عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
گه‌شتێك بۆ كۆنیا 
1
له‌ كۆنیا پۆڵس‏ و به‌رناباس وه‌ك هه‌میشه‌ چوونه‌ ناو كه‌نیشتی جوله‌كه‌كان و ئاوا قسه‌یان كرد تاكو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ جوله‌كه‌ و یۆنانییه‌كان باوه‌ڕیان هێنا.
2
به‌ڵام ئه‌و جوله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنا، نه‌ته‌وه‌كانیان جۆشدا و له‌ دژی برایان مێشكیان پڕكردن.
3
بۆیه‌ پۆڵس و به‌رناباس ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له‌وێ مانه‌وه‌ و ئازایانه‌ سه‌باره‌ت به‌ عیسای خاوه‌ن شكۆ قسه‌یان ده‌كرد، ئه‌ویش شایه‌تی بۆ په‌یامی نیعمه‌تی خۆی ده‌دا و ڕێی دابوو نیشانه‌ و په‌رجوو له‌سه‌ر ده‌ستیان بكرێت.
4
ئیتر دانیشتووانی كۆنیا بوونه‌ دوو به‌ش، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ جوله‌كه‌ بوون و هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ نێردراوان.
5
ئه‌وه‌ بوو كه‌ نه‌ته‌وه‌كان و جوله‌كه‌ و سه‌رۆكه‌كانیان به‌ته‌مابوون سووكایه‌تی به‌ نێردراوان بكه‌ن و به‌ردبارانیان بكه‌ن،
6
نێردراوان زانییان و بۆ شاری لیسترا و ده‌ربه‌ی لیكاونیا[a] و بۆ ناوچه‌كانی ده‌وروپشتیان هه‌ڵاتن و
7
له‌وێش مزگێنییان ده‌دا.
چاكبوونه‌وه‌ی ئیفلیجێك 
8
له‌ لیسترا كابرایه‌ك دانیشتبوو، هێز له‌ پێیه‌كانیدا نه‌بوو، به‌ زگماك ئیفلیج بوو، هه‌رگیز به‌ پێی خۆی نه‌ڕۆیشتبوو.
9
گوێی له‌ پۆڵس بوو كه‌ قسه‌ی ده‌كرد، پۆڵسیش چاوی تێبڕی، كاتێك بینی باوه‌ڕی هه‌یه‌ چاك بێته‌وه‌،
10
به‌ ده‌نگێكی به‌رز گوتی: «هه‌سته‌ به‌ پێوه‌ ڕابوه‌سته‌!» كابرا ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبه‌زییه‌وه‌ و ده‌ستی به‌ ڕۆیشتن كرد.
11
كاتێك خه‌ڵكه‌كه‌ بینییان پۆڵس چی كرد، به‌ زمانی لیكاونیا هاواریان كرد: «خوداوه‌نده‌كان[b] شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه‌ و هاتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ بۆ ناومان!»
12
جا به‌رناباسیان ناونا زییۆس، پۆڵسیش هه‌رمه‌س[c] ، چونكه‌ قسه‌كه‌ری سه‌ره‌كی بوو.
13
ئینجا كاهینی زییۆس، كه‌ په‌رستگاكه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ی شار بوو، له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه‌ گا و تاجه‌گوڵینه‌ی هێنابووه‌ لای ده‌روازه‌كان و ده‌یویست قوربانی پێشكه‌ش بكات.
14
به‌ڵام كاتێك نێردراوه‌كان، پۆڵس و به‌رناباس، ئه‌مه‌یان بیست، جله‌كانیان دڕاند، خێرا چوونه‌ لای خه‌ڵكه‌كه‌، هاواریان كرد:
15
«خه‌ڵكینه‌، بۆچی ئه‌مه‌ ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له‌ هه‌مان سروشتی ئێوه‌، مزگێنیتان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته‌ پووچانه‌ بهێنن و بۆ لای خودای زیندوو بگه‌ڕێنه‌وه‌، دروستكه‌ری ئاسمان و زه‌وی و ده‌ریا و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تێیاندایه‌.
