عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- حه‌نانیا و سه‌فیره
- 1
- پیاوێك ناوی حه‌نانیا بوو، له‌گه‌ڵ سه‌فیره‌ی ژنی پارچه زه‌وییه‌كی فرۆشت.
- 2
- به ئاگاداری ژنه‌كه‌ی به‌شێك له نرخه‌كه‌ی بۆ خۆی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ی مایه‌وه هێنای و خستییه به‌رپێی نێردراوان.
- 3
- په‌ترۆس گوتی: «حه‌نانیا، بۆچی شه‌یتان دڵی پڕكردوویت، تاكو درۆ له‌گه‌ڵ ڕۆحی پیرۆز بكه‌یت و له نرخی زه‌وییه‌كه به‌شێك بۆ خۆت هه‌ڵبگریت؟
- 4
- ئایا نه‌تده‌توانی كێڵگه‌كه بۆ خۆت دابنێیت و نه‌یفرۆشی كاتێك كه هی خۆت بوو؟ پاش فرۆشتنی ئایا مافی ئه‌وه‌ت نه‌بوو نرخه‌كه‌ی هه‌ڵبگریت؟ ئیتر بۆچی له دڵی خۆتدا ویستت ناپاكی بكه‌یت؟ تۆ درۆت له‌گه‌ڵ خه‌ڵك نه‌كرد، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ خودا.»
- 5
- كاتێك حه‌نانیا گوێی له‌م قسه‌یه بوو كه‌وت و مرد. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مه‌یان بیست ترسێكی گه‌وره‌یان لێ نیشت.
- 6
- ئینجا چه‌ند گه‌نجێك هه‌ستان و كفنیان كرد، هه‌ڵیانگرت بۆ ده‌ره‌وه و ناشتیان.
- 7
- پاش نزیكه‌ی سێ كاتژمێر، ژنه‌كه‌ی هاته ژووره و نه‌یده‌زانی چی ڕوویداوه.
- 8
- په‌ترۆس لێی پرسی: «پێم بڵێ، زه‌وییه‌كه‌تان به‌م بڕه فرۆشت؟»
گوتی: «به‌ڵێ، به‌م بڕه.» - 9
- په‌ترۆسیش پێی گوت: «بۆچی ڕێككه‌وتن ڕۆحی یه‌زدان تاقی بكه‌نه‌وه؟ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی مێرده‌كه‌تیان ناشت له به‌رده‌رگان، تۆش هه‌ڵده‌گرنه ده‌ره‌وه.»
- 10
- ده‌ستبه‌جێ له‌به‌رپێی كه‌وت و مرد. كاتێك گه‌نجه‌كان هاتنه ژووره‌وه و بینییان مردووه، هه‌ڵیانگرت و له‌ته‌نیشت مێرده‌كه‌ی ناشتیان.
- 11
- ئیتر ترسێكی گه‌وره هاته سه‌ر هه‌موو كڵێسا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مانه‌یان بیست.
- زۆربوونی باوه‌ڕداران
- 12
- له‌سه‌ر ده‌ستی نێردراوان زۆر نیشانه و په‌رجوو له‌نێو گه‌لدا كرا. هه‌موو باوه‌ڕداران به یه‌ك دڵ له ڕێڕه‌وه‌كه‌ی سلێمان له په‌رستگادا كۆده‌بوونه‌وه.
- 13
- كه‌س نه‌یده‌وێرا بچێته پاڵیان، به‌ڵام گه‌ل زۆر ڕێزیان ده‌گرتن.
- 14
- هه‌روه‌ها خه‌ڵكی زیاتر باوه‌ڕیان ده‌هێنا و ده‌هاتنه پاڵ مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ، ژن و پیاو به كۆمه‌ڵ،
- 15
- وای لێهات نه‌خۆشیان ده‌هێنایه سه‌ر شه‌قام و له‌سه‌ر جێگا و نوێن دایانده‌نان، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر په‌ترۆس هات، سێبه‌ره‌كه‌ی بكه‌وێته سه‌ر هه‌ندێكیان.
- 16
- خه‌ڵكی شاره‌كانی ده‌وروپشتی ئۆرشه‌لیمیش كۆببوونه‌وه، نه‌خۆش و ئه‌وانه‌یان هه‌ڵگرتبوو كه به ده‌ست ڕۆحی پیس ده‌یانناڵاند، جا هه‌موویان چاكدهبوونهوه.
- 17
- به‌ڵام سه‌رۆك كاهین و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون له ڕێبازی سه‌دوقی هه‌ستان و پڕبوون له ئیره‌یی.
- 18
- نێردراوانیان گرت و فڕێیان دانه زیندانی گشتییه‌وه.
- 19
- به‌ڵام فریشته‌یه‌كی یه‌زدان له شه‌ودا ده‌رگای زیندانه‌كه‌ی كرده‌وه و بردنییه ده‌ره‌وه، گوتی:
- 20
- «بڕۆن بۆ حه‌وشه‌كانی په‌رستگا و ڕاوه‌ستن، ته‌واوی په‌یامی ئه‌م ژیانه به خه‌ڵكی بڵێن.»
- 21
- كه گوێیان لێ‌بوو، به‌یانی زوو چوونه حه‌وشه‌كانی په‌رستگا و ده‌ستیان كرد به فێركردنی خه‌ڵك.
