عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- ئه‌مه په‌یامی ئامۆسه كه یه‌كێك بوو له شوانه‌كانی شارۆچكه‌ی ته‌قۆعه، دوو ساڵ پێش بوومه‌له‌رزه‌كه له سه‌رده‌می عوزیای پاشای یه‌هودا و له سه‌رده‌می یا‌رۆڤعامی كوڕی یه‌هۆئاشی پاشای ئیسرائیل، ئه‌م بینینه‌ی ده‌رباره‌ی ئیسرائیل بۆ ئاشكرا كرا.
- 2
- گوتی:
«یه‌زدان له سییۆنه‌وه ده‌نه‌ڕێنێت،
له ئۆرشه‌لیمه‌وه ده‌نگی دێت،
له‌وه‌ڕگای شوانه‌كان شیوه‌ن ده‌گێڕن و
لووتكه‌ی كارمهل وشك ده‌بێت.» - حوكم به‌سه‌ردادانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر
- 3
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«دیمه‌شق یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به جه‌نجه‌ڕی ئاسن گلعادیان شێلا، - 4
- ئاگر ده‌نێرمه سه‌ر ماڵی حه‌زائێل
قه‌ڵاكانی به‌نهه‌ده‌د ده‌خوات. - 5
- شه‌وبه‌ندی ده‌روازه‌كانی دیمه‌شق ده‌شكێنم،
فه‌رمانڕه‌واكه له دۆڵی ئاڤه‌ن ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م،
هه‌روه‌ها گۆچان به‌ده‌ست له بێتعه‌ده‌ن.
گه‌لی ئارام بۆ قییر ڕاپێچ ده‌كرێن.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه. - 6
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«غه‌زه یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كی به ته‌واوه‌تی به دیل گرت و
به ئه‌دۆمی فرۆشت، - 7
- ئاگر ده‌نێرمه سه‌ر شووراكانی غه‌زه،
قه‌ڵاكانی ده‌خوات. - 8
- فه‌رمانڕه‌واكه له ئه‌شدۆد ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م و
گۆچان به‌ده‌ست له ئه‌سقه‌لان.
ده‌ستم ده‌گه‌ڕێنمه‌وه سه‌ر عه‌قرۆن،
پاشماوه‌ی فه‌له‌ستییه‌كان له‌ناوده‌چن.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانی باڵاده‌سته. - 9
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«سور یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی چه‌ند كۆمه‌ڵگایه‌كی به دیلگیراوی فرۆشته ئه‌دۆم و
په‌یمانی برایه‌تییان نه‌هێنایه‌وه یادیان، - 10
- ئاگر ده‌نێرمه سه‌ر شووراكانی سور
قه‌ڵاكانی ده‌خوات.» - 11
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«ئه‌دۆم یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به شمشێره‌وه دوای براكه‌ی كه‌وت،
به‌بێ ده‌ربڕینی به‌زه‌یی.
هه‌روه‌ها چونكه تووڕه‌ییه‌كه‌ی به‌رده‌وام له جۆش بوو،
قینیشی بۆ هه‌تاهه‌تایه هه‌ڵده‌گرت، - 12
- هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه ئاگر ده‌نێرمه سه‌ر تێمان،
قه‌ڵاكانی بۆزرا ده‌خوات.» - 13
- یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت:
«عه‌مۆن یاخی بوو، له یاخیبوونه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،
سزاكهتان به‌سه‌ردا تێناپه‌ڕێنم،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سكپڕهكانی گلعادیان هه‌ڵدڕی،
بۆ ئه‌وه‌ی سنووره‌كانیان به‌رفراوان بكه‌ن، - 14
- ئاگر له شووراكانی ڕه‌به به‌رده‌ده‌م
قه‌ڵاكانی ده‌خوات،
به هاتوهاواره‌وه له ڕۆژی جه‌نگدا،
به زریانه‌وه له ڕۆژی باوباراندا. - 15
- پاشاكه‌یان ڕاپێچ ده‌كرێت،
ئه‌و و هه‌موو كاربه‌ده‌سته‌كانی به یه‌ك جار.»
ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.