عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سه‌ركه‌وتنی جوله‌كه‌كان 
1
له‌ سێزده‌ی دوازده‌، واته‌ له‌ مانگی ئادار، كاتی جێبه‌جێكردنی قسه‌ و فه‌رمانه‌كه‌ی پاشا هات. له‌و ڕۆژه‌دا كه‌ دوژمنه‌كانی جوله‌كه‌كان چاوه‌ڕوان بوون تێیدا به‌سه‌ریاندا زاڵ بن، به‌ڵام دۆخه‌كه‌ له‌ دژیان هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ جوله‌كه‌كان به‌سه‌ر ناحه‌زه‌كانیاندا زاڵ بوون.
2
جوله‌كه‌كان له‌ هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ئه‌حه‌شوێرۆشی پاشا له‌ناو شاره‌كانیان كۆبوونه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئه‌وانه‌ی ده‌یانویست خراپه‌یان به‌رامبه‌ر بكه‌ن. به‌ڵام كه‌س له‌به‌رده‌میان خۆی ڕانه‌گرت، چونكه‌ خه‌ڵك زۆر لێیان ترسان.
3
هه‌موو سه‌ركرده‌كانی هه‌رێمه‌كان، میر و پارێزگار و لێپرسراوه‌كانی پاشاش یارمه‌تی جوله‌كه‌كانیان ده‌دا، چونكه‌ ترسی مۆرده‌خای له‌سه‌ریان نیشتبوو.
4
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆرده‌خای له‌ كۆشكی پاشا پله‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو، ناوبانگی له‌ناو هه‌موو هه‌رێمه‌كان بڵاوببووه‌وه‌، به‌رده‌وام به‌هێز ده‌بوو.
5
جوله‌كه‌كان به‌ شمشێر له‌ هه‌موو دوژمنه‌كانیان دا، كوشتیانن و له‌ناویانبردن، ئه‌وه‌ی ویستیان به‌ ناحه‌زه‌كانیان كرد.
6
جوله‌كه‌كان له‌ قه‌ڵای شوش پێنج سه‌د پیاویان كوشت و له‌ناویانبردن.
7
هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌شیان كوشت: په‌رشه‌نداتا، ده‌لفۆن، ئه‌سپاتا،
8
پۆراتا، ئه‌ده‌لیا، ئه‌ریداتا،
9
په‌رمه‌شتا، ئه‌ریسه‌ی، ئه‌ریده‌ی و ڤه‌یزاتا،
10
كه‌ ده‌ كوڕه‌كه‌ی هامانی كوڕی هه‌مه‌داسای دوژمنی جوله‌كه‌كان بوون، به‌ڵام ده‌ستیان بۆ تاڵانی درێژ نه‌كرد.
11
له‌و ڕۆژه‌دا ژماره‌ی كوژراوه‌كان له‌ قه‌ڵای شوش هێنرایه‌ به‌رده‌ستی پاشا.
12
جا پاشا به‌ شاژنه‌ ئه‌ستێری گوت: «جوله‌كه‌كان له‌ قه‌ڵای شوش پێنج سه‌د پیاویان له‌گه‌ڵ ده‌ كوڕه‌كه‌ی هامان كوشتووه‌ و له‌ناویانبردوون. ئایا ده‌بێت له‌ هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی پاشادا چییان كردبێت؟ ئێستاش بابه‌ته‌كه‌ت چییه‌؟ پێت ده‌درێت. داواكارییه‌كه‌ت چییه‌؟ بۆت جێبه‌جێ بكرێت.»
13
ئه‌ستێریش گوتی: «ئه‌گه‌ر پاشا ڕازی بێت، ڕێبده‌ با سبه‌ینێش له‌ قه‌ڵای شوش كاره‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان بكه‌نه‌وه‌، هه‌ر ده‌ كوڕه‌كه‌ی هامان له‌ سێداره‌ بده‌ن.»
14
ئینجا پاشا فه‌رمانی دا ئه‌وه‌ بكه‌ن. له‌ شوش فه‌رمان ده‌ركرا، ده‌ كوڕه‌كه‌ی هامان له‌ سێداره‌ دران.
15
پاشان جوله‌كه‌كانی ناو شوش له‌ چوارده‌ی ئادار دووباره‌ كۆبوونه‌وه‌، سێ سه‌د پیاویان له‌ شوش كوشت، به‌ڵام ده‌ستیان بۆ تاڵانی درێژ نه‌كرد.
16
هه‌روه‌ها جوله‌كه‌كانی دیكه‌ش كه‌ له‌ هه‌رێمه‌كانی پاشادا بوون، كۆبوونه‌وه‌ بۆ به‌رگریكردن له‌ خۆیان و ڕزگاربوونیان له‌ دوژمنه‌كانیان. حه‌فتا و پێنج هه‌زار كه‌سیان له‌ ناحه‌زه‌كانیان كوشت، به‌ڵام ده‌ستیان بۆ تاڵانی درێژ نه‌كرد.
17
ئه‌مه‌ له‌ سێزده‌ی ئادار ڕوویدا، له‌ چوارده‌ی مانگ پشوویان دا و كردیانه‌ ئاهه‌نگگێڕان و خۆشی.
18
هه‌روه‌ها جوله‌كه‌كانی ناو شوش له‌ سێزده‌ و چوارده‌ی مانگ كۆبوونه‌وه‌ و له‌ پازده‌ی مانگ پشوویان دا و كردیانه‌ ڕۆژی ئاهه‌نگ و خۆشی.
