عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌رگری پۆڵس له‌لای ئه‌گریپاس
- 1
- ئه‌گریپاس به پۆڵسی گوت: «ڕێگات دراوه‌تێ باسی خۆت بكه‌یت.» ئینجا پۆڵس ده‌ستی درێژكرد و به‌رگری كرد:
- 2
- «شا ئه‌گریپاس، خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم كه ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م تۆ به‌رگری له خۆم بكه‌م، سه‌باره‌ت به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی جوله‌كه منیان پێ تۆمه‌تبار كردووه،
- 3
- به تایبه‌تی تۆ له هه‌موو نه‌ریت و كێشه‌ی جوله‌كه شاره‌زایت، بۆیه لێت ده‌پاڕێمه‌وه به ئارامی گوێم لێ بگریت.
- 4
- «شێوازی ژیانم له لاویه‌تیم و له سه‌ره‌تاوه له‌نێو گه‌له‌كه‌م[a] و له ئۆرشه‌لیم بووه، هه‌موو جوله‌كه‌ش ده‌زانن.
- 5
- له‌مێژه منیان ناسیوه، ئه‌گه‌ر بیانه‌وێت شایه‌تی بده‌ن كه وه‌ك فه‌ریسی ژیاوم، توندترین ڕێبازی ئایینه‌كه‌مان.
- 6
- ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه ڕاوه‌ستاوم و حوكم ده‌درێم كه به‌و به‌ڵێنانه‌یه خودا به باوباپیرانی داوه،
- 7
- ئه‌وه‌ی دوازده هۆزه‌كه‌مان شه‌و و ڕۆژ به په‌رۆشه‌وه خواپه‌رستی ده‌كه‌ن، به هیوای ده‌ستكه‌وتنی. ئه‌ی پاشا، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه جوله‌كه تۆمه‌تبارم ده‌كه‌ن.
- 8
- بۆچی ئێوه باوه‌ڕ ناكه‌ن كه خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه؟
- 9
- «له ڕاستیدا خۆم پێم وابوو كه پێویسته زۆر شت له دژی ناوی عیسای ناسیره‌یی بكه‌م.
- 10
- له ئۆرشه‌لیم ئه‌وه‌م كرد، ده‌سه‌ڵاتم له كاهینانی باڵا وه‌رگرت و زۆر كه‌سم له گه‌لی پیرۆزی خودا خسته زیندانه‌وه، بۆ كوشتن‌یان ده‌نگم ده‌دا.
- 11
- له هه‌موو كه‌نیشته‌كان زۆر جار سزام ده‌دان تاكو ناچاریان بكه‌م كفر بكه‌ن. ئه‌وه‌نده ڕقم لێیان بوو ته‌نانه‌ت له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ش ده‌مچه‌وساندنه‌وه.
- 12
- «له‌وه‌دا به ده‌سه‌ڵات و مۆڵه‌تی كاهینانی باڵا ده‌چوومه دیمه‌شق.
- 13
- جا ئه‌ی پاشا، له نیوه‌ڕۆدا به ڕێگاوه ڕووناكییه‌كم له ئاسمانه‌وه بینی، دره‌وشاوه‌تر له تیشكدانه‌وه‌ی ڕۆژ، ده‌وروبه‌ری من و هاوڕێیانمی ڕووناك كرده‌وه.
- 14
- هه‌موومان كه‌وتینه سه‌ر زه‌وی. ئینجا گوێم له ده‌نگێك بوو به زمانی عیبری پێی فه‌رمووم: ”شاول، شاول، بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ بۆت زه‌حمه‌ته لوشكه له نه‌قیزه‌ی من باوێی[b] .“
- 15
- «منیش گوتم: ”تۆ كێیت گه‌وره‌م؟“
«مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ فه‌رمووی: ”من عیسام، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه. - 16
- به‌ڵام هه‌سته و له‌سه‌ر پێیه‌كانت ڕابوه‌سته. له‌به‌ر ئه‌وه بۆت ده‌ركه‌وتم، كه وه‌ك خزمه‌تكار و شایه‌ت هه‌ڵتبژێرم بۆ ئه‌وه‌ی بینیت و ئه‌وه‌ی تێیدا بۆت ده‌رده‌كه‌وم.