16
ئه‌وه‌ی له‌ نه‌وه‌كانی ڕابردوودا، هێشتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان به‌ ڕێگای خۆیاندا بڕۆن.
17
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خۆی به‌ بێ شایه‌تی نه‌هێشته‌وه‌، چاكه‌ ده‌كات، له‌ ئاسمانه‌وه‌ باران و وه‌رزی به‌روبوومتان ده‌داتێ و دڵتان له‌ خواردن و له‌ خۆشی تێر ده‌كات.»
18
به‌ گوتنی ئه‌م قسانه‌ و هه‌وڵدانێكی زۆر توانییان وا له‌ خه‌ڵكه‌كه‌ بكه‌ن كه‌ قوربانییان بۆ نه‌كه‌ن.
19
هه‌ندێك جوله‌كه‌ له‌ ئه‌نتاكیا و كۆنیاوه‌ هاتن، قه‌ناعه‌تیان به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ هێنا، ئه‌وانیش پۆڵسیان به‌ردباران كرد و ڕایانكێشایه‌ ده‌ره‌وه‌ی شار، وایانزانی مردووه‌.
20
به‌ڵام كاتێك قوتابییه‌كان ده‌وریان دا، هه‌ستا و گه‌ڕایه‌وه‌ ناو شار. بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رناباس بۆ ده‌ربه‌ ڕۆیشت.
21
مزگێنییان به‌و شاره‌ دا و ژماره‌یه‌كی زۆریان كرده‌ قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه‌ لیسترا و كۆنیا و ئه‌نتاكیا،
22
وره‌ی قوتابییه‌كانیان به‌رز ده‌كرده‌وه‌ هانیان ده‌دان له‌ باوه‌ڕ بچه‌سپێن: «پێویسته‌ به‌ ته‌نگانه‌ی زۆردا بچینه‌ ناو شانشینی خودا.»
23
له‌ هه‌ر كڵێسایه‌ك پۆڵس و به‌رناباس پیرانیان بۆ هه‌ڵبژاردن، ئینجا به‌ ڕۆژووگرتنه‌وه‌ نوێژیان كرد و پیره‌كانیان دایه‌ ده‌ست مه‌سیحی باڵاده‌ست كه‌ باوه‌ڕیان پێی هێناوه‌.
24
ئینجا به‌ پیسیدیادا تێپه‌ڕین و گه‌یشتنه‌ پامفیلیا.
25
له‌ شاری په‌رگه‌ په‌یامی خودایان ڕاگه‌یاند و دوای بۆ به‌نده‌ری ئه‌نتالیا[d] دابه‌زین.
26
له‌وێشه‌وه‌ به‌ ڕێگای ده‌ریا بۆ ئه‌نتاكیا گه‌ڕانه‌وه‌، ئه‌و شوێنه‌ی لێوه‌ی درانه‌ ده‌ست نیعمه‌تی خودا بۆ ئه‌و كاره‌ی جێبه‌جێیان كرد.
27
كاتێك گه‌یشتن و كڵێسایان كۆكرده‌وه‌، باسی هه‌موو ئه‌و شتانه‌یان كرد كه‌ خودا له‌گه‌ڵیان كردبووی، هه‌روه‌ها كه‌ ده‌رگای باوه‌ڕی بۆ نه‌ته‌وه‌كانیش كردووه‌ته‌وه‌.
28
جا له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ قوتابییه‌كان مانه‌وه‌.
  1. a. 14‏:6 لیسترا و ده‌ربه‌ دوو شار بوون له‌ هه‌رێمی لیكاونیا، ده‌كه‌وێته‌ ناوه‌ڕاستی توركیای ئێستا.
  2. b. 14‏:11 یۆنانییه‌ كۆنه‌كان بتپه‌رست بوون و بڕوایان وابوو چه‌ند خوداوه‌ندێك هه‌یه‌.
  3. c. 14‏:12 له‌ ئه‌ندێشه‌ی یۆنانییه‌كان هه‌رمه‌س خودایه‌كه‌ په‌یامی زییۆسی گه‌وره‌ی خوداكان ده‌گه‌یه‌نێ.
  4. d. 14‏:25 یۆنانی: \+tl ئه‌تالیا\+tl*.