عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت خۆشبوێت 
1
ئه‌مه‌ ئه‌و فه‌رمان و فه‌رز و یاسایانه‌یه‌ كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان فه‌رمانی دا فێرتانی بكه‌م، هه‌تا له‌و خاكه‌دا په‌یڕه‌وی بكه‌ن كه‌ له‌ ڕووباری ئوردونه‌وه‌ بۆی ده‌په‌ڕنه‌وه‌ هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن،
2
هه‌تا له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بترسن و هه‌موو فه‌رز و فه‌رمانه‌كانی به‌جێبهێنن كه‌ من به‌ ئێوه‌ و منداڵ و نه‌وه‌كانتان فه‌رمانیان پێده‌ده‌م هه‌موو ڕۆژانی ژیانتان، هه‌تا ڕۆژانتان درێژ بێت.
3
جا ئه‌ی ئیسرائیل، گوێ بگرن و ئاگاداربن به‌ گوێڕایه‌ڵیتان، هه‌تا چاكه‌ بێته‌ ڕێگاتان و زۆر زۆرتر ببن، هه‌روه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانتان به‌ڵێنی پێدان له‌و خاكه‌ی شیر و هه‌نگوینی لێ ده‌ڕژێت.
4
ئه‌ی ئیسرائیل گوێ بگرن، یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان یه‌ك یه‌زدانه‌،
5
جا به‌ هه‌موو دڵ و به‌ هه‌موو گیان و به‌ هه‌موو تواناتانه‌وه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خۆشبوێ.
6
با ئه‌م ڕاسپاردانه‌ی من ئه‌مڕۆ فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م له‌سه‌ر دڵتان بێت و
7
بۆ منداڵه‌كانتانی بگێڕنه‌وه‌ و باسی بكه‌ن كاتێك له‌ ماڵ داده‌نیشن و كاتێك به‌ ڕێگادا ده‌ڕۆن و كاتێك ده‌خه‌ون و كاتێك هه‌ڵده‌ستن،
8
وه‌ك نیشانه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ده‌ستتان بیبه‌ستن و با گوڵنگ بێت به‌ ناوچه‌وانتانه‌وه‌ و
9
له‌سه‌ر چوارچێوه‌ی ده‌رگای ماڵ و حه‌وشه‌كانتان بینووسن.
10
كاتێكیش یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئێوه‌ی هێنا بۆ ئه‌و خاكه‌ی كه‌ سوێندی بۆ ئیبراهیم و ئیسحاق و یاقوبی باوباپیرانتان خوارد كه‌ بتانداتێ، بۆ شاری مه‌زن و چاك كه‌ ئێوه‌ بنیادتان نه‌ناوه‌،
11
ماڵی پڕ له‌ خێروبێر كه‌ ئێوه‌ پڕتان نه‌كردووه‌، بیری لێدراو كه‌ ئێوه‌ لێتان نه‌داوه‌، مێو و زه‌یتوون كه‌ ئێوه‌ نه‌تانڕواندووه‌، كه‌ كاتێك خواردتان تێر بوون،
12
جا ئاگاداربن نه‌وه‌ك یه‌زدان له‌بیر بكه‌ن كه‌ له‌ خاكی میسر له‌ ماڵی كۆیله‌یی ده‌ریهێنان.
13
له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌ترسن و ته‌نها ئه‌و ده‌په‌رستن و به‌ ناوی ئه‌وه‌وه‌ سوێند ده‌خۆن.
14
به‌دوای خودای دیكه‌دا مه‌ڕۆن، له‌ خوداوه‌نده‌كانی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی له‌ ده‌وروبه‌رتانن،
15
چونكه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خودایه‌كی ئیره‌داره‌ له‌نێوتان، نه‌وه‌ك تووڕه‌یی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بجۆشێت به‌سه‌رتان و له‌سه‌ر ڕووی ئه‌م خاكه‌ له‌ناوتان ببات.
16
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان تاقی مه‌كه‌نه‌وه‌ وه‌ك له‌ مه‌سا تاقیتان كرده‌وه‌.
17
به‌ ته‌واوی فه‌رمان و یاسا و فه‌رزه‌كانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌جێبهێنن كه‌ فه‌رمانی پێ كردوون.
18
ئه‌وه‌ی ڕاسته‌ و باشه‌ له‌به‌رچاوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بیكه‌ن، هه‌تا چاكه‌ بێته‌ ڕێگاتان و بچنه‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ چاكه‌دا بگرن كه‌ یه‌زدان سوێندی بۆ باوباپیرانتان خوارد،
19
كه‌ هه‌موو دوژمنانتان له‌به‌رده‌م ڕابماڵێت، وه‌ك یه‌زدان فه‌رمووی.
20
ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوودا منداڵه‌كانتان لێیان پرسین، گوتیان، «ئه‌و یاسا و فه‌رز و حوكمانه‌ چین كه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان فه‌رمانی پێ كردن؟»
21
به‌ منداڵه‌كانتان ده‌ڵێن: «له‌ میسر كۆیله‌ی فیرعه‌ون بووین و یه‌زدان به‌ ده‌ستێكی به‌هێز له‌ میسره‌وه‌ ده‌ریهێناین و
22
یه‌زدان له‌به‌رچاومان نیشانه‌ و په‌رجووی مه‌زن و سامناكی به‌سه‌ر میسر و فیرعه‌ون و هه‌موو ماڵه‌كه‌ی نارد و
23
له‌وێوه‌ ده‌ریهێناین هه‌تا بمانهێنێت و ئه‌و خاكه‌مان بداتێ كه‌ بۆ باوباپیرانمان سوێندی خواردبوو.
24
جا یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردین هه‌موو ئه‌و فه‌رزانه‌ به‌جێبهێنین و له‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان بترسین، هه‌تا هه‌موو ڕۆژان چاكه‌مان بێته‌ ڕێ و بمانهێڵێته‌وه‌ وه‌ك ئه‌مڕۆ،
25
ڕاستودروستیشمان بۆ ده‌بێت ئه‌گه‌ر هه‌موو ئه‌و فه‌رمانانه‌مان پاراست هه‌تا له‌به‌رده‌م یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان بیكه‌ین، هه‌روه‌ك فه‌رمانی پێ كردین.»