عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندن 
1
قوربانگاكه‌ی قوربانی سووتاندنیشی له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكرد، درێژییه‌كه‌ی پێنج باڵ[a] و پانییه‌كه‌ی پێنج باڵ بوو، قوربانگاكه‌ چوارگۆشه‌ بوو، به‌رزاییه‌كه‌شی سێ باڵ[b] بوو.
2
قۆچه‌كانیشی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌كه‌ی بوون، قۆچه‌كان له‌ خۆی بوون و به‌ بڕۆنز ڕووكه‌شی كرد.
3
هه‌موو قاپوقاچاغی قوربانگاكه‌شی دروستكرد، ته‌شت و خاكه‌ناز و تاس و چه‌نگاڵ و مه‌قه‌ڵییه‌كان، هه‌موو قاپوقاچاغه‌كه‌ی له‌ بڕۆنز دروستكرد.
4
كه‌تیبه‌یه‌كیشی بۆ قوربانگاكه‌ دروستكرد، وه‌ك تۆڕێكی بڕۆنز، له‌ژێر لێواره‌كه‌ی داینا، له‌ خواره‌وه‌ هه‌تا ناوه‌ڕاست.
5
چوار ئه‌ڵقه‌شی له‌ هه‌ر چوار لای كه‌تیبه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ داڕشت، وه‌ك گیره‌ بۆ دوو دار.
6
دوو داره‌كه‌شی له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكرد و به‌ بڕۆنز ڕووكه‌شی كردن.
7
دوو داره‌كه‌ی خسته‌ ناو ئه‌ڵقه‌كانه‌وه‌، له‌ هه‌ردوو لای قوربانگاكه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی به‌وان هه‌ڵیبگرن، قوربانگاكه‌شی له‌ ته‌خته‌ دروستكرد و ناوه‌كه‌ی بۆش بوو.
حه‌وزه‌كه‌ی شوشتن 
8
حه‌وزه‌كه‌شی له‌ بڕۆنز دروستكرد و ژێره‌كه‌شی له‌ بڕۆنز بوو، له‌ ئاوێنه‌ بڕۆنزییه‌كانی ئه‌و ئافره‌ته‌ خزمه‌تكارانه‌ی له‌لای ده‌روازه‌كه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن خزمه‌تیان ده‌كرد.
حه‌وشه‌كه‌ 
9
حه‌وشه‌ی چادره‌كه‌ی په‌رستنیشی له‌لای باشوور دروستكرد، په‌رده‌كانی حه‌وشه‌كه‌ش له‌ كه‌تانی ڕستراو بوون به‌ درێژی سه‌د باڵ[c] .
10
كۆڵه‌كه‌كانیشی بیست دانه‌ و بیست بنكه‌ی بڕۆنزیشی هه‌بوو. قولاپی كۆڵه‌كه‌كان و ئه‌ڵقه‌كانیشی له‌ زیو بوون.
11
به‌لای باكووریش سه‌د باڵ، كۆڵه‌كه‌كانیشی بیست دانه‌ و بیست بنكه‌ی بڕۆنزیشی هه‌بوو. قولاپی كۆڵه‌كه‌كان و ئه‌ڵقه‌كانیشی له‌ زیو بوون.
12
به‌لای ڕۆژئاواش په‌رده‌كان په‌نجا باڵ[d] بوون، كۆڵه‌كه‌كانیش ده‌ دانه‌ و بنكه‌كانیش ده‌، قولاپی كۆڵه‌كه‌كان و ئه‌ڵقه‌كانی له‌ زیو بوون.
13
له‌لای ڕۆژهه‌ڵاتیش ڕووه‌و خۆر هه‌ڵات په‌نجا باڵ.
14
چه‌ند په‌رده‌یه‌كیش بۆ لایه‌كی جێگای چوونه‌ ژووره‌وه‌ی حه‌وشه‌كه‌ به‌ درێژی پازده‌ باڵ[e] ، كۆڵه‌كه‌كانی سێ و بنكه‌كانیش سێ بوون.
15
بۆ لایه‌كه‌ی دیكه‌ی چوونه‌ ژووره‌وه‌ی حه‌وشه‌كه‌ش چه‌ند په‌رده‌یه‌ك به‌ درێژایی پازده‌ باڵ، كۆڵه‌كه‌كانی سێ و بنكه‌كانیشی سێ بوون.
16
هه‌موو په‌رده‌كانی حه‌وشه‌كه‌ش به‌ چوارده‌وریدا له‌ كه‌تانی ڕستراو بوون.
17
هه‌موو بنكه‌كانی كۆڵه‌كه‌كانیش له‌ بڕۆنز بوون، قولاپی كۆڵه‌كه‌ و ئه‌ڵقه‌كانیان له‌ زیو بوون، سه‌ره‌كانیان به‌ زیو ڕووكه‌ش كرابوون، هه‌موو كۆڵه‌كه‌كانی حه‌وشه‌كه‌ به‌ ئه‌ڵقه‌ی زیو پێكه‌وه‌ به‌سترابوون.
18
په‌رده‌ی ده‌روازه‌ش بۆ ده‌رگای حه‌وشه‌كه‌، له‌ ڕیسی مۆر و ئه‌رخه‌وانی و سووری ئاڵ و كه‌تانی ڕستراو به‌ ده‌ستكردی جۆڵایه‌ك چنرابوو، درێژییه‌كه‌ی بیست باڵ[f] و به‌رزییه‌كه‌ی به‌ پانی پێنج باڵ[g] هه‌روه‌ك په‌رده‌كانی حه‌وشه‌كه‌.
