عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
1
یه‌زدانیش به‌ موسای فه‌رموو: «ئێستا ده‌بینیت چی به‌ فیرعه‌ون ده‌كه‌م، به‌ ده‌ستێكی به‌هێز ناچاری ده‌كه‌م به‌ڕه‌ڵایان بكات، ناچاری ده‌كه‌م له‌ خاكی خۆی ده‌ریانبكات.»
2
هه‌روه‌ها خودا له‌گه‌ڵ موسا دوا و پێی فه‌رموو: «من یه‌زدانم،
3
بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب وه‌ك ”خودای هه‌ره‌ به‌ توانا“ ده‌ركه‌وتم، به‌ڵام به‌ ناوی خۆم كه‌ ”یه‌زدان“ـه‌[a] له‌لای ئه‌وان خۆمم نه‌ناساند.
4
هه‌روه‌ها په‌یمانی خۆمم له‌گه‌ڵیان چه‌سپاند، كه‌ خاكی كه‌نعانیان بده‌مێ، خاكی نامۆییان كه‌ تێیدا نامۆ بوون.
5
هه‌روه‌ها گوێم له‌ ناڵه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل بوو، ئه‌وانه‌ی میسرییه‌كان كۆیلایه‌تییان پێ ده‌كه‌ن، منیش په‌یوه‌ستم به‌ په‌یمانه‌كه‌ی خۆم.
6
«بۆیه‌ به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بڵێ: ”من یه‌زدانم، له‌ژێر بارگرانی میسرییه‌كان ده‌رتانده‌هێنم، له‌ كۆیلایه‌تی ئه‌وان فریاتان ده‌كه‌وم و به‌ ده‌ستێكی به‌هێز و دادپه‌روه‌رییه‌كی مه‌زن ده‌تانكڕمه‌وه‌.
7
هه‌روه‌ها ده‌تانكه‌م به‌ گه‌لی خۆم و ده‌بمه‌ خودای ئێوه‌، ئیتر ئێوه‌ ده‌زانن كه‌ من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئه‌وه‌ی له‌ژێر بارگرانی میسرییه‌كان ده‌رتانده‌هێنێت.
8
ده‌شتانبه‌م بۆ ئه‌و خاكه‌ی سوێندم خوارد بیده‌مه‌ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوب، وه‌ك میرات ده‌یده‌مه‌ ئێوه‌، من یه‌زدانم.“»
9
موسا به‌م شێوه‌یه‌ له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی ئیسرائیل قسه‌ی كرد، به‌ڵام گوێیان لێ نه‌گرت، له‌به‌ر بێ وره‌یی و كۆیلایه‌تی سه‌خت.
10
ئینجا یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو:
11
«بڕۆ و به‌ فیرعه‌ونی پاشای میسر بڵێ، با ڕێ به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل بدات خاكه‌كه‌ی به‌جێبهێڵن.»
12
به‌ڵام موسا به‌ یه‌زدانی گوت: «ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی ئیسرائیل گوێم لێ نه‌گرن، ئیتر چۆن فیرعه‌ون گوێم لێ ده‌گرێت، كه‌ من زمانم به‌ستراوه‌؟»[b]
تۆماری ڕه‌چه‌ڵه‌كی موسا و هارون 
13
یه‌زدان له‌گه‌ڵ موسا و هارون دوا و فه‌رمانی پێدان بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل و بۆ فیرعه‌ونی پاشای میسر، بۆ بردنه‌ ده‌ره‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ خاكی میسر.
14
ئه‌مانه‌ش گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانیانن:
نه‌وه‌ی ڕه‌ئوبێن كه‌ نۆبه‌ره‌ی ئیسرائیله‌، حه‌نۆك و په‌ڵو و حه‌سرۆن و كه‌رمی، له‌مانیشه‌وه‌ خێڵه‌كانی ڕه‌ئوبێن دروستبوون.
