عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
سوڕانه‌وه‌ له‌ ده‌شتوده‌ر و چۆڵه‌وانیدا 
1
ئینجا ڕوومان وه‌رگێڕا و كۆچمان كرد بۆ ده‌شتوده‌ر له‌سه‌ر ڕێگای ده‌ریای سوور، هه‌روه‌ك یه‌زدان پێی گوتم، ڕۆژانێكی زۆر به‌ ده‌وری ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سێعیردا سووڕاینه‌وه‌.
2
ئینجا یه‌زدان پێی فه‌رمووم:
3
«به‌سه‌ ئیتر به‌ده‌وری ئه‌م ناوچه‌ شاخاوییانه‌ مه‌سووڕێنه‌وه‌، به‌ره‌و باكوور ڕووتان وه‌ربگێڕن و
4
فه‌رمان به‌ گه‌ل بده‌ و بڵێ: ”ئێوه‌ خه‌ریكن به‌ سنووری نه‌وه‌ی عیسۆی برایانتان تێده‌په‌ڕن كه‌ له‌ سێعیر نیشته‌جێن و لێتان ده‌ترسن، به‌ڵام زۆر ئاگاداربن،
5
هێرشیان مه‌كه‌نه‌ سه‌ر، چونكه‌ شوێن پێیه‌كتان له‌ خاكی ئه‌وان ناده‌مێ، چونكه‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانی سێعیرم به‌ میرات به‌ عیسۆ داوه‌.
6
خۆراكیان به‌ زیو لێ ده‌كڕن هه‌تا بیخۆن و ئاویان به‌ زیو لێ وه‌رده‌گرن هه‌تا بیخۆنه‌وه‌.“»
7
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان به‌ره‌كه‌تداری كردوون له‌ هه‌موو كارێكی ده‌سته‌كانتان، ڕێ و شوێنتان ده‌زانێت له‌م چۆڵه‌وانییه‌ مه‌زنه‌، ئه‌م چل ساڵه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان له‌گه‌ڵتاندا بووه‌ و له‌ هیچ شتێكتان كه‌م نه‌بووه‌.
8
ئینجا به‌سه‌ر نه‌وه‌ی عیسۆی برایانمان تێپه‌ڕین كه‌ له‌ چیای سێعیر نیشته‌جێن. ڕێگای عه‌راڤامان به‌جێهێشت كه‌ له‌ ئێله‌ت و عه‌چیۆن گه‌ڤه‌ره‌وه‌ دێت، ئینجا سوڕاینه‌وه‌ و به‌ ڕێگای چۆڵه‌وانی مۆئابدا ڕۆیشتین.
9
یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «مۆئاب هه‌راسان مه‌كه‌ و جه‌نگ له‌ دژیان به‌رپا مه‌كه‌، چونكه‌ هیچ به‌شێك له‌ خاكه‌كه‌یان به‌ میرات به‌ تۆ ناده‌م، چونكه‌ عارم به‌ میرات به‌ نه‌وه‌ی ڵوت داوه‌.»
10
پێشتر ئێمییه‌كان[a] تێیدا نیشته‌جێ بوون، گه‌لێكی به‌هێز و زۆر بوون، وه‌ك عه‌ناقییه‌كان باڵا به‌رز بوون.
11
وه‌ك عه‌ناقییه‌كان، ئه‌وانیش به‌ ڕفائییه‌كان ناسراو بوون، به‌ڵام مۆئابییه‌كان هه‌ر به‌ ئێمییه‌كان بانگیان ده‌كردن.
12
پێشتر حۆرییه‌كان له‌ سێعیر نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام نه‌وه‌ی عیسۆ له‌به‌رده‌م خۆیان ده‌ریانپه‌ڕاندن و له‌ناویانبردن و له‌ شوێنیان نیشته‌جێ بوون، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیسرائیل كردیان به‌ خاكی میراتیان كه‌ یه‌زدان پێیدابوون.
13
یه‌زدانیش پێی فه‌رمووم: «ئێستا هه‌ستن و له‌ دۆڵی زه‌ره‌د بپه‌ڕنه‌وه‌،» ئێمه‌ش له‌ دۆڵی زه‌ره‌د په‌ڕینه‌وه‌.
