عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ده ڕاسپارده‌كه
- 1
- مو‌سا هه‌موو ئیسرائیلی بانگ‌كرد و پێی گوتن:
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، گوێ له‌و فه‌رز و یاسایانه بگرن كه ئه‌مڕۆ ده‌یخوێنمه‌وه و گوێتان لێیه و فێری بن و ئاگاداربن هه‌تا كاری پێ بكه‌ن. - 2
- یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان په‌یمانێكی له حۆرێڤ له‌گه‌ڵ به‌ستین،
- 3
- ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان نه‌به‌ست، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئێمه كه ئه‌مڕۆ لێره‌ین و هه‌موومان زیندووین.
- 4
- یه‌زدان ڕووبه‌ڕوو له كێوه‌كه له‌نێو ئاگره‌وه له‌گه‌ڵتاندا دوا،
- 5
- له‌و كاته‌دا من له‌نێوان یه‌زدان و ئێوه‌دا ڕاوه‌ستا بووم هه‌تا فه‌رمایشتی یه‌زدانتان پێ ڕابگه‌یه‌نم، چونكه له‌به‌ر ئاگره‌كه ترسان و سه‌رنه‌كه‌وتن بۆ كێوه‌كه، فه‌رمووی:
- 6
- «من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم كه له خاكی میسره‌وه ده‌رمهێنان، له خاكی كۆیلایه‌تییه‌وه.
- 7
- «هیچ كه‌سێكتان خودای دیكه‌ی بێجگه له منتان نه‌بێت.
- 8
- «په‌یكه‌ر[a] بۆ خۆتان دروستمهكهن، نه له هیچ شێوه‌یه‌كی ئه‌وانه‌ی له ئاسمانن له سه‌ره‌وه، نه ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین له خواره‌وه، نه ئه‌وانه‌ی له‌ناو ئاون له‌ژێر زه‌وییه‌وه.
- 9
- كڕنۆشیان بۆ مه‌به‌ن و مه‌یانپه‌رستن، چونكه منی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خودایه‌كی ئیره‌دارم، له جیاتی گوناهی باوكان سزای منداڵان ده‌ده‌م، هه‌تا نه‌وه‌ی سێیه‌م و چواره‌می ناحه‌زه‌كانم،
- 10
- به‌ڵام خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ بۆ هه‌زاران له خۆشه‌ویستانم ده‌رده‌خه‌م، ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ڕاسپارده‌كانم ده‌بن.
- 11
- «ناوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بۆ شتی پووچ مه‌هێنن، چونكه ئه‌و كه‌سانه له‌لای یه‌زدان ئه‌ستۆ پاك نابن كه بۆ شتی پوچه‌ڵ ناوی ده‌هێنن.
- 12
- «ڕۆژی شه‌ممه[b] بپارێزن، تاكو به پیرۆزی ڕایبگرن، هه‌روه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ كردن.
- 13
- شه‌ش ڕۆژ ئیش ده‌كه‌ن و هه‌موو كاره‌كه‌تان ده‌كه‌ن،
- 14
- به‌ڵام ڕۆژی حه‌وته‌م شه‌ممه‌یه بۆ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان، هیچ كارێك مه‌كه‌ن، خۆتان و كوڕ و كچ و خزمه‌تكار و كاره‌كه‌ر و گا و مانگ و گوێدرێژ و هه‌ر ئاژه‌ڵێكتان و ئه‌و نامۆیه‌ی له‌ناو ده‌روازه‌ی شارهكهتانه هیچ كارێك مه‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تكار و كارهكهرهكهشتان وه‌ك ئێوه بحه‌سێنه‌وه.
- 15
- له یادتان بێت كه ئێوه‌ش كۆیله بوون له خاكی میسر و یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به ده‌ستێكی پۆڵایین و بازووێكی به‌هێز له‌وێ ده‌ریهێنان، له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ كردن ڕۆژی شه‌ممه بپارێزن.
- 16
- «ڕێزی دایك و باوكتان بگرن هه‌روه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ كردن، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ن درێژ بن و چاكه بێته ڕێتان له‌و خاكه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان پێتان ده‌دات.
- 17
- «مه‌كوژن[c] .
- 18
- «داوێنپیسی مه‌كه‌ن.
- 19
- «دزی مه‌كه‌ن.
- 20
- «به درۆ شایه‌تی له‌سه‌ر كه‌س مه‌ده‌ن.