19
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و جوله‌كانه‌ی له‌ ده‌شت و گونده‌ بچووكه‌كان ده‌ژیان چوارده‌ی مانگی ئاداریان كرده‌ شادی و ئاهه‌نگگێڕان، ڕۆژی خۆشی و پێشكه‌شكردنی دیاری به‌ یه‌كتری.
جه‌ژنی پوریم 
20
ئینجا مۆرده‌خای ئه‌م ڕووداوانه‌ی نووسییه‌وه‌، ناردی بۆ هه‌موو جوله‌كه‌كانی ناو هه‌موو هه‌رێمه‌كانی ئه‌حه‌شوێرۆشی پاشا، دوور و نزیكه‌كان.
21
داوای لێكردن هه‌موو ساڵێك له‌ چوارده‌ و پازده‌ی مانگی ئادار ئاهه‌نگ بگێڕن،
22
چونكه‌ ئه‌وه‌ ئه‌و كاته‌یه‌ جوله‌كه‌كان له‌ دوژمنه‌كانیان ڕزگار بوون، ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ شیوه‌نیان بووه‌ خۆشی و هاواریان بووه‌ پێكه‌نین. مۆرده‌خای داوای لێكردن ئه‌وه‌ ببێته‌ جه‌ژنێك و خوان بڕازێننه‌وه‌ و دڵخۆش بن و دیاری پێشكه‌ش به‌ یه‌كتری بكه‌ن، هه‌روه‌ها دیاری پێشكه‌ش به‌ هه‌ژاران بكه‌ن.
23
ئیتر جوله‌كه‌كان داواكارییه‌كه‌ی مۆرده‌خایان په‌سه‌ند كرد، به‌رده‌وام بوون له‌و ئاهه‌نگگێڕانه‌ی ده‌ستیان پێی كردبوو.
24
هامانی كوڕی هه‌مه‌داسای ئه‌گاگی دوژمنی هه‌موو جوله‌كه‌كان پیلانی گێڕا بۆ ئه‌وه‌ی جوله‌كه‌كان له‌ناو ببات، \tl پوری\tl* فڕێدا، واته‌ تیروپشكی كرد، بۆ ئه‌وه‌ی قڕیان بكات و له‌ناویان ببات.
25
به‌ڵام كاتێك ئه‌ستێر چوو ژووره‌وه‌ بۆ به‌رده‌م پاشا، پاشا به‌ نووسراوێك فه‌رمانی دا، ئه‌و پیلانه‌ خراپه‌ی كه‌ هامان له‌ دژی جوله‌كه‌كان دایڕشتبوو هه‌ڵبگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ سه‌ر خۆی، خۆی و كوڕه‌كانی له‌ سێداره‌ بدرێن.
26
له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌و ڕۆژانه‌ ناونران پوریم له‌سه‌ر ناوی \tl پور\tl*. له‌به‌ر هه‌موو وشه‌كانی ئه‌م نامه‌یه‌ و ئه‌وه‌ی بینییان و به‌سه‌ریان هات،
27
جوله‌كه‌كان په‌سه‌ندیان كرد و كردیانه‌ نه‌ریت، خۆیان و نه‌وه‌كانیان و ئه‌وانه‌شی ده‌چنه‌ پاڵیان په‌یڕه‌ویان كرد، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ یاد نه‌كرێن، هه‌میشه‌ له‌و دوو ڕۆژه‌دا به‌پێی ئه‌وه‌ی كه‌ نووسراوه‌ و له‌ كاتی خۆیاندا هه‌موو ساڵێك ئاهه‌نگ بگێڕن.
28
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕۆژانه‌ یادیان بكرێته‌وه‌، له‌نێو هه‌موو نه‌وه‌ و هۆز و هه‌رێمێك و له‌ هه‌موو شارێك ئاهه‌نگیان بۆ ساز بكرێت. ڕۆژانی پوریم هه‌رگیز له‌نێو جوله‌كه‌كان له‌بیر نه‌كرێن و ناشبێت له‌لایه‌ن نه‌وه‌كانیانه‌وه‌ له‌ یاد بكرێت.
29
ئینجا شاژنه‌ ئه‌ستێری كچی ئه‌بیحه‌یل و مۆرده‌خای جوله‌كه‌ به‌ هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه‌وه‌ نامه‌یه‌كی دیكه‌یان نووسی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌ی دووه‌م سه‌باره‌ت به‌ پوریم بچه‌سپێنن.
30
مۆرده‌خای نامه‌كانی بۆ هه‌موو جوله‌كه‌كانی ناو سه‌د و بیست و حه‌وت هه‌رێمه‌كه‌ی شانشینی ئه‌حه‌شوێرۆش نارد، وێڕای هیوای شادی ئارامییان بۆ جوله‌كه‌كان،
31
بۆ چه‌سپاندنی دوو ڕۆژه‌كه‌ی پوریم له‌ كاتی دیاریكراوی خۆی. هه‌روه‌ك مۆرده‌خای جوله‌كه‌ و شاژنه‌ ئه‌ستێر داوایان لێیان كرد، ئه‌وانیش بۆ خۆیان و نه‌وه‌كانیان په‌سه‌ندیان كرد كه‌ به‌ڕۆژوو بن و بپاڕێنه‌وه‌.
32
نامه‌كه‌ی ئه‌ستێر ورده‌كاری پوریمی ڕوونكرده‌وه‌ و تۆمار كرا.