عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
حوكمی نه‌ته‌وه‌كان 
1
«له‌و ڕۆژانه‌دا و له‌و كاته‌دا،
كاتێك ڕاپێچكراوه‌كانی یه‌هودا و ئۆرشه‌لیم ده‌گه‌ڕێنمه‌وه‌،
2
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان خڕده‌كه‌مه‌وه‌ و
ده‌یانبه‌مه‌ خواره‌وه‌ بۆ دۆڵی یه‌هۆشافات[a] .
له‌وێدا دادگاییان ده‌كه‌م،
له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌م و میراته‌كه‌م، ئیسرائیل،
كه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا په‌رتوبڵاویان كردنه‌وه‌ و
زه‌وییه‌كه‌ی منیان دابه‌ش كرد.
3
له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌م تیروپشكیان كرد،
منداڵیان بۆ له‌شفرۆش فرۆشت،
كچیان بۆ شه‌راب فرۆشت
بۆ ئه‌وه‌ی بیخۆنه‌وه‌.
4
«ئه‌ی سور و سه‌یدا و هه‌موو ناوچه‌كانی فه‌له‌ستیه‌، ئیتر ئێوه‌ چیتان له‌ دژی من هه‌یه‌؟ ئایا تۆڵه‌م لێ ده‌ستێننه‌وه‌؟ جا ئه‌گه‌ر تۆڵه‌م لێ بستێننه‌وه‌، به‌ په‌له‌ و خێرا به‌سه‌ر خۆتانیدا ده‌هێنمه‌وه‌،
5
چونكه‌ ئێوه‌ زێڕ و زیوه‌كه‌ی منتان برد و گه‌نجینه‌ باشه‌كانی منتان برده‌ ناو په‌رستگاكانی خۆتان.
6
نه‌وه‌ی یه‌هودا و نه‌وه‌ی ئۆرشه‌لیمتان به‌ نه‌وه‌ی یۆنانییه‌كان فرۆشت، تاكو له‌ نیشتیمانی خۆیان دووریان بخه‌نه‌وه‌.
7
«ببینن، من له‌و شوێنه‌وه‌ كه‌ ئه‌وانتان پێی فرۆشتبوو هه‌ڵیانده‌ستێنم، ئه‌وه‌ی كردبووتان به‌سه‌ر خۆتانیدا ده‌هێنمه‌وه‌.
8
كوڕ و كچه‌كانتان ده‌فرۆشمه‌ نه‌وه‌ی یه‌هودا، ئه‌وانیش ده‌یانفرۆشنه‌ سه‌بئییه‌كان، نه‌ته‌وه‌یه‌كی دوور.» ئه‌وه‌ فه‌رمایشتی یه‌زدانه‌.
9
ئه‌مه‌ له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕابگه‌یه‌نن:
خۆتان بۆ جه‌نگێك ئاماده‌ بكه‌ن!
پاڵه‌وانه‌كان هه‌ڵتسێنن!
با هه‌موو جه‌نگاوه‌ران پێشبكه‌ون و هێرش بكه‌ن.
10
گاسنه‌كانتان بكوتن و بیكه‌نه‌ شمشێر،
داسه‌كانیشتان بكه‌نه‌ ڕم.
با لاواز بڵێت،
«من پاڵه‌وانم!»
11
ئه‌ی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر، به‌ په‌له‌ وه‌رن،
له‌وێدا كۆببنه‌وه‌.
ئه‌ی یه‌زدان، پاڵه‌وانه‌كانت دابه‌زێنه‌!
12
«نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵده‌ستن و دێن،
بۆ دۆڵی یه‌هۆشافات،
چونكه‌ له‌وێدا داده‌نیشم بۆ دادگاییكردنی
هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی ده‌وروبه‌ر.
13
داسه‌كه‌ ڕاوه‌شێنن،
چونكه‌ دروێنه‌كه‌ پێگه‌یشتووه‌.
وه‌رن ترێ بپڵیشێننه‌وه‌،
چونكه‌ گوشه‌ره‌كه‌ پڕ بووه‌،
قه‌ڕابه‌كه‌ سه‌رڕێژ ده‌بێت،
چونكه‌ خراپه‌یان زۆره‌!»
14
«له‌ دۆڵی بڕیار
كۆمه‌ڵ، كۆمه‌ڵ!
چونكه‌ ڕۆژی یه‌زدان نزیكه‌
له‌ دۆڵی بڕیار.
15
خۆر و مانگ تاریك ده‌بن و
ئه‌ستێره‌كان تروسكایی خۆیان ڕاده‌گرن.
16
یه‌زدانیش له‌ سییۆنه‌وه‌ ده‌نه‌ڕێنێت،
له‌ ئۆرشه‌لیمه‌وه‌ ده‌نگی به‌رز ده‌كاته‌وه‌،
ئاسمان و زه‌وی ده‌هه‌ژێن.
به‌ڵام یه‌زدان په‌ناگایه‌ بۆ گه‌له‌كه‌ی خۆی،
قه‌ڵایه‌ بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل.
به‌ره‌كه‌تی سه‌ر گه‌لی خودا 
17
«ئیتر ده‌زانن كه‌ من یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتانم،
له‌ سییۆن نیشته‌جێم، كێوی پیرۆزم.
ئۆرشه‌لیمیش پیرۆز ده‌بێت؛
له‌مه‌ودوا بێگانه‌ به‌ناویدا تێناپه‌ڕێت.
18
«له‌و ڕۆژه‌دا چیاكان خۆشاوی ترێیان لێ ده‌تكێت،
گرده‌كان شیریان لێ ده‌ڕژێت؛
هه‌موو كه‌نده‌كانی یه‌هودا ئاویان له‌سه‌ر ده‌ڕژێت،
كانییه‌ك له‌ ماڵی یه‌زدانه‌وه‌ هه‌ڵده‌قوڵێت،
دۆڵی شه‌تیم[b] ئاو ده‌دات.
19
به‌ڵام میسر وێران ده‌بێت،
ئه‌دۆمیش ده‌بێته‌ چۆڵه‌وانییه‌كی وێران،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سته‌میان له‌ نه‌وه‌ی یه‌هودا كرد،
خوێنی بێتاوانیان له‌ خاكه‌كه‌یاندا ڕشت.
20
یه‌هوداش هه‌تاهه‌تایه‌ ئاوه‌دان ده‌بێت،
ئۆرشه‌لیمیش نه‌وه‌ دوای نه‌وه‌.
21
له‌و خوێنڕشتنه‌یان خۆشده‌بم
كه‌ پێشتر لێی خۆش نه‌ببووم.»
یه‌زدانیش له‌ سییۆن نیشته‌جێ ده‌بێت!
  1. a. 3‏:2 له‌ عیبری به‌ واتای خودا دادگایی ده‌كات.
  2. b. 3‏:18 یان: دۆڵی داری ئه‌كاسیا، شوێنێكی وشك و بێ ئاو بووه‌.