عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هه‌ڵسوكه‌وت له ڕاستی
- 1
- له پیره‌كه‌وه[a] ،
بۆ گایۆسی خۆشه‌ویست كه له ڕاستیدا خۆشم ده‌وێت. - 2
- ئه‌ی خۆشه‌ویست، نوێژ ده‌كه‌م كه له هه‌موو شتێك‌دا سه‌ركه‌وتوو بیت و ته‌ندروستیت باش بێت، هه‌روه‌ك ده‌روونت سه‌ركه‌وتووه.
- 3
- زۆر دڵخۆش بووم به‌وه‌ی چه‌ند برایه‌ك هاتن و شایه‌تی دڵسۆزی تۆیان بۆ ڕاستی دا، هه‌روه‌ك به‌گوێره‌ی ڕاستی ده‌ڕۆیت.
- 4
- خۆشی له‌مه گه‌وره‌ترم نییه كه گوێم لێ بێت منداڵانم به‌گوێره‌ی ڕاستی ده‌ڕۆن.
- 5
- خۆشه‌ویست، تۆ به دڵسۆزییه‌وه هه‌موو شتێك بۆ خوشكان و برایان ده‌كه‌یت، به تایبه‌تی بۆ نامۆكان.
- 6
- ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م كڵێسا شایه‌تییان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی تۆ داوه، ئه‌وانه‌ی باش ده‌كه‌یت كه به‌و شێوه‌یه به شایسته‌یی خودا به‌ڕێیان ده‌كه‌یت،
- 7
- چونكه ئه‌وانه له‌به‌ر ناوی مه‌سیح هاتوون و هیچ شتێكیان له بێباوه‌ڕان وه‌رنه‌گرتووه.
- 8
- بۆیه پێویسته پێشوازی له كه‌سانی وه‌ك ئه‌وانه بكه‌ین تاكو به‌یه‌كه‌وه كار بۆ ڕاستی بكه‌ین.
- 9
- بۆ كڵێسام نووسیوه، به‌ڵام دیۆتریفس كه ده‌یه‌وێت له‌نێوانیاندا ببێته یه‌كه‌م، پێشوازیمان ناكات.
- 10
- بۆیه ئه‌گه‌ر هاتم، كرده‌وه‌كانی و ئه‌و غه‌یبه‌تانه‌ی كه سه‌باره‌ت به ئێمه‌ی گوتووه ده‌یخه‌مه‌وه یادی. هه‌روه‌ها به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو نایه‌وێت پێشوازی له خوشكان و برایان بكات و هه‌ر یه‌كێك بییه‌وێت پێشوازییان لێ بكات، ڕێی لێ ده‌گرێت و له كڵێسا ده‌ریده‌كات.
- دوای خراپه مه‌كه‌وه به‌ڵكو چاكه
- 11
- خۆشه‌ویستم، لاسایی خراپه مه‌كه‌وه به‌ڵكو چاكه. ئه‌وه‌ی چاكه بكات له خوداوه‌یه، ئه‌وه‌ش خراپه بكات، خودای نه‌بینیوه[b] .
- 12
- دیمیتریۆس له‌لایه‌ن هه‌موو كه‌سێك و له‌لایه‌ن ڕاستیشه‌وه شایه‌تی بۆ دراوه. ئێمه‌ش شایه‌تی ده‌ده‌ین، ئێوه‌ش ده‌زانن شایه‌تی ئێمه ڕاسته.
- 13
- زۆرم هه‌بوو بۆتی بنووسم، به‌ڵام نامه‌وێت به قه‌ڵه‌م و مه‌ره‌كه‌ب بێت.
- 14
- به‌ڵكو ئومێده‌وارم به‌م زووانه بتبینم تاكو ڕووبه‌ڕوو قسه بكه‌ین.
- 15
- سڵاوت لێ بێت. براده‌ران سڵاوت لێده‌كه‌ن. به ناوه‌كانیان سڵاو له براده‌ران بكه.