عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- فه‌رمانه‌كانی یه‌زدان بپارێزن
- 1
- ئێستاش ئه‌ی ئیسرائیل، گوێ له‌م فه‌رز و یاسایانه بگره كه من فێرتان ده‌كه‌م هه‌تا به‌جێی بهێنن و بژین و بچنه ناو ئه‌و خاكه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری باوباپیرانتان ده‌تانداتێ.
- 2
- ئه‌و قسانه‌ی من فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م هیچی لێ زیاد و كه‌م مه‌كه‌ن، هه‌تا فه‌رمانه‌كانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بپارێزن كه من فه‌رمانتان پێ ده‌كه‌م.
- 3
- چاوه‌كانتان بینییان یه‌زدان چی له به‌علپه‌عۆردا كرد، هه‌رچی دوای به‌علی په‌عۆر[a] كه‌وت یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌نێوتاندا به ته‌واوی له‌ناوی برد،
- 4
- به‌ڵام ئێوه كه خۆتان به یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانه‌وه گرتووه ئه‌وا هه‌مووتان ئه‌مڕۆ زیندوون.
- 5
- بڕوانه، فه‌رز و یاساكانم فێركردن هه‌روه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارم فه‌رمانی پێ كردم بۆ ئه‌وه‌ی ئاوا بكه‌ن له‌و خاكه‌ی كه ده‌چنه ناوی هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن،
- 6
- ئیتر بیانپارێزن و جێبه‌جێیان بكه‌ن، چونكه ئه‌وه دانایی و تێگه‌یشتوویی ئێوه‌یه له‌به‌رچاوی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه گوێیان له‌و هه‌موو فه‌رزانه ده‌بێت و ده‌ڵێن، «ئه‌م گه‌له مه‌زنه گه‌لێكی دانا و تێگه‌یشتوون.»
- 7
- چونكه چ گه‌لێكی مه‌زن هه‌یه، خوداوه‌ندێكی نزیكی هه‌بێت وه‌ك یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان له هه‌موو داواكارییه‌كانمان؟
- 8
- هه‌روه‌ها چ گه‌لێك مه‌زنه و ئه‌و فه‌رز و یاسا ڕاستودروستانه‌ی هه‌یه وه‌ك ئه‌و هه‌موو فێركردنه‌ی من ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌متان دایده‌نێم؟
- 9
- به‌ڵام ئاگاداربه و باش خۆت بپارێزه هه‌تا ئه‌و شتانه له‌بیر نه‌كه‌یت كه به چاوه‌كانت بینیت، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژانی ژیانت له دڵت ده‌رنه‌چێت و منداڵه‌كانت و منداڵی منداڵهكانتی پێ فێر بكه.
- 10
- ئه‌و ڕۆژه‌ت له یاد بێت كه له به‌رامبه‌ر یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت ڕاوه‌ستایت له حۆرێڤ، كه یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «گه‌لم بۆ كۆبكه‌ره‌وه و وشه‌كانی منیان بخه‌ره به‌ر گوێ، هه‌تا فێر بن هه‌موو ئه‌و ڕۆژانه‌ی كه له‌سه‌ر زه‌وی زیندوون لێم بترسن و منداڵه‌كانیان فێر بكه‌ن.»
- 11
- ئێوه‌ش هاتنه پێش و له خواره‌وه‌ی كێوه‌كه ڕاوه‌ستان و كێوه‌كه هه‌تا ناو جه‌رگه‌ی ئاسمان به ئاگر داگیرسا بوو، به تاریكی و ته‌می چڕ،
- 12
- جا یه‌زدان له‌نێو ئاگره‌كه‌وه له‌گه‌ڵتاندا دوا و ئێوه گوێتان له ده‌نگی وشه‌كان ده‌گرت، به‌ڵام هیچ شێوه‌یه‌كی ئه‌وتان نه‌بینی، ته‌نها ده‌نگ نه‌بێت.
- 13
- ئه‌ویش په‌یمانه‌كه‌ی خۆی پێ ڕاگه‌یاندن كه فه‌رمانی پێ كردن كاری پێ بكه‌ن، ده ڕاسپارده‌كه كه له‌سه‌ر دوو ته‌خته‌ی به‌ردی نووسی.
