عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- «ئه‌مانه‌ش ئه‌و یاسایانه‌یه كه له‌به‌رده‌میان دایده‌نێیت:
- كۆیله‌ی عیبرانی
- 2
- «ئه‌گه‌ر كۆیله‌یه‌كی عیبرانیتان كڕی ئه‌وا شه‌ش ساڵ خزمه‌ت ده‌كات و ساڵی حه‌وته‌م به‌خۆڕایی ئازاد ده‌بێت.
- 3
- ئه‌گه‌ر به ته‌نها هاتبوو ئه‌وا به ته‌نها ئازاد ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێردی ژنێك بوو ئه‌وا ژنه‌كه‌شی له‌گه‌ڵی ئازاد ده‌بێت.
- 4
- ئه‌گه‌ر گه‌وره‌كه‌ی ژنێكی پێدابێت و ژنه‌كه كوڕ یان كچی بۆی بووبێت، ئه‌وا ژن و منداڵه‌كان بۆ گه‌وره‌كه‌ی ده‌بن و ئه‌و به ته‌نها ئازاد ده‌بێت.
- 5
- «به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆیله‌كه به ڕاستی بڵێت: ”گه‌وره‌كه‌م و ژنه‌كه‌م و منداڵه‌كانم خۆشده‌وێت و ئازاد نابم،“
- 6
- ئه‌وا گه‌وره‌كه‌ی پێویسته بیباته پێش خودا. ئینجا نزیكی ده‌كاته‌وه له ده‌رگاكه یان له‌لایه‌كی چوارچێوه‌ی ده‌رگاكه، گه‌وره‌كه‌ی به درێشه[a] گوێی كون ده‌كات، ئه‌ویش هه‌تاهه‌تایه خزمه‌تی ده‌كات.
- 7
- «ئه‌گه‌ر پیاوێك كچه‌كه‌ی خۆی فرۆشت وه‌ك كۆیله، ئه‌وا وه‌ك پیاوێكی كۆیله ئازاد نابێت.
- 8
- ئه‌گه‌ر كچه‌كه نه‌بێته جێی ڕه‌زامه‌ندی گه‌وره‌كه‌ی، كه نیشانی كردووه بۆ خۆی، ئه‌وا ده‌بێت ڕێ به كچه‌كه بدات بكڕدرێتهوه. ئیتر مافی فرۆشتنی نییه به خه‌ڵكێكی بێگانه، چونكه له‌گه‌ڵ كچه‌كه بێوه‌فا بووه.
- 9
- ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌ی نیشان كرد بۆ كوڕه‌كه‌ی ئه‌وا پێویسته وه‌ك كچی خۆی هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ بكات.
- 10
- ئه‌گه‌ر ژنێكی دیكه‌ی هێنا، ئه‌وا پێویسته خواردن و به‌رگ و جووتبوونی له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌م نه‌كاته‌وه.
- 11
- ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌و سێیانه‌ی بۆ نه‌كرد، ئه‌وا كه‌نیزه‌كه به‌خۆڕایی ئازاد ده‌بێت.
- 12
- «ئه‌وه‌ی له كه‌سێك بدات و بیمرێنێت ئه‌وا ده‌بێت بكوژرێت.
- 13
- به‌ڵام ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی نه‌بوو، به‌ڵكو خودا هێشتی ڕوو بدات، ئه‌وا من شوێنێكت بۆ دیاری ده‌كه‌م هه‌تا هه‌ڵبێت بۆ ئه‌وێ.
- 14
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك فێڵ له براده‌ره‌كه‌ی بكات و بیكوژێت، ئه‌وا له‌لای قوربانگاكهمهوه ده‌یبه‌یت بۆ كوشتن.
- 15
- «ئه‌وه‌ی له دایك و باوكی بدات، ئه‌وا ده‌بێت بكوژرێت.
- 16
- «ئه‌وه‌ی كه‌سێك بڕفێنێت و بیفرۆشێت یان له‌لای بیبیننه‌وه، ئه‌وا ده‌بێت بكوژرێت.
- 17
- «ئه‌وه‌ی نه‌فره‌ت له باوكی یان دایكی بكات، ده‌بێت بكوژرێت.
- 18
- «كاتێك دوو پیاو ناكۆكییان ده‌بێت و یه‌كێكیان به به‌رد یان به مست له براده‌ره‌كه‌ی بدات و نه‌مرد به‌ڵكو له جێگا كه‌وت،
- 19
- ئه‌گه‌ر هه‌ستایه‌وه و له ده‌ره‌وه به گۆچانه‌كه‌ی ڕۆیشت، ئه‌وا ئه‌وه‌ی لێیداوه بێ‌تاوان ده‌بێت، ته‌نها قه‌ره‌بووی ئه‌و كاته‌ی بۆ بكاته‌وه و خه‌رجی چاره‌سه‌رییه‌كه‌ی بدات، هه‌تا به ته‌واوی چاك ده‌بێته‌وه.
