عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گه‌وره‌یی مۆرده‌خای 
1
ئه‌حه‌شوێرۆشی پاشا سه‌رانه‌ی به‌سه‌ر شانشینه‌كه‌ و دوورگه‌كانی ده‌ریاشدا سه‌پاند.
2
هه‌موو كاری ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی و تواناكه‌ی و بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌وره‌یی مۆرده‌خای ئه‌وه‌ی كه‌ پاشا پایه‌ی به‌رز كرده‌وه‌، له‌ په‌ڕتووكی كاروباری ڕۆژانه‌ی پاشاكانی مادی و فارس تۆمار كراون.
3
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مۆرده‌خای جوله‌كه‌ له‌دوای ئه‌حه‌شوێرۆشی پاشاوه‌ به‌ پله‌ی دووه‌م ده‌هات، له‌نێو جوله‌كه‌كانیش گه‌وره‌ بوو، له‌لای برا جوله‌كه‌كانی زۆر ڕێزدار بوو، چونكه‌ داوای چاكه‌ی بۆ نه‌ته‌وه‌كه‌ی ده‌كرد و به‌رگری له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ گشتییه‌كانیان ده‌كرد.