عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
په‌ترۆس و یۆحه‌نا له‌ سه‌نهه‌درین 
1
كاتێك په‌ترۆس و یۆحه‌نا قسه‌یان بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ ده‌كرد، كاهینان و سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگا و سه‌دوقییه‌كان هاتنه‌ لایان،
2
زۆر لێیان په‌ست بوون، چونكه‌ خه‌ڵكیان فێرده‌كرد و ده‌یانگوت كه‌ مردووان زیندوو ده‌بنه‌وه‌ هه‌روه‌ك چۆن عیسا زیندووبووه‌وه‌.
3
بۆیه‌ په‌ترۆس و یۆحه‌نایان گرت و هه‌تا به‌یانی له‌ زیندانیان كردن، چونكه‌ ده‌مه‌و ئێواره‌ بوو.
4
به‌ڵام زۆر له‌وانه‌ی گوێیان له‌ قسه‌كان بوو باوه‌ڕیان هێنا و ژماره‌ی پیاوان گه‌یشته‌ پێنج هه‌زار.
5
بۆ به‌یانی پێشه‌وایان و پیران و مامۆستایانی ته‌ورات له‌ ئۆرشه‌لیم كۆبوونه‌وه‌،
6
له‌گه‌ڵ حه‌نای سه‌رۆك كاهین و قه‌یافا و یۆحه‌نا و ئه‌سكه‌نده‌ر و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ تیره‌ی سه‌رۆك كاهینان بوون.
7
په‌ترۆس و یۆحه‌نایان له‌ناوه‌ڕاست ڕاگرت، پرسیاریان لێكردن: «به‌ چ هێزێك و به‌ چ ناوێك ئه‌مه‌تان كرد؟»
8
جا په‌ترۆس پڕبوو له‌ ڕۆحی پیرۆز، پێی گوتن: «ئه‌ی پێشه‌وایانی گه‌ل و ئه‌ی پیران،
9
ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر چاكه‌یه‌ك بۆ په‌ككه‌وته‌یه‌ك كراوه‌ لێكۆڵینه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به‌ چی چاك بووه‌ته‌وه‌،
10
با له‌لای هه‌مووتان و هه‌موو گه‌لی ئیسرائیل زانراو بێت، به‌ ناوی عیسای مه‌سیحی ناسیره‌یی، ئه‌م ئیفلیجه‌ كه‌ به‌و ته‌ندروستییه‌ له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه‌ چاك بووه‌وه‌، به‌ ناوی ئه‌و عیسایه‌ی كه‌ ئێوه‌ له‌ خاچتان دا و خوداش له‌ناو مردووان هه‌ڵیستانده‌وه‌.
11
ئه‌مه‌
«{ئه‌و به‌رده‌یه‌ كه‌ ئێوه‌ی وه‌ستا ڕه‌تتان كرده‌وه‌،
ئه‌وه‌ی بوو به‌ گرنگترین به‌ردی بناغه‌[a] ‏.}[b]
12
بێجگه‌ له‌و ڕزگاربوون نییه‌، چونكه‌ ناوێكی دیكه‌ له‌ژێر ئاسماندا نییه‌ له‌ناو خه‌ڵكدا درابێت، به‌وه‌وه‌ پێویست بكات ڕزگار بین.»
13
كاتێك ئازایه‌تی په‌ترۆس و یۆحه‌نایان بینی و زانییان خه‌ڵكێكی نه‌خوێنده‌وار[c] و ساده‌ن، سه‌رسام بوون، زانییان كه‌ له‌گه‌ڵ عیسادا بوونه‌.
14
به‌ڵام كاتێك ئه‌و پیاوه‌شیان بینی له‌گه‌ڵیان ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ی چاك بووه‌وه‌، هیچیان نه‌بوو وه‌ڵامی پێ بده‌نه‌وه‌.
15
ئه‌وسا فه‌رمانیان پێدان له‌ سه‌نهه‌درین بچنه‌ ده‌ره‌وه‌ و له‌ناو خۆیاندا كه‌وتنه‌ گفتوگۆ:
16
«چی له‌م پیاوانه‌ بكه‌ین؟ ئاشكرایه‌ بۆ هه‌موو دانیشتووانی ئۆرشه‌لیم كه‌ نیشانه‌یه‌كی به‌رچاو له‌ ڕێگه‌ی ئه‌مانه‌وه‌ كراوه‌، ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین.
17
به‌ڵام نه‌وه‌ك زیاتر له‌نێو گه‌ل بڵاو بێته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌یان لێ ده‌كه‌ین ئیتر له‌لای كه‌س باسی ئه‌م ناوه‌ نه‌كه‌ن.»
18
ئینجا بانگیان كردن و فه‌رمانیان پێدان، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك به‌ ناوی عیسا ده‌م نه‌كه‌نه‌وه‌ و كه‌سیش فێرنه‌كه‌ن.
19
به‌ڵام په‌ترۆس و یۆحه‌نا وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «به‌لای خوداوه‌ كامیان دروستتره‌: گوێ له‌ ئێوه‌ بگرین یان له‌ ئه‌و؟ ئێوه‌ حوكم بده‌ن!
20
به‌ڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌ی بینیومانه‌ و بیستوومانه‌ ناتوانین باسی نه‌كه‌ین.»
21
دوای هه‌ڕه‌شه‌ی زیاتر، به‌ریاندان. نه‌یانزانی چۆن سزایان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو ستایشی خودایان ده‌كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕوویدابوو،
22
چونكه‌ ئه‌و پیاوه‌ی ئه‌م نیشانه‌ی چاكبوونه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتبوو له‌ چل ساڵ زیاتر بوو.