- 20
- «كاتێك یه‌كێك له كۆیله‌كه‌ی یان له كاره‌كه‌ره‌كه‌ی بدات به دار و له‌ژێر ده‌ستی مرد، ئه‌وا سزا ده‌درێت،
- 21
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌دوای ڕۆژێك یان دووان چاك بووه‌وه ئه‌وا سزا نادرێت، چونكه ماڵی خۆیه‌تی.
- 22
- «ئه‌گه‌ر چه‌ند پیاوێك شه‌ڕیان كرد و به ڕێككه‌وت له ژنێكی سكپڕیان دا و به‌هۆیه‌وه منداڵه‌كه‌ی پێش كاتی خۆی له‌دایك بوو، به‌ڵام زیانی كوشنده‌ی نه‌بوو، ئه‌وا بێگومان به‌گوێره‌ی دادگا سزای ماددی ده‌درێت، به‌پێی ئه‌وه‌ی مێردی ژنه‌كه له‌سه‌ری داده‌نێت.
- 23
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیانی كوشنده‌ی هه‌بێت، ئه‌وا گیان له جێی گیان ده‌بێت،
- 24
- چاو به چاو، ددان به ددان، ده‌ست به ده‌ست، پێ به پێ،
- 25
- سووتان له جێی سووتان، برین له جێی برین و لێدان له جێی لێدان.
- 26
- «كاتێك یه‌كێك له چاوی كۆیله‌كه‌ی یان چاوی كاره‌كه‌ره‌كه‌ی دا و كوێری كرد، ئه‌وا ئازادی ده‌كات له جیاتی چاوی.
- 27
- ئه‌گه‌ر ددانی كۆیله‌كه‌ی یان كاره‌كه‌ره‌كه‌ی كه‌وت، ئه‌وا ئازادی ده‌كات له جیاتی ددانی.
- 28
- «ئه‌گه‌ر گایه‌ك قۆچی له پیاوێك یان له ژنێك دا و مرد، ئه‌وا گایه‌كه به‌ردباران ده‌كرێت و گۆشته‌كه‌شی ناخورێت. به‌ڵام خاوه‌نی گایه‌كه بێ‌تاوان ده‌بێت.
- 29
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر گایه‌كه پێشتر قۆچوه‌شێن بێت، خاوه‌نه‌كه‌ی ئاگادار كرابێته‌وه به‌ڵام له پشتیرهكه[b] به‌ندی نه‌كردبێت، پیاوێك یان ژنێكی كوشت، ئه‌وا گایه‌كه به‌ردباران ده‌كرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی ده‌كوژرێت.
- 30
- ئه‌گه‌ر نرخ بخرێته سه‌ری، ئه‌وا بۆ كڕینه‌وه‌ی ژیانی خۆی هه‌رچی بكه‌وێته سه‌ر ده‌بێت بیدات.
- 31
- یان قۆچ له كوڕێك یان له كچێك بدات، ئه‌وا ئه‌م حوكمه‌ی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێت.
- 32
- ئه‌گه‌ر گایه‌كه قۆچ له كۆیله‌یه‌ك یان كاره‌كه‌رێك بدات، ئه‌وا گه‌وره‌كه‌ی سی شاقل[c] زیو ده‌دات و گایه‌كه‌ش به‌ردباران ده‌كرێت.
- 33
- «كاتێك كه‌سێك سه‌ری بیرێك ده‌كاته‌وه یان بیرێك لێده‌دات و سه‌ره‌كه‌ی دانه‌پۆشێت، گایه‌ك یان گو‌ێدرێژێك بكه‌وێته ناوی،
- 34
- ئه‌وا خاوه‌ن بیره‌كه قه‌ره‌بوو ده‌داته‌وه و زیو ده‌داته خاوه‌نه‌كه‌ی، ئاژه‌ڵه مردارهوهبووهكهش یان تۆپیوه‌كه بۆ ئه‌و ده‌بێت.
- 35
- «ئه‌گه‌ر گای كه‌سێك له گای براده‌ره‌كه‌ی دا و كوشتی، ئه‌وا گایه زیندووه‌كه ده‌فرۆشن و نرخه‌كه‌ی به‌ش ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها گایه مردارهوهبووهكهش دابه‌ش ده‌كه‌ن.
- 36
- ئه‌گه‌ر زانراش كه گایه‌كه پێشتر قۆچوه‌شێن بووه و خاوه‌نه‌كه‌ی له پشتیرهكه به‌ندی نه‌كردووه، ئه‌وا خاوه‌ن گا قۆچوهشێنهكه ده‌بێت گایه‌ك له جێی گایه‌ك بدات و ته‌نها گایه مردارهوهبووهكهش وه‌ربگرێت.
- a. 21:6 دره‌وش.
- b. 21:29 پشتیر: گه‌وڕ، شوێنێكی تایبه‌ت بووه به په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵ.
- c. 21:32 سی شاقل: نزیكه‌ی 345 گرام.