- 21
- «چاو مه‌بڕنه ژنی كه‌س. چاو مه‌بڕنه ماڵ و كێڵگه و خزمه‌تكار و كاره‌كه‌ر و گا و مانگا و گوێدرێژی هیچ كه‌سێك و هه‌ر شتێك كه هی كه‌سێكی دیكه بێت.»
- 22
- یه‌زدان به‌م ڕاسپاردانه له‌گه‌ڵ هه‌موو كۆمهڵهكهتاندا دوا، له كێوه‌كه له‌ناو ئاگر و هه‌ور و تاریكی چڕ و ده‌نگێكی به‌زر، هیچی زیاد نه‌كرد و له‌سه‌ر دوو ته‌خته‌ی به‌رد نووسی و پێیدام.
- 23
- كاتێك گوێتان له ده‌نگه‌كه بوو له‌ناو تاریكییه‌وه و كێوه‌كه به ئاگر گڕی گرتبوو، هه‌موو سه‌رۆك هۆزهكانتان و پیره‌كانتان هاتن بۆ لام. لێم هاتنه پێش و
- 24
- گوتتان، «ئه‌وه‌تا یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان شكۆمه‌ندی و مه‌زنی خۆی پیشان داین و گوێمان له ده‌نگی بوو له‌ناو ئاگره‌وه، ئه‌مڕۆ بینیمان خودا له‌گه‌ڵ مرۆڤ ده‌دوێت و مرۆڤهكهش ده‌ژیێت،
- 25
- به‌ڵام ئێستا بۆچی بمرین؟ چونكه ئه‌و ئاگره مه‌زنه ده‌مانخوات. ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر گوێمان له ده‌نگی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان بوو ئه‌وا ده‌مرین،
- 26
- چونكه كێ وه‌ك ئێمه له هه‌موو ئاده‌میزاد گوێی له ده‌نگی خودای زیندوو بووه له‌ناو ئاگره‌وه بدوێت و ژیابێت؟
- 27
- تۆ بڕۆ پێشه‌وه و گوێ له هه‌موو ئه‌وه بگره كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان ده‌یڵێت و هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان پێت ده‌ڵێت، پێمانی بڵێ، جا گوێ ده‌گرین و كاری پێده‌كه‌ین.»
- 28
- یه‌زدانیش گوێی له قسه‌كانتان بوو كاتێك قسه‌تان له‌گه‌ڵ كردم و یه‌زدان پێی فه‌رمووم، «گوێم له ده‌نگی قسه‌ی ئه‌م گه‌له بوو كه له‌گه‌ڵتدا دوان. له هه‌موو ئه‌وه‌ی گوتیان باش بوو،
- 29
- خۆزگه هه‌میشه دڵیان ئاوا ده‌بوو هه‌تا لێم بترسن و هه‌موو فه‌رمانه‌كانم بپارێزن، هه‌تاوه‌كو بۆ هه‌تاهه‌تایه چاكه بێته سه‌ر ڕێگای خۆیان و كوڕه‌كانیان.
- 30
- «بڕۆ پێیان بڵێ: ”بگه‌ڕێنه‌وه چادره‌كانی خۆتان،“
- 31
- به‌ڵام تۆ لێره له‌گه‌ڵم بوه‌سته، باسی هه‌موو فه‌رمان و فه‌رز و یاساكانت بۆ ده‌كه‌م كه فێریان ده‌كه‌یت و ئه‌وان له‌و خاكه‌دا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن كه من پێیان ده‌ده‌م هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.»
- 32
- ئیتر ئاگاداربن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وه بكه‌ن هه‌روه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ كردن، به‌لای ڕاست و چه‌پدا لامه‌ده‌ن،
- 33
- هه‌موو ئه‌و ڕێگایه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی پێ كردن ده‌یگرنه‌به‌ر، هه‌تا بژین و چاكه بێته ڕێگاتان و درێژه به ڕۆژانتان بده‌ن له‌و خاكه‌ی ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گرن.
- a. 5:8 تاشینی په‌یكه‌ر، به مه‌به‌ستی په‌رستن وه‌ك بت، بڕوانه به‌شی 7:5، 25.
- b. 5:12 بڕوانه \+xt ده‌رچوون 16:23\+xt*.
- c. 5:17 مه‌كوژن: مه‌به‌ست به ئه‌نقه‌ست یان به تووڕه‌یی.