عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- شكاندنی عۆگ پاشای باشان
- 1
- ئینجا ڕوومان وه‌رگێڕا و به ڕێگای باشاندا سه‌ركه‌وتین، جا عۆگی پاشای باشان له‌گه‌ڵ هه‌موو سوپاكه‌ی هاتنه ده‌ره‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌مان له ئه‌دره‌عی.
- 2
- یه‌زدانیش پێی فه‌رمووم، «لێی مه‌ترسه، چونكه خۆی و هه‌موو سوپاكه‌ی و خاكه‌كه‌یم داوه‌ته ده‌ستت، ئه‌وه‌ی پێ ده‌كه‌یت كه به سیحۆنی پاشای ئهمورییهكانت كرد كه له حه‌شبۆن فه‌رمانڕه‌وا بوو.»
- 3
- جا یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان، عۆگی پاشای باشان و هه‌موو سوپاكه‌ی دایه ده‌ستمان و لێماندا و نه‌مانهێشت كه‌س ده‌رباز بێت.
- 4
- له‌و كاته‌شدا ده‌ستمان به‌سه‌ر هه‌موو شاره‌كانیدا گرت، هیچ شارێك له‌و شه‌ست شاره نه‌مایه‌وه كه لێیان نه‌ستێنین، هه‌موو هه‌رێمی ئه‌رگۆڤ پاشایه‌تی عۆگ له باشان،
- 5
- هه‌موو ئه‌و شارانه شوورابه‌ند بوون به شوورای به‌رز و ده‌روازه و شمشیره[a] هه‌بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ند گوندێكی زۆر شوورایان نه‌بوو.
- 6
- جا به ته‌واوی قڕمان كرد[b] ، وه‌ك ئه‌وه‌ی به سیحۆنی پاشای حه‌شبۆنمان كرد، له هه‌موو شارێكدا پیاو و ژن و منداڵه‌كانمان به ته‌واوی قڕكرد.
- 7
- به‌ڵام هه‌موو ئاژه‌ڵه ماڵییه‌كان و ده‌ستكه‌وتی شاره‌كانیان بۆ خۆمان تاڵان كرد.
- 8
- له‌و كاته‌دا ئه‌و خاكه‌ی كه له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕووباری ئوردون له ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه‌وه هه‌تا چیای حه‌رمۆنمان له ده‌ستی ئه‌م دوو پاشایه‌ی ئه‌مورییه‌كان ده‌رهێنا.
- 9
- سهیدائییهكان به حه‌رمۆن ده‌ڵێن سیریۆن و ئهمورییهكانیش پێی ده‌ڵێن سنیر.
- 10
- هه‌موو شارۆچكه‌كانی ده‌شت و هه‌موو گلعاد و هه‌موو باشان هه‌تا سه‌لخه و ئه‌دره‌عی، دوو شاره‌كه‌ی پاشایه‌تی عۆگ له باشاندا ده‌ستمان به‌سه‌ردا گرت.
- 11
- عۆگی پاشای باشان به ته‌نها مابووه‌وه له پاشماوه‌ی ڕفائییهكان، قه‌ره‌وێڵه‌كه‌ی له ئاسن دروستكرابوو، هه‌تا ئێستا له شاری ڕه‌به‌ی[c] عهمۆنییهكانه، درێژییه‌كه‌ی نۆ باڵ[d] و پانییه‌كه‌ی چوار باڵه[e] به باڵی پیاو.
- دابه‌شكردنی خاكه‌كه
- 12
- له‌و كاته‌ی ده‌ستمان به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌دا گرت، ههرێمێكم دایه ڕهئوبێنییهكان و گادییهكان، له سه‌رووی عه‌رۆعێره‌وه كه له‌سه‌ر ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه و نیوه‌ی ناوچه شاخاوییه‌كانی گلعاد و شارۆچكه‌كانی له هه‌رێمه‌كه‌دا بوو.
- 13
- ئه‌وه‌شی له گلعاد مایه‌وه و هه‌موو باشانی پاشایه‌تی عۆگ دامه نیوه‌ی هۆزی مه‌نه‌شه[f] . هه‌موو هه‌رێمی ئه‌رگۆڤ له‌گه‌ڵ هه‌موو باشان بوو، كه به خاكی ڕفائییهكان ناوده‌بردرا.
- 14
- یائیری نه‌وه‌ی مه‌نه‌شه ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو هه‌رێمی ئه‌رگۆڤدا گرت هه‌تا سنووری گهشوورییهكان و مهعكاتییهكان و به ناوی خۆیه‌وه ناوی لێنا، هه‌تا ئه‌مڕۆش باشان به حه‌ڤۆت یائیر ناوده‌بردرێت.
- 15
- گلعادیشم دا به ماكیر.
- 16
- له گلعادیشه‌وه هه‌تا ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆن ناوه‌ڕاستی دۆڵه‌كه سنوور بوو، هه‌تا ڕووباری یه‌بۆق سنووری عهمۆنییهكان دامه ڕهئوبێنییهكان و گادییهكان.