15
نه‌وه‌ی شیمۆنیش یه‌موئێل و یامین و ئۆهه‌د و یاكین چۆحه‌ر، هه‌روه‌ها شائوول كه‌ له‌ ژنێكی كه‌نعانی بوو، له‌مانیشه‌وه‌ خێڵه‌كانی شیمۆن دروستبوون.
16
ئه‌مانه‌ش ناوه‌كانی نه‌وه‌ی لێڤین به‌گوێره‌ی له‌دایكبوونیان: گێرشۆن و قه‌هات و مه‌راری. ته‌مه‌نی لێڤیش سه‌د و سی و حه‌وت ساڵ بوو.
17
كوڕانی گێرشۆن، لیبنی و شیمعی به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان.
18
نه‌وه‌ی قه‌هاتیش، عه‌مرام و یه‌سهار و حه‌برۆن و عوزیێل. ته‌مه‌نی قه‌هاتیش سه‌د و سی و سێ ساڵ بوو.
19
كوڕانی مه‌راریش، مه‌حلی و موشی.
ئه‌مانه‌ش خێڵه‌كانی لێڤییه‌كانن به‌گوێره‌ی نه‌وه‌كانیان.
20
عه‌مرام یۆخه‌ڤه‌دی خوشكی باوكی بۆ خۆی خواست. ئه‌ویش هارون و موسای لێ بوو. ته‌مه‌نی عه‌مرامیش سه‌د و سی و حه‌وت ساڵ بوو.
21
نه‌وه‌ی یه‌سهاریش: قۆره‌ح و نه‌فه‌گ و زكری.
22
نه‌وه‌ی عوزیێلیش: میشائیل و ئه‌لسافان و سیتری.
23
هارونیش ئه‌لیشه‌ڤه‌عی كچی عه‌مینادابی خوشكی نه‌حشۆنی خواست، ئه‌ویش ناداب و ئه‌بیهو و ئه‌لعازار و ئیتاماری بوو.
24
نه‌وه‌ی قۆره‌حیش: ئه‌سسیر و ئه‌لقانه‌ و ئه‌بیئاساف. ئه‌مانه‌ش خێڵه‌كانی قۆره‌حییه‌كانه‌.
25
ئه‌لعازاری كوڕی هارونیش یه‌كێكی له‌ كچانی پووتیێل خواست، ئه‌ویش فینه‌حاسی بوو.
ئه‌مانه‌ گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه‌كانی لێڤییه‌كانن به‌گوێره‌ی خێڵه‌كانیان.
26
ئه‌مانه‌ هارون و موسان كه‌ یه‌زدان پێی فه‌رموون: «نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌سه‌ر شێوه‌ی له‌شكره‌كانیان[c] له‌ خاكی میسر ده‌ربهێنن.»
27
ئه‌وان بوون له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونی پاشای میسر دوان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌ میسر، موسا و هارون بوون.
هارون ده‌بێته‌ قسه‌كه‌ری موسا 
28
ئه‌وه‌ بوو له‌و ڕۆژه‌ی یه‌زدان له‌گه‌ڵ موسا دوا له‌ خاكی میسر.
29
یه‌زدان به‌ موسای فه‌رموو: «من یه‌زدانم، له‌گه‌ڵ فیرعه‌ونی پاشای میسر بدوێ سه‌باره‌ت به‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی پێت ده‌ڵێم.»
30
به‌ڵام موسا به‌ یه‌زدانی گوت: «ئه‌وه‌تا من زمانم به‌ستراوه‌، چۆن فیرعه‌ون گوێم لێ ده‌گرێت؟»
  1. a. 6‏:3 عیبری: \+tl یه‌هوا\+tl*.
  2. b. 6‏:12 زمانم به‌ستراوه‌: عیبری لێوه‌كانم خه‌ته‌نه‌ نه‌كراون، لێره‌ و له‌ ئایه‌تی 30.
  3. c. 6‏:26 به‌شه‌كانی گه‌ل كه‌ بریتی بوون له‌ هۆزه‌كان، له‌ ده‌شتوده‌ر بوونه‌ له‌شكر.