- 14
- له‌و كاته‌دا یه‌زدان فه‌رمانی به منیش كرد، بۆ ئه‌وه‌ی فه‌رز و یاساكانتان فێر بكه‌م هه‌تا له‌و خاكه‌دا كاری پێ بكه‌ن كه له ڕووباری ئوردون بۆی ده‌په‌ڕنه‌وه هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن.
- قه‌ده‌غه‌كردنی بتپه‌رستی
- 15
- ئه‌و ڕۆژه‌ی یه‌زدان له حۆرێڤ له‌نێو ئاگره‌كه‌وه له‌گه‌ڵتاندا دوا، ئێوه هیچ وێنه‌یه‌كتان نه‌بینی، بۆیه باش خۆتان بپارێزن
- 16
- نه‌وه‌ك گه‌نده‌ڵ بن و په‌یكه‌رێكی تاشراو بۆ خۆتان دروستبكه‌ن، وێنه‌ی نموونه‌یه‌ك له شێوه‌ی نێرینه‌یه‌ك یان مێینه‌یه‌ك،
- 17
- یان له شێوه‌ی ئاژه‌ڵێك له‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وین یان له شێوه‌ی باڵنده‌یه‌كی باڵدار له‌وانه‌ی له ئاسمان ده‌فڕن،
- 18
- یان له شێوه‌ی خشۆكێك له‌وانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وییه، یان له شێوه‌ی ماسییه‌ك له‌وانه‌ی له‌ناو ئاو له‌ژێر زه‌وی.[b]
- 19
- هه‌روه‌ها نه‌وه‌ك چاو بۆ ئاسمان به‌رز بكه‌یته‌وه و ته‌ماشای خۆر و مانگ و ئه‌ستێره‌كان و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه له ئاسماندا ڕێكخراون بكه‌یت، كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت به هه‌موو گه‌لانی داوه كه له‌ژێر هه‌موو ئاسمانن[c] و هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێی و كڕنۆشی بۆ ببه‌یت و بیپه‌رستیت.
- 20
- یه‌زدان ئێوه‌ی برد و له كووره‌ی ئاسنه‌وه له میسره‌وه ده‌ریهێنان هه‌تا وه‌ك ئه‌مڕۆ ببنه گه‌لی میراتی ئه‌و.
- 21
- به‌هۆی ئێوه‌شه‌وه یه‌زدان لێم تووڕه بوو و سوێندی خوارد كه من له ڕووباری ئوردون ناپه‌ڕمه‌وه و ناچمه ناو خاكه باشه‌كه‌ی كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت وه‌ك میرات پێتان ده‌دات،
- 22
- جا من له‌م خاكه‌دا ده‌مرم و له ڕووباری ئوردون ناپه‌ڕمه‌وه، به‌ڵام ئێوه ده‌په‌ڕنه‌وه و ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و زه‌وییه باشه ده‌گرن.
- 23
- ئاگاداربن، نه‌وه‌ك په‌یمانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌بیر بكه‌ن كه له‌گه‌ڵ ئێوه‌ی به‌ست و په‌یكه‌رێكی تاشراو بۆ خۆتان دروستبكه‌ن كه له وێنه‌ی هه‌ر شتێك له‌وانه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان لێی قه‌ده‌غه كردن،
- 24
- چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئاگرێكی بێ ئامانه، خودایه‌كی ئیره‌داره[d] .
- 25
- ئه‌گه‌ر منداڵ و منداڵی منداڵتان بوو و كاتتان درێژه‌ی كێشا له خاكه‌كه‌دا و گه‌نده‌ڵ بوون و په‌یكه‌ری تاشراوتان دروستكرد، وێنه‌ی هه‌ر شتێك و خراپه‌تان كرد له‌به‌رچاوی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان و په‌ستتان كرد،
- 26
- ئه‌مڕۆ ئاسمان و زه‌وی ده‌كه‌م به شایه‌تی به‌سه‌رتانه‌وه كه ئێوه به خێرایی له‌ناوده‌چن له‌و خاكه‌ی له ڕووباری ئوردونه‌وه بۆی ده‌په‌ڕنه‌وه هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، درێژه به ڕۆژانتان ناده‌ن له‌سه‌ری و بێگومان له‌ناوده‌چن.