نوێژی باوه‌ڕداران 
23
كه‌ په‌ترۆس و یۆحه‌نا به‌ربوون، هاتنه‌ لای هاوڕێیه‌كانیان و ئه‌و شتانه‌ی كاهینانی باڵا و پیران پێیان گوتبوون بۆیان گێڕانه‌وه‌.
24
ئه‌مه‌یان بیست و به‌ یه‌ك دڵ هاواریان بۆ خودا كرد:
«ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، تۆی دروستكه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێیاندایه‌.
25
له‌ ڕێگه‌ی ڕۆحی پیرۆز له‌سه‌ر زاری داودی باوكمان و به‌نده‌ی خۆت فه‌رمووت:
«{بۆچی نه‌ته‌وه‌كان ده‌وروژێن و
گه‌لان پیلان له‌ شتی پووچ ده‌گێڕن؟
26
پاشایانی زه‌وی خۆیان ڕێك ده‌خه‌ن،
سه‌رۆكه‌كانیان پێكه‌وه‌ كۆده‌بنه‌وه‌
له‌ دژی یه‌زدان و مه‌سیحه‌كه‌ی[d] ‏.}[e]
27
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ ڕاستی له‌م شاره‌دا، هێرۆدس و پیلاتۆسی پۆنتی و نه‌ته‌وه‌كان و گه‌لی ئیسرائیل له‌ دژی عیسای خزمه‌تكاری پیرۆزت یه‌كیانگرت، ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌ستنیشانت كرد.
28
ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام دا كه‌ هێز و خواستی تۆ پێشوه‌خت نه‌خشه‌یان بۆ كێشابوو كه‌ ده‌بێت ڕووبده‌ن.
29
ئێستاش یه‌زدان، سه‌یری هه‌ڕه‌شه‌كانیان بكه‌، به‌ خزمه‌تكارانی خۆت ببه‌خشه‌ به‌وپه‌ڕی ئازایه‌تی به‌ وشه‌كانت بدوێن،
30
كاتێك ده‌ستت ده‌به‌یت تاكو چاكبوونه‌وه‌ و نیشانه‌ و په‌رجوو به‌ ناوی عیسای خزمه‌تكاری پیرۆزته‌وه‌ بكرێت.»
31
كاتێك له‌ خودا ده‌پاڕانه‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ تێدا كۆببوونه‌وه‌ هاته‌ له‌رزین و هه‌موویان پڕبوون له‌ ڕۆحی پیرۆز، به‌ چاونه‌ترسییه‌وه‌ په‌یامی خودایان ڕاده‌گه‌یاند.
پێكه‌وه‌ ژیان 
32
كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران یه‌ك دڵ و گیان بوون، كه‌س نه‌یده‌گوت ئه‌وه‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی، به‌ڵكو له‌ هه‌موو شتێكدا هاوبه‌ش بوون.
33
نێردراوان به‌ هێزێكی گه‌وره‌وه‌ شایه‌تی هه‌ستانه‌وه‌ی عیسای خاوه‌ن شكۆیان ده‌دا، نیعمه‌تێكی[f] گه‌وره‌ش به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه‌ بوو.
34
كه‌سی نه‌بوونیان تێدا نه‌بوو، چونكه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كێڵگه‌ و ماڵ بوون ده‌یانفرۆشت، پاره‌كه‌یان ده‌هێنا و
35
له‌به‌رپێی نێردراوان دایانده‌نا، ئه‌وانیش به‌گوێره‌ی پێویستی كه‌سه‌كان دابه‌شیان ده‌كرد.
36
یوسف، لێڤییه‌كی ڕه‌گه‌ز قوبرسییه‌، كه‌ نێردراوان ناویان لێنا به‌رناباس، واته‌ «كوڕی هانده‌ر»،
37
كێڵگه‌یه‌كی هه‌بوو، فرۆشتی و پاره‌كه‌ی هێنا، خستییه‌ به‌رپێی نێردراوان.
  1. a. 4‏:11 به‌ردێكی گه‌وره‌یه‌ كه‌ له‌ گۆشه‌ی دیوار داده‌نرێت، له‌و به‌ردانه‌ به‌هێزتره‌ كه‌ له‌ دیواره‌كه‌ به‌كاردێت و ده‌بێته‌ هۆی به‌هێزكردنی دیواره‌كه‌.
  2. b. 4‏:11 \+xt زه‌بووره‌كان 118‏:22‏\+xt*‏
  3. c. 4‏:13 ده‌رچووی قوتابخانه‌ی جوله‌كه‌یی بۆ مامۆستایه‌تی ته‌ورات نین.
  4. d. 4‏:26 یۆنانی: \+tl كریستۆس\+tl*. واته‌ مه‌سیح، هه‌روه‌ها (ده‌ستنیشانت كرد) له‌ ئایه‌تی 27، ئه‌وه‌ی به‌ ده‌ستی پێغه‌مبه‌ر و به‌ ڕێگای چه‌وركردن به‌ ڕۆن بۆ پاشایه‌تی ده‌ستنیشان كراوه‌، بڕوانه‌\+xt یه‌كه‌م ساموئێل 9‏:16؛ 16‏:12.‏\+xt*‏
  5. e. 4‏:26 \+xt زه‌بووره‌كان 2‏:1‏-2‏\+xt*‏
  6. f. 4‏:33 خودا نیعمه‌ت به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، به‌ واتای به‌خشینێكی خودایه‌ كه‌ به‌بێ ئه‌وه‌ی شایسته‌ی بین خودا پێمان ده‌به‌خشێت.