عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- له‌دایكبوونی مو‌سا
- 1
- پیاوێك له بنه‌ماڵه‌ی لێڤی كچێكی لێڤی هێنا.
- 2
- ژنه‌كه سكی پڕ بوو و كوڕێكی بوو، كه بینی منداڵه‌كه جوانه، سێ مانگ شاردییه‌وه.
- 3
- به‌ڵام كاتێك نه‌یتوانی له‌وه زیاتر بیشارێته‌وه، سه‌به‌ته‌یه‌كی له زه‌ل دروستكراوی هێنا و به قیڕ و زفت سواخی دا و كوڕه‌كه‌ی له‌ناو دانا، ئینجا له كه‌ناری نیل له‌ناو قامیشه‌ڵان داینا.
- 4
- خوشكی منداڵه‌كه‌ش له دووره‌وه وه‌ستا بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت چی لێدێت.
- 5
- كچی فیرعه‌ونیش بۆ خۆشوشتن هاته خواره‌وه بۆ سه‌ر ڕووباری نیل و كهنیزهكانیشی له‌سه‌ر كه‌ناری نیل هاتوچۆیان ده‌كرد، سه‌به‌ته‌كه‌ی له‌ناو قامیشهڵانهكه بینی و كچه خزمه‌تكاره‌كه‌ی نارد هه‌تا بیهێنێت.
- 6
- ئه‌ویش كردییه‌وه و ته‌ماشای منداڵه‌كه‌ی كرد، بینی كوڕێكه و ده‌گریێ، به‌زه‌یی پێدا هاته‌وه و گوتی: «ئه‌مه یه‌كێكه له منداڵی عیبرانییه‌كان.»
- 7
- خوشكی منداڵه‌كه‌ش له كچی فیرعه‌ونی پرسی: «ئایا بچم ژنێكی شیرده‌رت بۆ بانگ بكه‌م له عیبرانییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی شیر بدات به منداڵه‌كه؟»
- 8
- كچی فیرعه‌ونیش وه‌ڵامی دایه‌وه: «بڕۆ.» كچه عازهبهكهش چوو دایكی منداڵه‌كه‌ی بانگ‌كرد.
- 9
- كچی فیرعه‌ونیش پێی گوت: «ئه‌م منداڵه ببه و شیری بده بۆم، منیش كرێیهكهت ده‌ده‌مێ.» ژنه‌ش منداڵه‌كه‌ی برد و شیری دایێ.
- 10
- كاتێك منداڵه‌كه گه‌وره بوو، بۆ كچی فیرعه‌ونی هێنایه‌وه، ئیتر بوو به كوڕی ئه‌و و ناوی لێنا «مو‌سا[a] »، گوتی: «چونكه له‌ناو ئاو هه‌ڵمگرتووه‌ته‌وه.»
- هه‌ڵاتنی مو‌سا به‌ره‌و میدیان
- 11
- كاتێك مو‌سا گه‌وره بوو، ڕۆژێك له ڕۆژان چووه ده‌ره‌وه بۆ لای براكانی و سه‌یری بارگرانییه‌كانی كرد، بینی پیاوێكی میسری له پیاوێكی عیبرانی ده‌دات، كه له براكانییه‌تی.
- 12
- ئه‌ویش ته‌ماشای ئه‌م لا و ئه‌و لای كرد و بینی كه‌سی لێ نییه، ئیتر میسرییه‌كه‌ی كوشت و له‌ناو لم شاردییه‌وه.
- 13
- بۆ ڕۆژی دووه‌م چووه ده‌ره‌وه و بینی دوو پیاوی عیبرانی شه‌ڕ ده‌كه‌ن. له خهتابارهكهی پرسی: «بۆچی له هاوه‌ڵه‌كه‌ت ده‌ده‌یت؟»
- 14
- ئه‌ویش گوتی: «كێ تۆی كردووه به گه‌وره و دادوه‌ر به‌سه‌رمانه‌وه؟ ئایا ده‌ته‌وێ بمكوژیت هه‌روه‌ك میسرییه‌كه‌ت كوشت؟» جا مو‌سا ترسا و گوتی: «بێگومان ئه‌م كاره زانراوه!»
- 15
- كاتێك فیرعه‌ون گوێی له‌مه بوو، هه‌وڵی دا مو‌سا بكوژێت، به‌ڵام مو‌سا له ده‌ست فیرعه‌ون هه‌ڵات و له خاكی میدیان جێگیر بوو، له‌لای بیرێك دانیشت.
- 16
- كاهینی میدیانیش حه‌وت كچی هه‌بوو، هاتن و ئاویان هه‌ڵكێشا، ئاخوڕهكانیان پڕكرد بۆ ئاودانی مه‌ڕه‌كانی باوكیان.
- 17
- له‌و كاته‌دا شوان هاتن و دهریانكردن، به‌ڵام مو‌سا هه‌ستا و فریایان كه‌وت و مه‌ڕه‌كانی ئاودان.
- 18
- كچه‌كانیش هاتنه لای ڕه‌عوئێلی[b] باوكیان، ئه‌ویش لێی پرسین: «بۆچی ئه‌مڕۆ زوو هاتنه‌وه؟»
- 19
- ئه‌وانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه: «پیاوێكی میسری فریامان كه‌وت له ده‌ست شوانه‌كان، هه‌روه‌ها ئاوی بۆ كێشاین و مه‌ڕه‌كانیشی ئاو دا.»
- 20
- ئه‌ویش به كچه‌كانی گوت: «ئه‌ی له‌كوێیه؟ بۆ پیاوهكهتان به‌جێهێشت؟ بانگهێشتی بكه‌ن با نان بخوات.»
- 21
- مو‌سا ڕازی بوو له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه بمێنێته‌وه. ئه‌ویش چیپۆره‌ی كچی دایه مو‌سا.
- 22
- چیپۆره‌ش كوڕێكی بوو، موساش ناوی لێنا گێرشۆم، چونكه گوتی: «نامۆ بووم له خاكی بێگانه.»
- 23
- ئه‌وه بوو له‌و ماوه درێژه، پاشای میسر مرد. نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش ئاهیان هه‌ڵكێشا له ده‌ست كۆیلایه‌تی و هاواریان كرد بۆ یارمه‌تی، گریانهكهیان به‌هۆی كۆیلایه‌تییه‌وه بۆ خودا به‌رزبووه‌وه.
- 24
- خودا‌ش گوێی له ناڵه‌یان بوو، خودا په‌یمانه‌كه‌ی خۆی له‌یاد بوو له‌گه‌ڵ ئیبراهیم[c] و ئیسحاق و یاقوب.
- 25
- ئیتر خودا ڕوانییه نه‌وه‌ی ئیسرائیل و بایه‌خی پێدان.
- a. 2:10 عیبری: \+tl مۆشێ\+tl*.
- b. 2:18 له‌وه ده‌چێت كه ڕه‌عوئێل نازناوی كاهینی میدیان بێت و خۆی ناوی یه‌ترۆیه كه دواتر ده‌بێته خه‌زووری مو‌سا. \+xt بڕوانه 3:1 و 18:1\+xt*.
- c. 2:24 بڕوانه \+xt په‌یدابوون 15:1-16\+xt*.