش،
مەحلی و موشی.
ئەمانەش خێڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی نەوەکانیان.
20
عەمرام یۆخەڤەدی خوشکی باوکی بۆ خۆی خواست. ئەویش هارون و موسای لێ بوو.
تەمەنی عەمرامیش سەد و سی و حەوت ساڵ بوو.
21
نەوەی یەسهاریش:
قۆرەح و نەفەگ و زکری.
22
نەوەی عوزیێلیش:
میشائیل و ئەلسافان و سیتری.
23
هارونیش ئەلیشەڤەعی کچی عەمینادابی خوشکی نەحشۆنی خواست، ئەویش ناداب و ئەبیهو و ئەلعازار و ئیتاماری بوو.
24
نەوەی قۆرەحیش:
ئەسسیر و ئەلقانە و ئەبیئاساف.
ئەمانەش خێڵەکانی قۆرەحییەکانە.
25
ئەلعازاری کوڕی هارونیش یەکێکی لە کچانی پووتیێل خواست، ئەویش فینەحاسی بوو.
ئەمانە گەورەی بنەماڵەکانی لێڤییەکانن بەگوێرەی خێڵەکانیان.
26
ئەمانە هارون و موسان کە یەزدان پێی فەرموون: «نەوەی ئیسرائیل لەسەر شێوەی لەشکرەکانیان[c] لە خاکی میسر دەربهێنن.»
27
ئەوان بوون لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر دوان بۆ دەرهێنانی نەوەی ئیسرائیل لە میسر، موسا و هارون بوون.
هارون دەبێتە قسەکەری موسا 
28
ئەوە بوو ئەو ڕۆژەی یەزدان لە خاکی میسر لەگەڵ موسا دوا،
29
یەزدان پێی فەرموو: «من یەزدانم، لەگەڵ فیرعەونی پاشای میسر بدوێ سەبارەت بە هەموو ئەوەی پێت دەڵێم.»
30
بەڵام موسا بە یەزدانی گوت: «ئەوەتا من زمانم بەستراوە، چۆن فیرعەون گوێم لێ دەگرێت؟»
  1. a. 6‏:3 عیبری: \+tl یەهوا‏\+tl*.‏
  2. b. 6‏:12 زمانم بەستراوە: عیبری لێوەکانم خەتەنەنەکراون، لێرە و لە ئایەتی 30.‏
  3. c. 6‏:26 بەشەکانی گەل کە بریتی بوون لە هۆزەکان، لە دەشتودەر بوونە لەشکر.‏