- 27
- یه‌زدان په‌رشوبڵاوتان ده‌كاته‌وه له‌نێو گه‌لاندا، جا ژماره‌یه‌كی كه‌متان لێ ده‌مێنێته‌وه له‌نێو ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی یه‌زدان ده‌تانباته ناویان،
- 28
- له‌وێ بت ده‌په‌رستن دروستكراوی ده‌ستی خه‌ڵكه له دار و له به‌رد كه نابینن و نابیستن و ناخۆن و بۆن ناكه‌ن.
- 29
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وێوه ڕووتان له یه‌زدان كرد، خودای خۆتان، ئه‌وا بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر به هه‌موو دڵ و له ناخه‌وه به‌دوایدا گه‌ڕان.
- 30
- كاتێك ته‌نگانه‌تان هاته سه‌ر و له ڕۆژانی دواتر كه هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان به‌سه‌رهات، ئه‌وا بۆ لای یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و گوێڕایه‌ڵی ئه‌و ده‌بن،
- 31
- چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان خودایه‌كی به به‌زه‌ییه، به‌جێتان ناهێڵێت و له‌ناوتان نابات و په‌یمانی باوباپیرانتان له‌بیر ناكات كه سوێندی بۆیان خوارد.
- یه‌زدان خۆی خودایه
- 32
- جا سه‌باره‌ت به ڕۆژانی پێشوو پرسیار بكه كه پێش تۆ بووه، له‌و ڕۆژه‌وه‌ی خودا مرۆڤی له‌سه‌ر زه‌وی به‌دیهێنا و له‌مپه‌ڕی ئاسمان هه‌تا ئه‌وپه‌ڕی، ئایا وه‌ك ئه‌م شته مه‌زنه یان هاوتای بیستراوه؟
- 33
- ئایا هیچ گه‌لێك گوێیان له ده‌نگی خودا بووه له‌نێو ئاگره‌وه قسه بكات، وه‌ك تۆ گوێت لێ بوو و ژیابێت؟
- 34
- ئایا هیچ خودایه‌ك هه‌یه كه هه‌وڵی دابێت به تاقیكردنه‌وه و به نیشانه و په‌رجوو[e] ، به جه‌نگ و ده‌ستێكی پۆڵایین، به بازووێكی به‌هێز و كاری سامناك، نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ خۆی ته‌رخان بكات، وه‌ك هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌به‌رچاوتان له میسر بۆ ئێوه‌ی كرد؟
- 35
- ئه‌م شتانه‌ت پیشان درا بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كه یه‌زدان خۆی خودایه، بێجگه له‌و یه‌كێكی دیكه نییه.
- 36
- له ئاسمانه‌وه به‌م جۆره‌ی كرد گوێبیستی بن، تاكو ته‌مبێت بكات، له‌سه‌ر زه‌ویش ئاگری مه‌زنی خۆی پیشان دایت و له‌نێو ئاگره‌وه گوێت له وشه‌كانی بوو،
- 37
- هه‌روه‌ها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی باوباپیرانی تۆی خۆش‌ویست و نه‌وه‌ی ئه‌وانی هه‌ڵبژارد له دوایان، به ئاماده‌بوونی خۆی و به هێزه مه‌زنه‌كه‌ی خۆی تۆی له میسره‌وه ده‌رهێنا،
- 38
- بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی مه‌زنتر و به‌هێزتر له خۆت له‌به‌رده‌مت ده‌ربكات و بتهێنێت و وه‌ك ئه‌مڕۆ خاكهكهیانت وه‌ك میرات بداتێ.