- 17
- عه‌راڤا و ڕووباری ئوردونیش سنووری ڕۆژئاواییه‌كه‌ی بوو، له كینهرهتهوه هه‌تا ده‌ریای عه‌راڤا، ده‌ریای مردوو[g] ، له‌ژێر بناره‌كانی پسگه.
- 18
- ئه‌و كاته فه‌رمانم پێكردن و گوتم، «یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ئه‌م خاكه‌ی پێداون هه‌تا ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، هه‌موو پاڵه‌وانه‌كان به چه‌كه‌وه له‌پێش نه‌وه‌ی ئیسرائیلی برایانتان ده‌په‌ڕنه‌وه،
- 19
- به‌ڵام ژن و منداڵ و ئاژه‌ڵه ماڵییهكانتان، زانیومه ئاژه‌ڵی ماڵی زۆرتان هه‌یه، ئه‌وا له شارۆچكه‌كانتان ده‌مێننه‌وه كه پێم داون،
- 20
- هه‌تا یه‌زدان براكانیشتان وه‌ك ئێوه بحه‌سێنێته‌وه، ئه‌وانیش ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خاكه‌ی پشتی ڕووباری ئوردوندا بگرن كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان ده‌یانداتێ، ئینجا هه‌ركه‌سه ده‌گه‌ڕێته‌وه لای موڵكی خۆی كه پێم دان.»
- ڕێنه‌دان به په‌ڕینه‌وه‌ی مو‌سا
- 21
- له‌و كاته‌شدا فه‌رمانم به یه‌شوع كرد و گوتم، «چاوه‌كانت هه‌موو ئه‌وه‌یان بینی كه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌م دوو پاشایه‌ی كرد، یه‌زدان هه‌مان شت ده‌كات به هه‌موو ئه‌و پاشایه‌تییانه‌ی تۆ بۆیان ده‌په‌ڕیته‌وه.
- 22
- لێیان مه‌ترسن، چونكه یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بۆتان ده‌جه‌نگێت.»
- 23
- له‌و كاته‌دا له یه‌زدان پاڕامه‌وه و گوتم:
- 24
- «ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، تۆ ده‌ستت پێ كرد مه‌زنی و ده‌ستی به‌هێزت به خزمه‌تكاره‌كه‌ت پیشان بده‌یت، چونكه چ خودایه‌ك له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی وه‌ك كرده‌وه‌كان و تواناكانی تۆ ده‌كات؟
- 25
- تكایه لێمگه‌ڕێ با بپه‌ڕمه‌وه و ئه‌و خاكه چاكه‌ی له به‌ری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردونه، ئه‌و ناوچه شاخاوییه جوانه و لوبنان، ببینم.»
- 26
- به‌ڵام یه‌زدان به‌هۆی ئێوه‌وه لێم هه‌ڵچوو و گوێی لێ نه‌گرتم، به‌ڵكو یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «به‌سه! ئیتر له‌باره‌ی ئه‌م بابه‌ته‌وه له‌گه‌ڵم مه‌دوێ،
- 27
- سه‌ربكه‌وه بۆ لووتكه‌ی پسگه و به‌ره‌و ڕۆژئاوا و باكوور و باشوور و ڕۆژهه‌ڵات سه‌ر بڵند بكه و به چاوه‌كانت خاكه‌كه ببینه، به‌ڵام له‌م ڕووباری ئوردونه مه‌په‌ڕه‌وه،
- 28
- ئه‌ركیش به یه‌شوع بسپێره و به‌هێزی بكه و هانی بده، چونكه ئه‌و له‌پێش ئه‌م گه‌له ده‌په‌ڕێته‌وه و ئه‌و خاكه‌كه‌یان بۆ دابه‌ش ده‌كات كه تۆ ده‌یبینیت.»
- 29
- جا له دۆڵه‌كه به‌رامبه‌ر بێتپه‌عۆر ماینه‌وه.
- a. 3:5 شمشیر، پارچه دارێك بووه له جیاتی قوفڵ له دواوه‌ی ده‌رگا به شێوه‌ی ئاسۆیی دانراوه بۆ داخستنی ده‌رگا.
- b. 3:6 له زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شتێك یان كه‌سێك كه ده‌به‌خشرێت به یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه به ته‌واوی له ناوده‌بردرێت.
- c. 3:11 شاری ڕه‌به: ئێستا به عه‌مان ناوده‌بردرێت، پایته‌ختی وڵاتی ئوردونه.
- d. 3:11 نۆ باڵ: نزیكه‌ی 4 مه‌تر.
- e. 3:11 چوار باڵ: نزیكه‌ی 1,8 مه‌تر.
- f. 3:13 هۆزی مه‌نه‌شه دابه‌ش ببوون بۆ سه‌ر دوو به‌ش، هه‌ریه‌كه‌یان كه‌وتبووه لایه‌كی ڕووباری ئوردون.
- g. 3:17 ده‌ریای مردوو: عیبری: ده‌ریای خوێ.