14
له‌و كاته‌وه‌ كه‌ قادێش به‌رنێعمان به‌جێهێشت هه‌تا له‌ دۆڵی زه‌ره‌د په‌ڕینه‌وه‌ سی و هه‌شت ساڵ بوو، هه‌تا هیچ له‌و نه‌وه‌یه‌ له‌ پیاوانی جه‌نگ له‌ناو ئۆردوگاكه‌ نه‌مان، هه‌روه‌ك یه‌زدان سوێندی بۆ خواردن،
15
یه‌زدانیش له‌ دژیان بوو، بۆ له‌ناوبردنیان له‌ناو ئۆردوگاكه‌ هه‌تا له‌ناوچوون.
16
جا كاتێك هه‌موو پیاوانی جه‌نگ له‌نێو گه‌ل به‌ مردن له‌ناوچوون،
17
یه‌زدان پێی فه‌رمووم:
18
«تۆ ئه‌مڕۆ تێده‌په‌ڕیت له‌ عار كه‌ له‌ سنووری مۆئابه‌،
19
كاتێك له‌لای عه‌مۆنییه‌كان نزیك كه‌وتیته‌وه‌ هه‌راسانیان مه‌كه‌ و هێرشیان مه‌كه‌ سه‌ر، چونكه‌ هیچت له‌ خاكی عه‌مۆنییه‌كان به‌ میرات ناده‌مێ، چونكه‌ به‌ میرات به‌ نه‌وه‌ی ڵوتم داوه‌.»
20
ئه‌ویش به‌ خاكی ڕفائییه‌كان داده‌نرێت، پێشتر ڕفائییه‌كان تێیدا نیشته‌جێ بوون، به‌ڵام عه‌مۆنییه‌كان به‌ زه‌مزومییه‌كان ناویان ده‌بردن،
21
گه‌لێكی به‌هێز و زۆر بوون و وه‌ك عه‌ناقییه‌كان باڵا به‌رز بوون، به‌ڵام یه‌زدان له‌به‌رده‌م عه‌مۆنییه‌كاندا له‌ناوی بردن، جا ده‌ریانكردن و له‌ شوێنیان نیشته‌جێ بوون.
22
یه‌زدان وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ نه‌وه‌ی عیسۆی كرد كه‌ له‌ سێعیردا نیشته‌جێن، كاتێك حۆرییه‌كانی له‌ به‌رامبه‌ریان تێكشكاند، جا ده‌ریانكردن و هه‌تا ئه‌مڕۆ له‌ شوێنیان نیشته‌جێن.
23
هه‌روه‌ها عه‌ڤییه‌كان كه‌ له‌ گونده‌كان نیشته‌جێ بوون هه‌تا غه‌زه‌، كه‌فتۆرییه‌كان كه‌ له‌ كه‌فتۆره‌وه‌[b] هاتبوون له‌ناویانبردن و له‌ شوێنیان نیشته‌جێ بوون.
شكاندنی سیحۆن پاشای حه‌شبۆن 
24
«هه‌ستن، كۆچ بكه‌ن و له‌ ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆن بپه‌ڕنه‌وه‌. بڕوانه‌، ئه‌وا سیحۆنی پاشای حه‌شبۆنی ئه‌موری و خاكه‌كه‌یم به‌ ده‌ستته‌وه‌ داوه‌، ده‌ستی به‌سه‌ردا بگره‌ و له‌ دژی ئه‌و جه‌نگ به‌رپا بكه‌.
25
ئه‌مڕۆ ده‌ستپێده‌كه‌م، ترس و سامت ده‌خه‌مه‌ به‌رچاوی ئه‌و گه‌لانه‌ی له‌ژێر هه‌موو ئاسمانن، ئه‌وانه‌ گوێیان له‌ هه‌واڵت ده‌بێت لێت ده‌ترسن و له‌به‌ر تۆ ده‌له‌رزن.»