19
كۆڵه‌كه‌كانیشی چوار و بنكه‌كانیشی چوار بوون كه‌ ئه‌وانیش له‌ بڕۆنز بوون، قولاپه‌كانی له‌ زیو بوون، سه‌ره‌كانی ڕووكه‌ش كرابوون، ئه‌ڵقه‌كانی له‌ زیو بوون.
20
هه‌موو سنگه‌كانی چادره‌كه‌ی په‌رستن و حه‌وشه‌كه‌ به‌ چوارده‌وریدا له‌ بڕۆنز بوون.
به‌كارهێنانی كانزا به‌خشراوه‌كان 
21
ئه‌مه‌ش بڕی كانزاكانی چادره‌كه‌ی په‌رستنه‌، چادری په‌یمان، به‌پێی فه‌رمانی موسا له‌لایه‌ن لێڤییه‌كان تۆماركرا، به‌ سه‌رپه‌رشتی ئیتاماری كوڕی هارونی كاهین.
22
به‌سه‌لئێلی كوڕی ئوری كوڕی حووریش كه‌ له‌ هۆزی یه‌هودایه‌، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی یه‌زدان فه‌رمانی به‌ موسا كرد جێبه‌جێی كرد،
23
ئۆهۆلیئابی كوڕی ئه‌حیساماكی له‌گه‌ڵ بوو كه‌ له‌ هۆزی دانه‌، نه‌خشێنه‌ر و داهێنه‌ر و جۆڵا له‌ ڕیسی مۆر و ئه‌رخه‌وانی و سووری ئاڵ و كه‌تانی ناسك.
24
هه‌موو ئه‌و زێڕه‌ی به‌كارهێنرا بۆ هه‌موو كاره‌كانی پیرۆزگا، زێڕی به‌خشراو بوو وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌، بیست و نۆ تالنت و حه‌وت سه‌د و سی شاقل[h] به‌ شاقلی پیرۆزگا.
25
زیوی سه‌رژمێركراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌كه‌ش، سه‌د تالنت و هه‌زار و حه‌وت سه‌د و حه‌فتا و پێنج شاقل[i] به‌ شاقلی پیرۆزگا.
26
نیوه‌ بۆ هه‌ر سه‌رێك، نیو شاقل[j] به‌ شاقلی پیرۆزگا بۆ هه‌ركه‌سێك له‌ گه‌نجی بیست ساڵ به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ سه‌رژمێر كرابێت، بۆ شه‌ش سه‌د و سێ هه‌زار و پێنج سه‌د و په‌نجا كه‌س.
27
سه‌د تالنتیش له‌ زیوه‌كه‌[k] بۆ داڕشتنی بنكه‌كانی پیرۆزگا و بنكه‌كانی په‌رده‌كه‌[l] به‌كارهات، سه‌د بنكه‌ بۆ سه‌د كێش، كێشێك بۆ بنكه‌یه‌ك.
28
هه‌زار و حه‌وت سه‌د و حه‌فتا و پێنج شاقله‌كه‌ش قولاپی لێ دروستكرا و سه‌ری كۆڵه‌كه‌كانی پێ ڕووكه‌ش كرا، هه‌روه‌ها ئه‌ڵقه‌ پێكه‌وه‌ی به‌ستنی لێ دروستكرا.
29
بڕۆنزه‌ به‌خشراوه‌كه‌ش وه‌ك قوربانی به‌رزكردنه‌وه‌، حه‌فتا تالنت و دوو هه‌زار و چوار سه‌د شاقل[m] بوو،
30
به‌ویش بنكه‌كانی ده‌روازه‌ی چادری چاوپێكه‌وتن و قوربانگا بڕۆنزییه‌كه‌ و كه‌تیبه‌ بڕۆنزییه‌كه‌ی و هه‌موو قاپوقاچاغه‌كانی قوربانگاكه‌ دروستكران،
31
هه‌روه‌ها بنكه‌كانی حه‌وشه‌كه‌ به‌ چوارده‌وریدا و بنكه‌كانی ده‌روازه‌ی حه‌وشه‌كه‌ و هه‌موو سنگه‌كانی چادره‌كه‌ی په‌رستن و هه‌موو سنگه‌كانی حه‌وشه‌كه‌ به‌ چوارده‌وریدا.
  1. a. 38‏:1 پێنج باڵ: نزیكه‌ی 2,3 مه‌تر.
  2. b. 38‏:1 سێ باڵ: نزیكه‌ی 1,4 مه‌تر.
  3. c. 38‏:9 سه‌د باڵ: نزیكه‌ی 46 مه‌تر.
  4. d. 38‏:12 په‌نجا باڵ: نزیكه‌ی 23 مه‌تر.
  5. e. 38‏:14 پازده‌ باڵ: نزیكه‌ی 6,9 مه‌تر.
  6. f. 38‏:18 بیست باڵ: نزیكه‌ی 9 مه‌تر.
  7. g. 38‏:18 پێنج باڵ: نزیكه‌ی 2,3 مه‌تر.
  8. h. 38‏:24 بیست و نۆ تالنت و حه‌وت سه‌د و سی شاقل: نزیكه‌ی ته‌نێكی زێڕ ده‌بوو.
  9. i. 38‏:25 كه‌مێك زیاتر له‌ 3,4 ته‌ن زیو ده‌بوو.
  10. j. 38‏:26 نیو شاقل: نزیكه‌ی 5,5 گرام.
  11. k. 38‏:27 سه‌د تالنتیش له‌ زیوه‌كه‌: نزیكه‌ی سێ هه‌زار و چوار سه‌د كیلۆگرامی زیو ده‌بوو.
  12. l. 38‏:27 په‌رده‌كه‌: \+xt بڕوانه‌ 26‏:31‏\+xt*.
  13. m. 38‏:29 حه‌فتا تالنت و دوو هه‌زار و چوار سه‌د شاقل: نزیكه‌ی 2400 كیلۆگرام.