- 39
- جا ئه‌مڕۆ بزانه و له دڵه‌وه لێی وردببنه‌وه، یه‌زدان خۆی خودایه له ئاسمان له سه‌ره‌وه و له‌سه‌ر زه‌وی له خواره‌وه و كه‌سی دیكه نییه،
- 40
- فه‌رزه‌كان و فه‌رمانه‌كانی به‌جێبهێنه كه من ئه‌مڕۆ فه‌رمانت پێده‌ده‌م، هه‌تا چاكه له‌گه‌ڵ خۆت و منداڵه‌كانت بكات له‌دوای خۆت و ته‌مه‌ن درێژ بیت له‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارت بۆ هه‌تاهه‌تایه پێت ده‌دات.
- شاره پهناگاكان
- 41
- ئیتر مو‌سا له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون سێ شاری جیا كرده‌وه،
- 42
- بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به‌بێ ئه‌نقه‌ست دراوسێكه‌ی خۆی ده‌كوژێت بۆ ئه‌وێ ڕابكات، كه پێشتر ڕقی لێی نه‌بووه‌ته‌وه، جا بۆ یه‌كێك له‌و شارانه هه‌ڵدێت و ده‌ژیێت.
- 43
- ئه‌مه ئه‌و شارانه بوون: شاری به‌چه‌ر له ده‌شتوده‌ر له زه‌وی ده‌شتایی بۆ ڕهئوبێنییهكان و ڕامۆت له گلعاد بۆ گادییهكان و گۆلان له باشان بۆ مهنهشهییهكان.
- پێشه‌كی فێركردنه‌كان
- 44
- ئه‌مه‌ش ئه‌و فێركردنهیه كه مو‌سا له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسرائیل‌دا داینا.
- 45
- ئه‌مه ئه‌و یاسا و فه‌رز و حوكمانه‌یه كه مو‌سا به نه‌وه‌ی ئیسرائیلی گوت كاتێك له میسر هاتنه ده‌ره‌وه،
- 46
- له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون له دۆڵه‌كه به‌رامبه‌ر بێتپه‌عۆر له خاكی سیحۆنی پاشای ئه‌مورییه‌كان كه له حه‌شبۆن فه‌رمانڕه‌وا بوو، ئه‌وه‌ی مو‌سا و نه‌وه‌ی ئیسرائیل شكاندیان له كاتی هاتنه‌ده‌ره‌وه‌یان له میسر.
- 47
- ده‌ستیان به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا گرت له‌گه‌ڵ خاكی عۆگی پاشای باشان، هه‌ردوو پاشاكه‌ی ئه‌مورییه‌كان كه له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون بوون.
- 48
- له عه‌رۆعێره‌وه كه له‌سه‌ر لێواری ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه هه‌تا چیای سیۆن[f] كه حه‌رمۆنه،
- 49
- هه‌روه‌ها هه‌موو عه‌راڤا له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردونه‌وه هه‌تا ده‌ریای مردوو[g] له‌ژێر بناره‌كانی پسگه.
- a. 4:3 به‌علی په‌عۆر: ناوێكی مۆئابییه بۆ ئه‌و خوداوه‌نده‌ی له كێوی په‌عۆر ده‌یانپه‌رست. بڕوانه\+xt سه‌رژمێری 25:1-9.\+xt*
- b. 4:18 له‌ژێر زه‌وی: به‌پێی بیروبۆچوونی عیبری ده‌ریایه‌كی مه‌زن له‌بن زه‌وی هه‌بوو.
- c. 4:19 له‌ژێر هه‌موو ئاسمانن: واته هه‌موو گه‌لانی جیهان.
- d. 4:24 واتای حه‌سوود، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌ستێكی باش هاتووه، چونكه خودا نایه‌وێت هیچ خودایه‌كی دیكه بپه‌رسترێت.
- e. 4:34 په‌رجوو: موعجیزه.
- f. 4:48 چیای سیۆن: چیای حه‌رمۆنه، نه‌ك كێوی سییۆن ئه‌وه‌ی دواتر ته‌رخان كرابووه‌وه بۆ په‌رستنی یه‌زدان. بڕوانه 12:5 و \+xt دووه‌م ساموئێل 5:7\+xt*.
- g. 4:49 ده‌ریای مردوو: عیبری: ده‌ریای عه‌راڤا.