26
جا نێردراوانم له‌ چۆڵه‌وانی قه‌دێمۆته‌وه‌ بۆ لای سیحۆنی پاشای حه‌شبۆن نارد به‌ وشه‌ی ئاشتیه‌وه‌ و گوتم:
27
«ڕێمان بده‌ به‌ خاكه‌كه‌تدا تێپه‌ڕین و ته‌نها به‌ ڕێگای سه‌ره‌كیدا ده‌ڕۆین، لاناده‌ین نه‌ به‌لای ڕاست و نه‌ به‌لای چه‌پدا،
28
به‌ زیو خۆراكمان پێ ده‌فرۆشیت هه‌تا بیخۆین و به‌ زیو ئاومان ده‌ده‌یتێ هه‌تا بیخۆینه‌وه‌، ته‌نها به‌ پێیه‌كانمان تێده‌په‌ڕین،
29
هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ی عیسۆ كه‌ له‌ سێعیردا نیشته‌جێن و مۆئابییه‌كان كه‌ له‌ عاردا نیشته‌جێن بۆیان كردووین، هه‌تا له‌ ڕووباری ئوردون ده‌په‌ڕینه‌وه‌ بۆ ئه‌و خاكه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان پێی به‌خشیوین.»
30
به‌ڵام سیحۆنی پاشای حه‌شبۆن ڕازی نه‌بوو ڕێگامان بدات پێیدا بڕۆین، چونكه‌ یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان وای لێكرد كه‌لله‌ڕه‌ق بێت و دڵی توند كرد تاكو بیداته‌ ده‌ستتان، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌مڕۆ بووه‌.
31
یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «بڕوانه‌، ئه‌وا ده‌ستم پێكرد سیحۆن و خاكه‌كه‌ی بده‌مه‌ ده‌ستت، ئێستا ده‌ستپێبكه‌ و ده‌ست به‌سه‌ر خاكه‌كه‌یدا بگره‌.»
32
كاتێك سیحۆن و هه‌موو سوپاكه‌ی له‌ یه‌هه‌چ بۆ جه‌نگ له‌ دژمان هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌،
33
یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان ئه‌وانی دا به‌ ده‌ستمان و ئێمه‌ش لێمان دان له‌گه‌ڵ كوڕه‌كانی و هه‌موو سوپاكه‌ی.
34
له‌و كاته‌دا هه‌موو شارۆچكه‌كانیمان گرت و له‌ هه‌موو شارۆچكه‌یه‌ك پیاو و ژن و منداڵمان به‌ ته‌واوی قڕكرد[c] ، نه‌مانهێشت كه‌س ده‌رباز بێت،
35
به‌ڵام ئاژه‌ڵه‌ ماڵییه‌كانمان بۆ خۆمان تاڵان كرد و ده‌ستكه‌وتی شارۆچكه‌كانمان برد.
36
له‌ عه‌رۆعێره‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر لێواری ده‌ربه‌ندی ئه‌رنۆنه‌ و ئه‌و شارۆچكه‌یه‌ی له‌ دۆڵه‌كه‌یه‌ هه‌تا گلعاد، هیچ شارێك نه‌بوو له‌پێشمان بوه‌ستێت، یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان هه‌مووی دا به‌ ده‌ستمان،
37
به‌ڵام له‌ خاكی عه‌مۆنییه‌كان نزیك نه‌كه‌وتینه‌وه‌، هه‌موو لایه‌كی دۆڵی یه‌بۆق و شارۆچكه‌كانی ناوچه‌ شاخاوییه‌كه‌ و هه‌موو ئه‌وه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگارمان فه‌رمانی پێدا.
  1. a. 2‏:10 ئێمییه‌كان: بڕوانه‌ \+xt په‌یدابوون 14‏:5‏\+xt*‏.
  2. b. 2‏:23 كه‌فتۆر: واته‌ دوورگه‌ی كریت، كه‌ ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌ وڵاتی یۆنان.
  3. c. 2‏:34 له‌ زمانی عیبری ئه‌م زاراوه‌یه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ شتێك یان كه‌سێك كه‌ ده‌به‌خشرێت به‌ یه‌زدان، زۆر جار به‌خشینه‌كه‌ به‌ ته‌واوی له‌ ناوده‌بردرێت.