عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
پۆڵس له‌ كۆرنسۆس 
1
له‌دوای ئه‌مه‌ پۆڵس ئه‌سینای به‌جێهێشت و هاته‌ كۆرنسۆس.
2
جوله‌كه‌یه‌كی دۆزییه‌وه‌ به‌ ناوی ئه‌كیلا، خه‌ڵكی پۆنتۆس[a] بوو، تازه‌ له‌گه‌ڵ پریسكیلای ژنی له‌ ئیتالیاوه‌ هاتبوون، چونكه‌ كلودیۆس[b] فه‌رمانی دابوو هه‌موو جوله‌كه‌ ڕۆما به‌جێبهێڵن. پۆڵس ئیتر چووه‌ لایان
3
و به‌هۆی هاوپیشه‌ییان له‌لایان مایه‌وه‌ و ئیشی ده‌كرد، چونكه‌ پیشه‌یان چادر دروستكردن بوو.
4
هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك له‌ كه‌نیشت گفتوگۆی ده‌كرد، قه‌ناعه‌تی به‌ جوله‌كه‌ و یۆنانییه‌كان ده‌هێنا.
5
كاتێك سیلا و تیمۆساوس له‌ مه‌كدۆنیاوه‌ هاتن، پۆڵس خۆی بۆ خزمه‌تی په‌یامی مه‌سیح ته‌رخان كرد، له‌نێو جوله‌كه‌كاندا شایه‌تی ده‌دا كه‌ عیسا مه‌سیحه‌كه‌یه‌.
6
به‌ڵام كاتێك دژایه‌تییان كرد و جنێویان پێدا، كراسه‌كه‌ی ته‌كاند و پێی گوتن: «خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان! من بێتاوانم. له‌ ئێستاوه‌ ده‌چمه‌ لای نه‌ته‌وه‌كان.»
7
ئیتر پۆڵس ئه‌وێی به‌جێهێشت و چووه‌ ماڵی پیاوێك ناوی تیتیۆس یوستۆس بوو، خواپه‌رست بوو، ماڵه‌كه‌ی له‌ته‌نیشت كه‌نیشته‌وه‌ بوو.
8
لێره‌دا كریسپۆسی پێشه‌وای كه‌نیشت خۆی و خاووخێزانی باوه‌ڕیان به‌ عیسای خاوه‌ن شكۆ هێنا. زۆر له‌ خه‌ڵكی كۆرنسۆس كه‌ گوێیان لێبوو باوه‌ڕیان هێنا و له‌ ئاو هه‌ڵكێشران.
قسه‌ بكه‌ و بێده‌نگ مه‌به‌ 
9
شه‌وێك مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ له‌ بینینێكدا به‌ پۆڵسی فه‌رموو: «مه‌ترسه‌، به‌ڵكو قسه‌ بكه‌ و بێده‌نگ مه‌به‌،
10
چونكه‌ من له‌گه‌ڵتدام، كه‌س هێرش ناكاته‌ سه‌رت بۆ ئه‌وه‌ی ئازارت بدات، چونكه‌ خه‌ڵكێكی زۆرم هه‌یه‌ له‌م شاره‌.»
11
ئیتر پۆڵس ساڵێك و شه‌ش مانگ له‌گه‌ڵیان مایه‌وه‌ و په‌یامی خودای فێر ده‌كردن.
12
له‌و سه‌رده‌مه‌ی گالیۆن[c] فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خایا[d] بوو، جوله‌كه‌ هه‌موویان پێكه‌وه‌ هێرشیان كرده‌ سه‌ر پۆڵس و بردیان بۆ دادگا،
13
گوتیان: «ئه‌م پیاوه‌ قه‌ناعه‌تی به‌ خه‌ڵك ده‌هێنا كه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی ته‌ورات خودا بپه‌رستن.»
14
كه‌ پۆڵس خه‌ریك بوو ده‌می بكاته‌وه‌، گالیۆن به‌ جوله‌كه‌كانی گوت: «جوله‌كه‌كان، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ ناڕه‌وایی یان تاوانێكی خراپ بووایه‌، وه‌ك هۆیه‌ك گوێم له‌ سكاڵاتان ده‌گرت.
15
به‌ڵام ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه‌ له‌سه‌ر وشه‌ و ناو و ته‌وراتتانه‌، خۆتان ته‌ماشای بكه‌ن. نامه‌وێت له‌م بابه‌تانه‌دا ببمه‌ دادوه‌ر.»
16
ئیتر له‌ دادگا ده‌ریكردن.
