عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل 
1
ئه‌مانه‌ ناوی كوڕه‌كانی ئیسرائیلن كه‌ له‌گه‌ڵ یاقوب چوونه‌ میسر، هه‌ریه‌ك له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی:
2
ڕه‌ئوبێن، شیمۆن، لێڤی و یه‌هودا،
3
یه‌ساخار، زه‌بولون و بنیامین،
4
دان و نه‌فتالی، گاد و ئاشێر.
5
هه‌موو وه‌چه‌كانی یاقوب حه‌فتا[a] كه‌س بوون، بێجگه‌ له‌ یوسف كه‌ له‌ میسر بوو.
6
یوسف و هه‌موو براكانی و هه‌موو ئه‌و نه‌وه‌یه‌ مردن،
7
به‌ڵام نه‌وه‌ی ئیسرائیل به‌ردار بوون، زۆر زیاد بوون و زۆر و توانادارتر بوون، خاكه‌كه‌ پڕ بوو له‌وان.
8
ئینجا له‌ میسر پاشایه‌كی نوێ هاته‌ سه‌ر ته‌خت كه‌ یوسفی نه‌ده‌ناسی.
9
به‌ گه‌له‌كه‌ی گوت: «ته‌ماشا بكه‌ن، نه‌وه‌ی ئیسرائیل گه‌لێكن له‌ ئێمه‌ زۆرتر و به‌تواناترن.
10
وه‌رن با دانا بین، نه‌وه‌ك زۆرتریش ببن، كاتێك بكه‌وینه‌ جه‌نگه‌وه‌، ئه‌وان بچنه‌ پاڵ دوژمنه‌كانمان و له‌ دژمان بجه‌نگن و ئه‌م خاكه‌ به‌جێبهێڵن.»
11
ئیتر سه‌ركاری بێگارییان له‌سه‌ر دانان، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ بارگرانییه‌كه‌یان زه‌لیلیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها شاره‌كانی پیتۆم و ڕه‌عمسێسیان بۆ ئه‌مباركردن بۆ فیرعه‌ون بنیاد نا.
12
به‌ڵام هه‌رچه‌نده‌ زه‌لیلیان ده‌كردن ئه‌وه‌نده‌ گه‌شه‌یان ده‌كرد و به‌ربڵاو ده‌بوون، ئیتر له‌به‌ر ئه‌وه‌ میسرییه‌كان به‌رامبه‌ر به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ترسیان لێ نیشت.
13
میسرییه‌كان به‌ زه‌بره‌وه‌ كۆیلایه‌تییان به‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌كرد.
14
ژیانیان تاڵ كردن به‌ كۆیلایه‌تییه‌كی سه‌خت، به‌ قوڕكاری و خشت دروستكردن و هه‌موو جۆره‌ كارێكی كێڵگه‌، هه‌موو كارێك كه‌ پێیان ده‌كردن به‌ زه‌بره‌وه‌ بوو.
15
پاشای میسر به‌ دوو مامانی ژنه‌ عیبرانییه‌كانی گوت، كه‌ ناوی یه‌كێكیان شیفره‌ و ئه‌وی دیكه‌یان پوعه‌[b] بوو،
16
گوتی: «كاتێك مامانی بۆ ژنه‌ عیبرانییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ شوێنی منداڵبوون، ته‌ماشایان بكه‌ن، ئه‌گه‌ر كوڕ بێت بیكوژن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كچ بێت با بژیێت.»
17
به‌ڵام مامانه‌كان له‌ خودا ترسان و ئه‌وه‌یان نه‌كرد كه‌ پاشای میسر پێی گوتبوون، هێشتیان كوڕه‌كان بژین.
18
دواتر پاشای میسر مامانه‌كانی بانگكرد و لێی پرسین: «بۆچی ئه‌مه‌تان كردووه‌؟ بۆ هێشتتان كوڕه‌كان بژین؟»
19
مامانه‌كانیش وه‌ڵامی فیرعه‌ونیان دایه‌وه‌: «چونكه‌ ژنه‌ عیبرانییه‌كان وه‌ك ژنه‌ میسرییه‌كان نین، ئه‌وان گورجوگۆڵن و پێش گه‌یشتنی مامان منداڵیان ده‌بێت.»
20
ئیتر خودا له‌گه‌ڵ مامانه‌كان باش بوو، گه‌لیش زۆر و به‌ توانا بوون.
21
ئه‌وه‌ بوو كه‌ مامانه‌كان له‌ خودا ترسان، خوداش خێزانی پێ به‌خشین.
22
ئینجا فیرعه‌ون فه‌رمانی به‌ هه‌موو گه‌له‌كه‌ی دا و گوتی: «هه‌ر كوڕێكی عیبرانی كه‌ له‌ دایك ده‌بێت، فڕێیبده‌نه‌ ناو ڕووباری نیل، به‌ڵام با هه‌موو كچه‌كان بژین.»
  1. a. 1‏:5 له‌ هه‌ندێك ده‌ستنووسی كۆندا به‌ ژماره‌ی حه‌فتا و پێنج هاتووه‌. بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 46‏:27 و كردار 7‏:14.‏\+xt*‏
  2. b. 1‏:15 ناوه‌كانی پوعه‌ و شیفره‌ ته‌نها لێره‌ هه‌ن. ئیتر مه‌رج نییه‌ عیبری بوو بن، به‌ڵام یارمه‌تی ژنه‌ عیبرانییه‌كانیان ده‌دا.