عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- بانگكردنی شایه‌ته‌كان له دژی ئیسرائیل
- 1
- ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، گوێتان له‌م فه‌رمایشته بێت كه یه‌زدان فه‌رموویه‌تی، له دژی ئێوه و هه‌موو ئه‌و خێڵه‌ی له خاكی میسره‌وه ده‌ریهێنان، كه فه‌رمووی:
- 2
- «ته‌نها ئێوه‌م ناسی
له هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌وی،
له‌به‌ر ئه‌وه سزاتان ده‌ده‌م،
له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانتان.» - 3
- ئایا دووان پێكه‌وه هاتوچۆ ده‌كه‌ن،
بێ ئه‌وه‌ی ڕێك بكه‌ون؟ - 4
- ئایا شێر له دارستان ده‌نه‌ڕێنێت،
ئه‌گه‌ر نێچیری نه‌بێت؟
ئایا به‌چكه شێر له لانهكهیهوه ده‌نگی دێت،
بێ ئه‌وه‌ی هیچی ڕفاندبێت؟ - 5
- ئایا باڵنده ده‌كه‌وێته ناو داوی زه‌وییه‌وه،
له كاتێكدا ته‌ڵه‌ی بۆ نه‌نرابێته‌وه؟
ئایا ته‌ڵه له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌گیرێته‌وه،
ئه‌گه‌ر هیچی نه‌گرتبێت؟ - 6
- ئه‌گه‌ر كه‌ڕه‌نا له شاردا لێبدرێت،
ئایا گه‌ل ناترسێت؟
ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌ك له شاردا ڕوو بدات،
ئایا یه‌زدان نه‌یكردووه؟ - 7
- بێگومان یه‌زدانی باڵاده‌ست هیچ كارێك ناكات
بێ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كه‌ی بۆ به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئاشكرا بكات. - 8
- شێر نه‌ڕاندی،
كێ ناترسێت؟
یه‌زدانی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت،
كێ هه‌یه بتوانێت په‌یامی خودا ڕانه‌گه‌یه‌نێت؟ - 9
- به قه‌ڵاكانی ئه‌شدۆد و خاكی میسر ڕایبگه‌یه‌نن و
پێیان بڵێن:
«له‌سه‌ر چیاكانی سامیره كۆببنه‌وه،
ئه‌و هاتوهاواره زۆره‌ی ناوه‌ڕاستی ببینن،
ئه‌و زۆردارییه‌ی له‌ناویدا هه‌یه.» - 10
- یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «نازانن كاری باش بكه‌ن،
ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌می تاڵان و سته‌مكاری له قه‌ڵاكانیان ئه‌مبار ده‌كه‌ن.» - 11
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«دوژمن دێنه چوارده‌وری خاكه‌كه و
هێزتان لێ كه‌م ده‌كاته‌وه و
قهڵاكانتان تاڵان ده‌كرێن.» - 12
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«وه‌ك چۆن شوان دوو قاچ یان پارچه گوێیه‌ك
له ده‌می شێر ده‌رده‌هێنێت،
ئاواش ئیسرائیلییه‌كانی دانیشتووی سامیره
به گۆشه‌ی قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك و
به پارچه پێخه‌فێك ده‌رده‌كرێن.» - 13
- «گوێ بگرن و شایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی یاقوب بده‌ن،» ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی په‌روه‌ردگار، خودای سوپاسالاره.
- 14
- «له‌و ڕۆژه‌ی كه سزای ئیسرائیل ده‌ده‌م له‌سه‌ر یاخیبوونه‌كانی،
سزای قوربانگا‌كانی بێتئێلیش ده‌ده‌م،
جا قۆچی قوربانگاكان ده‌بڕێنه‌وه و
ده‌كه‌ونه سه‌ر زه‌وی. - 15
- كۆشكی زستانه داده‌ڕمێنم،
هه‌روه‌ها كۆشكی هاوینه‌ش،
كۆشكه عاجهكانیش له‌ناوده‌چن و
هه‌موو كۆشكه‌كان كۆتاییان پێدێت.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.