عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«مۆئاب یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێسكه‌كانی پاشای ئه‌دۆمی سووتاند
هه‌تا ئه‌وه‌ی بووه گه‌چ، - 2
- هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئاگر ده‌نێرمه سه‌ر مۆئاب،
قه‌ڵاكانی قه‌ریۆت ده‌خوات.
مۆئاب له‌ناو هاژه‌هاژ ده‌مرێت،
له‌نێو هاتوهاوار و ده‌نگی كه‌ڕه‌نا. - 3
- فه‌رمانڕه‌وا له‌ناوه‌ڕاستیدا ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م و
هه‌موو كاربه‌ده‌سته‌كانی له‌گه‌ڵیدا ده‌كوژم.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 4
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«یه‌هودا یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چونكه فێركردنی یه‌زدانیان ڕه‌تكرده‌وه و
فه‌رزه‌كانی ئه‌ویان به‌جێنه‌هێنا،
چونكه درۆكانیان فریوی دان
ئه‌وه‌ی باوكانیان دوایان كه‌وتن، - 5
- هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئاگر ده‌نێرمه سه‌ر یه‌هودا،
قه‌ڵاكانی ئۆرشه‌لیم ده‌خوات.» - حوكم به‌سه‌ردادانی ئیسرائیل
- 6
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«ئیسرائیل یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
كه‌سانی ڕاستودروست به زیو ده‌فرۆشن،
نه‌داریش بۆ جووتێك پێڵاو. - 7
- سه‌ری هه‌ژاران له‌سه‌ر خۆڵی زه‌وی پێشێل ده‌كه‌ن،
ڕێگای كڵۆڵان خوار ده‌كه‌نه‌وه.
پیاوێك و باوكی بۆ لای یه‌ك كچ ده‌چن،
تاكو ناوی پیرۆزم بزڕێنن. - 8
- له‌سه‌ر جلوبه‌رگێك ڕاده‌كشێن كه به بارمته وه‌ریانگرتووه
له پاڵ هه‌موو قوربانگایهك،
شه‌رابی به سه‌رانه وه‌رگیراو ده‌خۆنه‌وه
له‌ناو ماڵی خوداوه‌ندیان. - 9
- «من بووم كه ئهمورییهكانم له‌پێشیان له‌ناوبرد،
ئه‌وانه‌ی باڵایان وه‌ك باڵای دار ئورز بوو،
وه‌ك دار به‌ڕوو به‌هێز بوون.
به‌روبوومی ئه‌وانم له سه‌ره‌وه له‌ناوبرد و
ڕه‌گوڕیشاڵیان له ژێره‌وه. - 10
- من بووم كه له خاكی میسره‌وه ده‌رمهێنان،
چل ساڵ له چۆڵه‌وانیدا به‌ڕێم خستن،
بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر خاكی ئهمورییهكاندا بگرن. - 11
- «له‌نێو كوڕه‌كانتان پێغه‌مبه‌رانم بۆ دانان و
له‌نێو لاوهكانتان ئه‌وانه‌ی نه‌زریان له خۆیان گرتبوو[a] .
ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئایا وا نه‌بوو؟»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 12
- «به‌ڵام ئێوه شه‌رابتان ده‌رخواردی ئه‌وانه دا كه نه‌زریان له خۆیان گرتبوو
فه‌رمانتان به پێغه‌مبه‌ران كرد پێشبینی نه‌كه‌ن. - 13
- «ئه‌وه‌تا من له شوێنی خۆتان ده‌تانچه‌قێنم
وه‌ك چۆن جه‌نجه‌ڕ ده‌چه‌قێت
له‌به‌ر پڕی گوڵه‌گه‌نمه‌كان. - 14
- ئه‌وه‌ی خێرایه هه‌ڵنایه‌ت،
به‌هێز هێزی خۆی توندوتۆڵ ناكات و
پاڵه‌وان گیانی خۆی ده‌رباز ناكات. - 15
- تیرهاوێژ خۆی ڕاناگرێت،
ئه‌وه‌ی پێیه‌كانی سووك بێت هه‌ڵنایه‌ت و
ئه‌سپ سواریش گیانی خۆی ده‌رباز ناكات. - 16
- ئه‌وه‌ی به‌جه‌رگه له‌نێو پاڵه‌وانان
له‌و ڕۆژه‌دا به ڕووتی هه‌ڵدێت.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.
- a. 2:11 \+xt بڕوانه سه‌رژمێری 6:1-21.\+xt*