عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سندوقی په‌یمان 
1
به‌سه‌لئێلیش له‌ داری ئه‌كاسیا سندوقه‌كه‌ی دروستكرد، درێژییه‌كه‌ی دوو باڵ و نیو و پانییه‌كه‌ی باڵ و نیوێك و به‌رزییه‌كه‌ی باڵ و نیوێك.[a]
2
ڕووی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی به‌ ته‌واوی به‌ زێڕی بێگه‌رد ڕووكه‌ش كرد و به‌ چوارده‌وریشیدا چوارچێوه‌ی زێڕینی بۆ دروستكرد.
3
چوار بازنه‌ی زێڕینیشی بۆ داڕشت و له‌سه‌ر چوار پایه‌كه‌ی دانا، دوو بازنه‌ له‌لایه‌ك و دوو بازنه‌ش له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌ی.
4
دوو داریشی له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكرد و به‌ زێڕ ڕووكه‌شی كردن.
5
دوو داره‌كه‌شی خسته‌ ناو بازنه‌كانی سه‌ر هه‌ردوو لای سندوقه‌كه‌، بۆ هه‌ڵگرتنی سندوقه‌كه‌.
6
قه‌پاغی كه‌فاره‌تیشی له‌ زێڕی بێگه‌رد دروستكرد كه‌ دوو باڵ و نیو[b] درێژییه‌كه‌ی و باڵ و نیوێك[c] پانییه‌كه‌ی بوو.
7
دوو كه‌ڕوبی له‌ زێڕی كوتراو دروستكرد، به‌ هه‌ردوو لای قه‌پاغی كه‌فاره‌تی وه‌كرد.
8
كه‌ڕوبێكی له‌لایه‌ك دروستكرد و كه‌ڕوبه‌كه‌ی دیكه‌ش له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌، له‌گه‌ڵ قه‌پاغه‌كه‌ی كه‌فاره‌ت یه‌ك پارچه‌ ده‌بن.
9
كه‌ڕوبه‌كانیش باڵیان بۆ سه‌ره‌وه‌ لێك كردبووه‌وه‌، به‌ باڵه‌كانیان سێبه‌ریان به‌سه‌ر قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌كه‌وه‌ كردبوو. كه‌ڕوبه‌كان ڕووبه‌ڕوو بوون و ڕوویان له‌ قه‌پاغی كه‌فاره‌ته‌كه‌ بوو.
مێزه‌كه‌ 
10
مێزه‌كه‌شی له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكرد، درێژییه‌كه‌ی دوو باڵ و پانییه‌كه‌ی باڵێك و به‌رزییه‌كه‌ی باڵ و نیوێك بوو.[d]
11
به‌ زێڕی بێگه‌ردیش ڕووكه‌شی كرد و چوارچێوه‌یه‌كی زێڕینیشی له‌ چوارده‌وری دروستكرد.
12
لێوارێكیشی به‌ پانی چوار په‌نجه‌ له‌ چوارده‌وری دروستكرد و چوارچێوه‌یه‌كی زێڕینیشی بۆ لێواره‌كه‌ له‌ ده‌وری دانا.
13
چوار بازنه‌ی زێڕینیشی بۆ داڕشت، بازنه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ر چوار گۆشه‌كه‌ی چوار پایه‌كه‌ی دانا.
14
بازنه‌كان له‌لای لێواره‌كه‌ بوونه‌ گیره‌ بۆ دوو دار بۆ هه‌ڵگرتنی مێزه‌كه‌.
15
دوو داره‌كه‌شی له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكرد و به‌ زێڕ ڕووكه‌شی كردن بۆ هه‌ڵگرتنی مێزه‌كه‌.
16
قاپوقاچاغه‌كانی سه‌ر مێزه‌كه‌ش، له‌گه‌ن و قاپه‌كانی، هه‌روه‌ها تاس و دۆلكه‌كانی كه‌ پێیان ده‌ڕژێنرێت بۆ شه‌رابی پێشكه‌شكراو له‌ زێڕی بێگه‌رد دروستی كردن.
چرادانه‌كه‌ 
17
چرادانه‌كه‌شی له‌ زێڕی بێگه‌رد دروستكرد، ژێر چرادانه‌كه‌ و قه‌ده‌كه‌ی له‌ زێڕی كوتراو دروستكرد، كاسه‌كانی و گرێیه‌كانی و خونچه‌كانی له‌ خۆی بوون.