سه‌رۆك كاهین و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون هاتن، سه‌نهه‌درین و هه‌موو كۆمه‌ڵی پیرانی نه‌وه‌ی ئیسرائیلیان بانگ‌كرد و ناردیان له زیندان بیانهێنن. - 22
- به‌ڵام كه پاسه‌وانه‌كان هاتن و له زیندان نه‌یاندۆزینه‌وه، گه‌ڕانه‌وه و هه‌واڵیان دا:
- 23
- «زیندانه‌كه‌مان بینی به باشی داخرابوو، پاسه‌وانیش له بهردهرگاكان ڕاوه‌ستابوون، به‌ڵام كاتێك كردمانه‌وه كه‌سمان تێیدا نه‌بینی.»
- 24
- كاتێك سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگا و كاهینانی باڵا ئه‌مه‌یان بیست، لێیان سه‌رسام بوون و گوتیان ئه‌مه چی به‌سه‌ردێت!
- 25
- ئینجا یه‌كێك هات و گوتی: «ئه‌و پیاوانه‌ی فڕێتاندانه زیندانه‌وه، وا له حه‌وشه‌كانی په‌رستگادا ڕاوه‌ستاون و خه‌ڵكی فێر ده‌كه‌ن.»
- 26
- ئه‌وسا سه‌رۆك و پاسه‌وانان ڕۆیشتن و بێ توندوتیژی نێردراوانیان هێنا، چونكه ده‌ترسان گه‌ل به‌ردبارانیان بكه‌ن.
- 27
- كاتێك ئه‌وانیان هێنا له‌به‌رده‌م سهنههدریندا ڕایانگرتن، سه‌رۆك كاهین لێی پرسین:
- 28
- «به توندی فه‌رمانمان پێ كردن خه‌ڵكی به‌م ناوه فێر نه‌كه‌ن، ئه‌وه‌تا ئۆرشه‌لیمتان له فێركردنه‌كانتان پڕكردووه و ده‌تانه‌وێ خوێنی ئه‌م پیاوه بخه‌نه ئه‌ستۆمان.»
- 29
- په‌ترۆس و نێردراوان وه‌ڵامیان دایه‌وه: «ده‌بێت گوێڕایه‌ڵی بۆ خودا بێت زیاتر له‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك!
- 30
- خودای باوباپیرانمان عیسای هه‌ستانده‌وه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵواسینی له‌سه‌ر دار كوشتتان.
- 31
- خودا ئه‌وی وه‌ك سه‌رۆك و ڕزگاركه‌ر بۆ ده‌سته ڕاستی خۆی به‌رز كرده‌وه، تاكو تۆبه‌كردن و لێخۆشبوونی گوناه به ئیسرائیل ببه‌خشێت.
- 32
- ئێمه شایه‌تی ئه‌م شتانه‌ین، هه‌روه‌ها ڕۆحی پیرۆزیش، ئه‌وه‌ی خودا به‌خشیویه‌تییه ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵن بۆی.»
- 33
- كاتێك گوێیان لێ‌بوو زۆر تووڕه بوون، ویستیان بیانكوژن.
- 34
- به‌ڵام فه‌ریسییه‌ك ناوی گه‌مالائیل بوو، مامۆستای ته‌ورات و ڕێزدار بوو له‌لای هه‌موو گه‌ل، له سه‌نهه‌درین هه‌ستا و فه‌رمانی دا بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م ببردرێنه ده‌ره‌وه.
- 35
- پێی گوتن: «پیاوانی ئیسرائیل، ئاگاداری خۆتان بن له‌وه‌ی ده‌تانه‌وێ به‌م پیاوانه‌ی بكه‌ن.
- 36
- له‌مێژ نییه سوداس هه‌ستا و خۆی به شتێك داده‌نا، نزیكه‌ی چوار سه‌د پیاو لێی كۆبوونه‌وه، به‌ڵام كوژرا و هه‌موو ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاو بوونه‌وه، بوونه هیچ.
- 37
- دوای ئه‌مه‌ش له كاتی ناونووسینه‌كه‌دا یه‌هوزای جه‌لیلی هه‌ستا و خه‌ڵكانێكی به‌دوای خۆیدا له‌خشته برد، ئه‌ویش له‌ناوچوو و ئه‌وانه‌ی دوای كه‌وتبوون بڵاوبوونه‌وه.
- 38
- ئێستاش ئامۆژگاریتان ده‌كه‌م، له‌م پیاوانه دوور بكه‌ونه‌وه و وازیان لێ بهێنن، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م بیروباوه‌ڕه و كاره له خه‌ڵكه‌وه بێت، تێكده‌چێت.
- 39
- به‌ڵام ئه‌گه‌ر له خوداوه بێت، ناتوانن تێكی بده‌ن، ئه‌گینا خۆتان ده‌بیننه‌وه له دژی خودا ده‌جه‌نگن.»
- 40
- وته‌كانی قایلی كردن، ئیتر نێردراوانیان بانگ‌كرد و فه‌رمانیان دا كه ئه‌وان بدرێنه به‌ر قامچی. ئینجا فه‌رمانیان پێكردن ناوی عیسا نه‌هێنن و ئازادیان كردن.
- 41
- جا به دڵشادییه‌وه له‌به‌رده‌م سه‌نهه‌درین هاتنه ده‌ره‌وه، چونكه وا دانران شایانی ئه‌وه بن بۆ ناوی ئه‌و سووكایه‌تییان پێ بكرێت.
- 42
- ئیتر هه‌موو ڕۆژێك له حه‌وشه‌كانی په‌رستگا و له ماڵان‌دا، بێ‌وچان خه‌ڵكیان فێرده‌كرد و مزگێنییان ده‌دا كه عیسا مه‌سیحه‌كه‌یه.