عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
بانگكردنی شایه‌ته‌كان له‌ دژی ئیسرائیل 
1
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، گوێتان له‌م فه‌رمایشته‌ بێت كه‌ یه‌زدان فه‌رموویه‌تی، له‌ دژی ئێوه‌ و هه‌موو ئه‌و خێڵه‌ی له‌ خاكی میسره‌وه‌ ده‌ریهێنان، كه‌ فه‌رمووی:
2
«ته‌نها ئێوه‌م ناسی
له‌ هه‌موو خێڵه‌كانی زه‌وی،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ سزاتان ده‌ده‌م،
له‌سه‌ر هه‌موو تاوانه‌كانتان.»
3
ئایا دووان پێكه‌وه‌ هاتوچۆ ده‌كه‌ن،
بێ ئه‌وه‌ی ڕێك بكه‌ون؟
4
ئایا شێر له‌ دارستان ده‌نه‌ڕێنێت،
ئه‌گه‌ر نێچیری نه‌بێت؟
ئایا به‌چكه‌ شێر له‌ لانه‌كه‌یه‌وه‌ ده‌نگی دێت،
بێ ئه‌وه‌ی هیچی ڕفاندبێت؟
5
ئایا باڵنده‌ ده‌كه‌وێته‌ ناو داوی زه‌وییه‌وه‌،
له‌ كاتێكدا ته‌ڵه‌ی بۆ نه‌نرابێته‌وه‌؟
ئایا ته‌ڵه‌ له‌سه‌ر زه‌وی هه‌ڵده‌گیرێته‌وه‌،
ئه‌گه‌ر هیچی نه‌گرتبێت؟
6
ئه‌گه‌ر كه‌ڕه‌نا له‌ شاردا لێبدرێت،
ئایا گه‌ل ناترسێت؟
ئه‌گه‌ر به‌ڵایه‌ك له‌ شاردا ڕوو بدات،
ئایا یه‌زدان نه‌یكردووه‌؟
7
بێگومان یه‌زدانی باڵاده‌ست هیچ كارێك ناكات
بێ ئه‌وه‌ی نهێنییه‌كه‌ی بۆ به‌نده‌ پێغه‌مبه‌ره‌كانی ئاشكرا بكات.
8
شێر نه‌ڕاندی،
كێ ناترسێت؟
یه‌زدانی باڵاده‌ست ده‌فه‌رموێت،
كێ هه‌یه‌ بتوانێت په‌یامی خودا ڕانه‌گه‌یه‌نێت؟
9
به‌ قه‌ڵاكانی ئه‌شدۆد و خاكی میسر ڕایبگه‌یه‌نن و
پێیان بڵێن:
«له‌سه‌ر چیاكانی سامیره‌ كۆببنه‌وه‌،
ئه‌و هاتوهاواره‌ زۆره‌ی ناوه‌ڕاستی ببینن،
ئه‌و زۆردارییه‌ی له‌ناویدا هه‌یه‌.»
10
یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: «نازانن كاری باش بكه‌ن،
ئه‌وانه‌ی به‌رهه‌می تاڵان و سته‌مكاری له‌ قه‌ڵاكانیان ئه‌مبار ده‌كه‌ن.»
11
له‌به‌ر ئه‌وه‌ یه‌زدانی باڵاده‌ست ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت:
«دوژمن دێنه‌ چوارده‌وری خاكه‌كه‌ و
هێزتان لێ كه‌م ده‌كاته‌وه‌ و
قه‌ڵاكانتان تاڵان ده‌كرێن.»
12
یه‌زدان ئه‌مه‌ ده‌فه‌رموێت:
«وه‌ك چۆن شوان دوو قاچ یان پارچه‌ گوێیه‌ك
له‌ ده‌می شێر ده‌رده‌هێنێت،
ئاواش ئیسرائیلییه‌كانی دانیشتووی سامیره‌
به‌ گۆشه‌ی قه‌ره‌وێڵه‌یه‌ك و
به‌ پارچه‌ پێخه‌فێك ده‌رده‌كرێن.»
13
«گوێ بگرن و شایه‌تی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی یاقوب بده‌ن،» ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانی په‌روه‌ردگار، خودای سوپاسالاره‌.
14
«له‌و ڕۆژه‌ی كه‌ سزای ئیسرائیل ده‌ده‌م له‌سه‌ر یاخیبوونه‌كانی،
سزای قوربانگاكانی بێت‌ئێلیش ده‌ده‌م،
جا قۆچی قوربانگاكان ده‌بڕێنه‌وه‌ و
ده‌كه‌ونه‌ سه‌ر زه‌وی.
15
كۆشكی زستانه‌ داده‌ڕمێنم،
هه‌روه‌ها كۆشكی هاوینه‌ش،
كۆشكه‌ عاجه‌كانیش له‌ناوده‌چن و
هه‌موو كۆشكه‌كان كۆتاییان پێدێت.»
ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.