18
شه‌ش لقیش له‌ هه‌ردوو لایه‌وه‌ ده‌رچووبوو، سێ لق چرادان له‌لایه‌ك و سێ لق چرادان له‌لایه‌كه‌ی دیكه‌.
19
سێ كاسه‌ی باده‌می له‌ لقێك به‌ گرێ و خونچه‌وه‌ و سێ كاسه‌ی باده‌می له‌ لقێكی دیكه‌ به‌ گرێ و خونچه‌وه‌، ئاوا هه‌تا لقی شه‌شه‌م كه‌ له‌ چرادانه‌كه‌وه‌ ده‌رچووبوون.
20
هه‌روه‌ها له‌ چرادانه‌كه‌ چوار كاسه‌ی باده‌می به‌ گرێ و خونچه‌كانیانه‌وه‌ هه‌بوو.
21
هه‌ر جووتێك لق له‌ شه‌ش لقه‌كه‌ گرێیه‌كیان له‌ژێر بوو، هه‌تا شه‌شه‌م لق كه‌ له‌ چرادانه‌كه‌ ده‌رچووبوو.
22
گرێ و لقه‌كان له‌ خۆی بوون، هه‌مووشیان له‌ زێڕی بێگه‌ردی كوتراو بوون.
23
حه‌وت چراشی بۆ دروستكرد، مه‌قاش و مه‌قه‌ڵییه‌كانیشی له‌ زێڕی بێگه‌رد بوون.
24
چرادانه‌كه‌ و هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی له‌ تالنتێك[e] زێڕی بێگه‌رد دروستكرد.
قوربانگاكه‌ی بخوور 
25
قوربانگاكه‌ی بخووریشی له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكرد، درێژییه‌كه‌ی باڵێك[f] و پانییه‌كه‌ی باڵێك، چوار گۆشه‌ بوو، به‌رزاییه‌كه‌شی دوو باڵ[g] بوو، قۆچه‌كانیش له‌ خۆی بوون.
26
به‌ زێڕی بێگه‌ردیش ڕووكه‌شی كرد، سه‌ره‌وه‌ی و دیواره‌كانی به‌ چوارده‌وریدا له‌گه‌ڵ قۆچه‌كانی، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌یه‌كی زێڕینیشی به‌ چوارده‌وردا بۆ دروستكرد.
27
دوو ئه‌ڵقه‌ی زێڕینیشی بۆ دروستكرد، له‌ژێر چوارچێوه‌كه‌یه‌وه‌، له‌سه‌ر هه‌ردوو لایه‌كه‌ی، بوونه‌ گیره‌ بۆ دوو دار بۆ ئه‌وه‌ی پێیان هه‌ڵبگیرێت.
28
دوو داره‌كه‌شی له‌ داری ئه‌كاسیا دروستكرد و به‌ زێڕ ڕووكه‌شی كردن.
29
زه‌یتی پیرۆزیان بۆ ده‌ستنیشانكردن دروستكرد، بخووره‌كه‌شیان بۆنخۆش و بێگه‌رد دروستكرد، كه‌ ده‌ستكردی عه‌تار بوون.
  1. a. 37‏:1 سندوقه‌كه‌: درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 1,1 مه‌تر و پانییه‌كه‌ی و به‌رزاییه‌كه‌شی 70 سانتیمه‌تر. \+xt بڕوانه‌ 25‏:10‏\+xt*.
  2. b. 37‏:6 نزیكه‌ی 1,1 مه‌تر.
  3. c. 37‏:6 نزیكه‌ی 70 سانتیمه‌تر.
  4. d. 37‏:10 مێزه‌كه‌: درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 90، پانییه‌كه‌ی 50 و به‌رزییه‌كه‌ی 70 سانتیمه‌تر.
  5. e. 37‏:24 تالنتێك: نزیكه‌ی 34 كیلۆگم.
  6. f. 37‏:25 باڵێك: نزیكه‌ی نیو مه‌تر.
  7. g. 37‏:25 دوو باڵ: نزیكه‌ی 90 سانتیمه‌تر.