عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گەورەیی مۆردەخای 
1
ئەحەشوێرۆشی پاشا سەرانەی بەسەر شانشینەکە و دوورگەکانی دەریاشدا سەپاند.
2
هەموو کاری دەسەڵاتەکەی و تواناکەی، هەروەها هەموو کاروبارەکانی و گەورەیی مۆردەخای کە پاشا پایەی بەرز کردەوە، لە پەڕتووکی کاروباری ڕۆژانەی پاشاکانی مادی و فارس تۆمار کراون.
3
مۆردەخای جولەکە لەدوای ئەحەشوێرۆشی پاشاوە بە پلەی دووەم دەهات، لەنێو جولەکەکانیش گەورە بوو، لەلای برا جولەکەکانی زۆر ڕێزدار بوو، چونکە داوای چاکەی بۆ نەتەوەکەی دەکرد و بەرگری لە بەرژەوەندییە گشتییەکانیان دەکرد.