عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- سه‌به‌ته‌یه‌ك میوه‌ی گه‌ییو
- 1
- یه‌زدانی باڵاده‌ست ئاوای پیشان دام، سه‌به‌ته‌یه‌ك میوه‌ی گه‌ییو.
- 2
- جا فه‌رمووی: «ئه‌ی ئامۆس، چی ده‌بینیت؟»
منیش گوتم: «سه‌به‌ته‌یه‌ك میوه‌ی گه‌ییو.»
ئینجا یه‌زدان پێی فه‌رمووم: «ئیسرائیلی گه‌لی من گه‌یشته كۆتایی. پاش ئه‌مه چیتر ده‌ستی لێ ناپارێزم! - 3
- «له‌و ڕۆژه‌دا گۆرانییه‌كانی په‌رستگا ده‌بن به ناڵین، ته‌رمه‌كان زۆرن و له هه‌موو شوێنێكدا فڕێدراون، سه‌راپا كپه!» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته.
- 4
- ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ههناسهبڕكێتانه به‌دوای نه‌دارانه‌وه،
هه‌تا كۆتایی به هه‌ژارانی زه‌وی بهێنن،
گوێتان له‌مه بێت: - 5
- ئێوه ده‌ڵێن،
«كه‌ی جه‌ژنی سه‌ره‌مانگ به‌سه‌رده‌چێت
تاكو ئێمه دانه‌وێڵه بفرۆشین،
كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه ته‌واو ده‌بێت،
تاكو گه‌نم بخه‌ینه بازاڕه‌وه؟»
بۆ ئه‌وه‌ی پێوانه كه‌م بكه‌نه‌وه و
نرخ زیاد بكه‌ن و
فێڵ له ته‌رازوو بكه‌ن، - 6
- بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژاران به زیو بكڕن و
نه‌داران به جووتێك پێڵاو و
بن بێژنگی گه‌نم بفرۆشن. - 7
- یه‌زدان سوێندی به شانازی یاقوب خوارد: «هه‌تاهه‌تایه كرده‌وه‌كانیان له‌یاد ناكه‌م.»
- 8
- «ئایا له‌به‌ر ئه‌مه زه‌وی ناله‌رزێت و
هه‌موو دانیشتووانه‌كه‌ی شیوه‌ن ناگێڕن؟
هه‌موو خاكه‌كه وه‌ك ڕووباری نیل هه‌ڵده‌كشێت،
وه‌ك ڕووباری میسر هه‌ڵده‌كشێت و دادهكشێتهوه.» - 9
- یه‌زدانی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت:
«جا له نیوه‌ڕۆدا ئه‌و ڕۆژه‌دا خۆر ئاوا ده‌كه‌م و
له ڕۆژی ڕووناكدا زه‌وی تاریك ده‌كه‌م. - 10
- جهژنهكانتان ده‌گۆڕم به شیوه‌ن و
هه‌موو گۆرانییهكانتان به لاوانه‌وه.
جلوبه‌رگی گوش[a] ده‌كه‌مه به‌ر هه‌مووتان و
قژ به‌سه‌رتانه‌وه ناهێڵم.
ده‌یكه‌م به شیوه‌نی تاقانه و
كۆتاییه‌كه‌شی وه‌ك ڕۆژێكی تاڵ.» - 11
- یه‌زدانی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت: «سه‌رده‌مێك دێت،
قاتوقڕی ده‌نێرمه سه‌ر خاكه‌كه،
نه‌ك قاتوقڕی بۆ نان و تینووێتی بۆ ئاو،
به‌ڵكو بۆ گوێگرتن له وشه‌كانی یه‌زدان. - 12
- جا له ده‌ریایه‌كه‌وه بۆ ده‌ریایه‌ك و
له باكووره‌وه بۆ ڕۆژهه‌ڵات وێڵ ده‌بن،
به‌دوای په‌یامی یه‌زداندا ده‌گه‌ڕێن،
به‌ڵام نایدۆزنه‌وه. - 13
- له‌و ڕۆژه‌دا پاكیزه جوانه‌كان و كوڕه لاوه‌كان
له تینووێتیدا ده‌بوورێنه‌وه. - 14
- ئه‌وانه‌ی سوێند به تاوانی سامیره ده‌خۆن و
ده‌ڵێن: ”ئه‌ی دان، به خوداوهندهكهت كه زیندووه…“ و
”به‌و ڕێگایه‌ی بیری شابه‌ع كه زیندووه…“
جا ده‌كه‌ون و
ئیتر هه‌ڵناستنه‌وه.»
- a. 8:10 له كاتی ماته‌مگێڕان و تۆبه‌كردندا جلوبه‌رگی له گوش دروستكراویان له‌به‌ركردووه كه ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه.