عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌ڵێنی خودا بۆ داود
- 1
- پاش ئه‌وه‌ی پاشا له كۆشكه‌كه‌یدا نیشته‌جێ بوو، هه‌روه‌ها یه‌زدانیش له هه‌موو دوژمنه‌كانی چوارده‌وری حه‌واندییه‌وه،
- 2
- پاشا به ناتانی پێغه‌مبه‌ری گوت: «من لێره له كۆشكێكی دروستكراو به داری ئورز نیشته‌جێم و سندوقی خودا‌ش له‌ناو چادرێكدا نیشته‌جێیه.»
- 3
- ناتانیش به پاشای گوت: «بڕۆ هه‌موو ئه‌وه‌ی له دڵتدایه بیكه، چونكه یه‌زدان له‌گه‌ڵتدایه.»
- 4
- به‌ڵام هه‌ر له‌و شه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدان بۆ ناتان هات:
- 5
- «بڕۆ به داودی به‌نده‌م بڵێ: ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئایا تۆ ئه‌و كه‌سه‌ی كه ماڵێك بۆ نیشته‌جێبوونم بنیاد ده‌نێت؟
- 6
- له‌و ڕۆژه‌وه‌ی كه نه‌وه‌ی ئیسرائیلم له میسر ده‌رهێناوه هه‌تا ئه‌مڕۆ له ماڵدا نیشته‌جێ نه‌بووم، به‌ڵكو هاتوچۆم له‌ناو چادر و نشینگه‌دا بووه.
- 7
- له هه‌موو هاتوچۆكردنهكانم له‌گه‌ڵ هه‌موو نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئایا هیچ قسه‌یه‌كم كرد له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ڕابه‌ره‌كانی ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی فه‌رمانم پێكردن بۆ ئه‌وه‌ی شوانایه‌تی گه‌لی ئیسرائیلم بكه‌ن، ’بۆچی ماڵێكتان له داری ئورز بۆ دروستنهكردووم؟‘“
- 8
- «ئێستاش ئاوا به داودی به‌نده‌م ده‌ڵێیت: ”یه‌زدانی سوپاسالار ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: من تۆم له شوانایه‌تی مه‌ڕه‌وه برد و تۆم كرده فه‌رمانڕه‌وای ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی خۆم.
- 9
- له‌گه‌ڵتدا بووم بۆ هه‌ر شوێنێك چووبیت و هه‌موو دوژمنه‌كانی تۆم له‌به‌رده‌مت بڕیوه‌ته‌وه. ئێستا ناوێكی گه‌وره‌ت بۆ دروستده‌كه‌م وه‌ك ناوی گه‌وره‌كان كه له‌سه‌ر زه‌وین.
- 10
- شوێنێكیش بۆ ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م دیاری ده‌كه‌م و ده‌یچێنم و له جێی خۆی نیشته‌جێی ده‌كه‌م، ئیتر وه‌ك پێشوو بێزار ناكرێن و خه‌ڵكانی ناڕه‌وا نایانچه‌وسێننه‌وه،
- 11
- وه‌ك ئه‌و سه‌رده‌مانه‌ی ڕابه‌رم له‌سه‌ر ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌م داده‌نا. منیش تۆ له ده‌ستی هه‌موو دوژمنه‌كانت ده‌حه‌وێنمه‌وه.
«”یه‌زدان پێت ڕاده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌زدان خۆی بنه‌ماڵه‌كه‌ت جێگیر ده‌كات. - 12
- كاتێك ژیانت ته‌واو ده‌بێت و ده‌چیته پاڵ باوباپیرانت، من وهچهكهت داده‌مه‌زرێنم، ئه‌وه‌ی له‌دوای خۆت له پشتی تۆوه دێت، پاشایه‌تییه‌كه‌ی جێگیر ده‌كه‌م.
- 13
- ئه‌و ماڵێك بۆ ناوی من بنیاد ده‌نێت و منیش بۆ هه‌تاهه‌تایه ته‌ختی پاشایه‌تییه‌كه‌ی جێگیر ده‌كه‌م.
- 14
- من ده‌بمه باوكی ئه‌و و ئه‌ویش ده‌بێته كوڕی من. ئه‌گه‌ر سته‌م بكات، ئه‌وا به گۆچانی خه‌ڵك و لێدانی نه‌وه‌ی ئاده‌م ته‌مبێی ده‌كه‌م.[a]
- 15
- به‌ڵام خۆشه‌ویستییه نهگۆڕهكهم بۆ ئه‌و داناماڵرێت وه‌ك چۆن بۆ شاول داماڵرا، ئه‌وه‌ی له‌پێش تۆ ڕامماڵی.
- 16
- بۆ هه‌تاهه‌تایه‌ش ماڵه‌كه‌ت و پاشایه‌تییه‌كه‌ت له‌به‌رده‌ممدا ئاسووده ده‌بن، هه‌تاهه‌تایه ته‌خته‌كه‌ت جێگیر ده‌بێت.“»
- 17
- ئینجا ناتان به‌پێی وشه‌كانی ئه‌م سروشه[b] قسه‌ی له‌گه‌ڵ داود كرد.
- نزای داود
- 18
- ئه‌وسا داودی پاشا چوو و له‌به‌رده‌م یه‌زدان دانیشت و گوتی:
«ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، من كێم و بنه‌ماڵه‌كه‌ی من كێیه كه تۆ به‌م پایه‌یه‌ت گه‌یاندووم؟ - 19
- ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، تۆ هێشتا ئه‌مه‌ت به كه‌م زانی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه هاتیت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به ئایندهی ماڵی ئه‌م به‌نده‌یه‌ت به‌ڵێنی گه‌وره‌تر بده‌یت؟ ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، ئایا به گشتی له‌گه‌ڵ مرۆڤ به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌یت؟
- 20
- «ئیتر داود چی زیاتر به تۆ بڵێت؟ ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، چونكه تۆ به‌نده‌كه‌ی خۆت ده‌ناسیت.
- 21
- تۆ له پێناوی به‌ڵێنه‌كه‌ت و به خواستی دڵی خۆت ئه‌م كاره گه‌وره‌یه‌ت كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌لای به‌نده‌كه‌ت بزانرێت.
- 22
- «ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، له‌به‌ر ئه‌مه، چه‌ند مه‌زنیت! كوا هاوتای تۆ؟ بێجگه له تۆ خودایه‌ك نییه له هه‌موو ئه‌وه‌ی به گوێی خۆمان گوێمان لێبووه.
- 23
- هه‌روه‌ها كێ وه‌ك ئیسرائیلی گه‌له‌كه‌ی تۆیه؟ ئه‌م گه‌له تاكه نه‌ته‌وه‌یه‌كه له زه‌ویدا كه خودا هات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لێك بۆ خۆی بكڕێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوێك بۆ خۆی دابنێت و كاری مه‌زن و سامناك بكات، به ده‌ركردنی نه‌ته‌وه‌كان و خوداوهندهكانیان له‌به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت، ئه‌وه‌ی له میسر بۆ خۆت كڕیتهوه.
- 24
- ئه‌ی یه‌زدان، تۆ گه‌لی ئیسرائیلت جێگیر كردووه كه بۆ هه‌تاهه‌تایه ببنه گه‌لی خۆت و تۆش بوویته خودایان.
- 25
- «ئه‌ی یه‌زدانی په‌روه‌ردگار، ئێستاش ئه‌و به‌ڵێنه‌ی سه‌باره‌ت به به‌نده‌كه‌ت و به ماڵه‌كه‌ی فه‌رمووت، بۆ هه‌تاهه‌تایه بیهێنه دی. هه‌روه‌ك فه‌رمووت ئاوا بكه.
- 26
- با ناوت هه‌تاهه‌تایه مه‌زن بێت و بگوترێت: ”یه‌زدانی سوپاسالار خودای ئیسرائیله!“ با ماڵی داودی به‌نده‌شت له‌به‌رده‌متدا جێگیر بێت.
- 27
- «ئه‌ی یه‌زدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، بۆ به‌نده‌كه‌ی خۆتت ئاشكرا كرد و فه‌رمووت: ”ماڵێكت بۆ بنیاد ده‌نێم.“ له‌به‌ر ئه‌مه به‌نده‌كه‌ت ئازایه‌تی له خۆیدا بینی ئه‌م نزایه‌ت بۆ بكات.
- 28
- ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست، تۆ خودایت و به‌ڵێنه‌كانت متمانه‌پێكراون، به‌ڵێنی ئه‌م چاكه‌یه‌ت به به‌نده‌كه‌ت داوه.
- 29
- ئێستاش ڕه‌زامه‌ندی بفه‌رموو بۆ ئه‌وه‌ی ماڵی به‌نده‌كه‌ت به‌ره‌كه‌تدار بكه‌یت، تاوه‌كو بۆ هه‌تاهه‌تایه له‌به‌رده‌مت بێت، ئه‌ی یه‌زدانی باڵاده‌ست چونكه تۆ فه‌رمووت، ئینجا با له به‌ره‌كه‌تی تۆوه بۆ هه‌تاهه‌تایه بنه‌ماڵه‌ی به‌نده‌كه‌ت به‌ره‌كه‌تدار بێت.»
- a. 7:14 مه‌به‌ستی له‌وه‌یه كه نه‌ته‌وه‌ی دیكه به‌سه‌ریدا زاڵ ده‌كات و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه ده‌چه‌وسێنرێته‌وه.
- b. 7:17 فه‌رمووده‌یه‌كی خودایه كه له ڕێگای ڕۆحی پیرۆزه‌وه بۆ مرۆڤ هاتبێت.