17
ئه‌وسا هه‌موو سۆستانیسی پێشه‌وای كه‌نیشتیان گرت و له‌به‌رده‌م دادگا لێیاندا، گالیۆنیش گوێی به‌مه‌ نه‌دا.
گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆڵس بۆ ئه‌نتاكیا 
18
پۆڵس ڕۆژانێكی زۆر مایه‌وه‌، ئینجا ماڵئاوایی له‌ برایان كرد و له‌گه‌ڵ پریسكیلا و ئه‌كیلا به‌ ده‌ریادا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت. دوای ئه‌وه‌ی له‌ كه‌نخریا سه‌ری تاشی، چونكه‌ نه‌زری له‌سه‌ر بوو.
19
كاتێك گه‌یشتنه‌ ئه‌فه‌سۆس، پۆڵس پریسكیلا و ئه‌كیلای له‌وێ به‌جێهێشت و خۆی چووه‌ كه‌نیشت و له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كان ده‌ستی به‌ گفتوگۆ كرد.
20
ئه‌وانیش داوایان لێكرد ماوه‌یه‌كی زیاتر لایان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام ڕازی نه‌بوو.
21
ئیتر ماڵئاوایی لێكردن و گوتی: «خودا حه‌ز بكات ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌ بۆ لاتان.» ئینجا له‌ ئه‌فه‌سۆسه‌وه‌ به‌ ده‌ریادا ڕۆیشت.
22
له‌ به‌نده‌ری قه‌یسه‌رییه‌ دابه‌زی، به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم سه‌ركه‌وت و سڵاوی له‌ كڵێسا كرد، ئینجا به‌ره‌و خوار چوو بۆ ئه‌نتاكیا.
23
پۆڵس ماوه‌یه‌ك له‌ ئه‌نتاكیا مایه‌وه‌ و پاشان ڕۆیشت و له‌ ناوچه‌كانی گه‌لاتیا و فریجیا شوێن به‌ شوێن ده‌گه‌ڕا، وره‌ی هه‌موو قوتابییه‌كانی به‌رز ده‌كرده‌وه‌.
24
جوله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ به‌ ناوی ئه‌پۆلۆس هات بۆ ئه‌فه‌سۆس، زمان پاراو و له‌ نووسراوه‌ پیرۆزه‌كان شاره‌زا بوو.
25
فێری ڕێگای مه‌سیحی خاوه‌ن شكۆ كرابوو، به‌ دڵگه‌رمی ده‌دوا و به‌ دروستی خه‌ڵكی فێری په‌یامی عیسا ده‌كرد، هه‌رچه‌نده‌ ته‌نها له‌ئاوهه‌ڵكێشانه‌كه‌ی یه‌حیای ده‌زانی.
26
به‌ چاونه‌ترسییه‌وه‌ ده‌ستی كرد به‌ قسه‌كردن له‌ كه‌نیشت. كه‌ پریسكیلا و ئه‌كیلا گوێیان لێی بوو، بانگهێشتی ماڵی خۆیان كرد و دروستتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه‌.
27
كاتێك ئه‌پۆلۆس حه‌زی كرد بچێت بۆ ناوچه‌ی ئه‌خایا، برایان هانیان دا و بۆ قوتابییه‌كانیان نووسی پێشوازیی لێ بكه‌ن. كاتێك هاته‌ ئه‌وێ، یارمه‌تییه‌كی زۆری ئه‌وانه‌ی دا كه‌ به‌هۆی نیعمه‌تی خوداوه‌ باوه‌ڕیان هێنابوو،
28
چونكه‌ به‌ هێزه‌وه‌ و به‌ گفتوگۆی ئاشكرا جوله‌كه‌ به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی بێده‌نگ ده‌كرد، له‌ ڕێگه‌ی نووسراوه‌ پیرۆزه‌كانه‌وه‌ ده‌یسه‌لماند كه‌ عیسا مه‌سیحه‌كه‌یه‌.
  1. a. 18‏:2 شوێنێكه‌ ده‌كه‌وێته‌ كه‌ناری ده‌ریای ڕه‌ش، له‌ باكووری توركیای ئێستا. بڕوانه‌\+xt كردار 2‏:9‏\+xt*‏
  2. b. 18‏:2 ئیمپڕاتۆری ڕۆمانی له‌ ساڵانی 41‏–55 ز.
  3. c. 18‏:12 فه‌رمانڕه‌وای ئه‌خایا له‌ ساڵانی 51‏–52 ز، به‌ دادپه‌روه‌ری به‌ناوبانگه‌.
  4. d. 18‏:12 باشووری یۆنان