- 17
- ڕزگارت ده‌كه‌م له گه‌له‌كه‌ت و له‌و نه‌ته‌وانه‌ی تۆیان بۆ ده‌نێرم
- 18
- تاكو چاویان بكه‌یته‌وه، تاكو له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له ده‌سه‌ڵاتی شه‌یتان بۆ خودا، ئه‌وسا لێخۆشبوونی گوناه وه‌رده‌گرن و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به باوه‌ڕیان به من پیرۆزكراون به‌شیان ده‌بێت.“
- 19
- «له‌وساوه سه‌رپێچی بینینی ئاسمانیم نه‌كردووه، ئه‌ی شا ئه‌گریپاس،
- 20
- به‌ڵكو یه‌كه‌م جار بۆ دانیشتووانی دیمه‌شق و ئۆرشه‌لیم ڕامگه‌یاند، تاكو هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیا و نه‌ته‌وه‌كانیش تۆبه بكه‌ن و بۆ خودا بگه‌ڕێنه‌وه، كردارێك بكه‌ن له تۆبه‌كردن بوه‌شێته‌وه.
- 21
- له‌به‌ر ئه‌مه جوله‌كه‌كان له حه‌وشه‌كانی په‌رستگادا منیان گرت و هه‌وڵیان دا بمكوژن.
- 22
- به‌ڵام له خوداوه یارمه‌تیم ده‌ستكه‌وت و تاكو ئه‌مڕۆ وه‌ستاوم، شایه‌تی بۆ گه‌وره و بچووك ده‌ده‌م. هیچ ناڵێم جگه له‌وه‌ی كه پێغه‌مبه‌ران و مو‌سا له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ریكه ڕووده‌دات گوتوویانه،
- 23
- كه مه‌سیحه‌كه ئازار بچێژێت، یه‌كه‌می هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان بێت، خه‌ریكه ڕووناكی بۆ گه‌له‌كه‌ی و نه‌ته‌وه‌كان ڕابگه‌یه‌نێت.»
- 24
- كاتێك پۆڵس به‌م قسانه به‌رگری له خۆی ده‌كرد، فێستۆس هاواری كرد: «پۆڵس شێت بوویت! زۆری زاناییت شێتی كردوویت.»
- 25
- پۆڵس گوتی: «فێستۆسی پایه‌به‌رز، شێت نیم، به‌ڵام قسه‌ی ڕاست و شیاو ده‌كه‌م.
- 26
- ئه‌م پاشایه‌ی ئازادانه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، ئه‌م شتانه ده‌زانێت، دڵنیام هیچ له‌مانه له‌لای شاراوه نییه، چونكه ئه‌م كارانه له سووچێك نه‌كراون.
- 27
- ئه‌گریپاسی پاشا، باوه‌ڕت به پێغه‌مبه‌ران هه‌یه؟ ده‌زانم باوه‌ڕت هه‌یه.»
- 28
- ئه‌گریپاس به پۆڵسی گوت: «ده‌ته‌وێت به‌م كاته كه‌مه قه‌ناعه‌تم پێ بهێنی ببمه مه‌سیحی؟»
- 29
- پۆڵس گوتی: «كاتی كه‌م یان زۆر، له خودا ده‌پاڕێمه‌وه نه‌ك ته‌نها تۆ، به‌ڵكو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆ گوێم لێ ده‌گرن وه‌ك منتان لێ بێت، به‌ڵام بێ ئه‌م زنجیرانه.»
- 30
- جا پاشا و فه‌رمانڕه‌وا و به‌رنیكی و ئاماده‌بووان هه‌ستان،
- 31
- ده‌ڕۆیشتن و به یه‌كتریان ده‌گوت: «ئه‌م پیاوه شتێكی نه‌كردووه شایانی سزای مردن یان گرتن بێت.»
- 32
- ئه‌گریپاس به فێستۆسی گوت: «ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه داواكارییه‌كه‌ی نه‌دابووایه قه‌یسه‌ر، ده‌كرا ئازاد بكرایه.»
- a. 26:4 مه‌به‌ستی ئه‌وه‌یه كاتێك له كیلیكیا بووه
- b. 26:14 په‌ندێكی یۆنانییه بۆ به‌رهه‌ڵستیكردنی بێ سوود به‌كاردێت.