عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- 1
- جه‌نگ له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاول و ماڵی داود درێژه‌ی كێشا، هه‌تا ده‌هات داود به‌هێزتر ده‌بوو، بنه‌ماڵه‌ی شاولیش هه‌تا ده‌هات لاوازتر ده‌بوون.
- 2
- داود له حه‌برۆن چه‌ند كوڕێكی بوو:
كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی ئه‌منۆن بوو كه له ئه‌حینۆعه‌می یه‌زره‌عیلی بوو؛ - 3
- دووه‌میان كیلئیاڤ له ئه‌بیگایل بوو كه بێوه‌ژنه‌كه‌ی نابالی كه‌رمه‌لی بوو؛
سێیه‌میان ئه‌بشالۆمی[a] كوڕی مهعكای كچی ته‌لمه‌ی پاشای گه‌شوور بوو؛ - 4
- چواره‌میان ئه‌دۆنیای كوڕی حه‌گیس بوو؛
پێنجه‌میان شه‌فه‌تیای كوڕی ئه‌بیته‌ل بوو؛ - 5
- شه‌شه‌میان یه‌ترعام له عه‌گلای ژنی داود بوو.
ئه‌مانه له حه‌برۆن بۆ داود له‌دایك بوون. - ئه‌بنێر ده‌چێته پاڵ داود
- 6
- ئه‌وه بوو كاتێك جه‌نگ له‌نێوان بنه‌ماڵه‌ی شاول و ماڵی داود به‌رپا بوو، ئه‌بنێر پێگه‌ی خۆی له‌ناو بنه‌ماڵه‌ی شاول به‌هێز ده‌كرد،
- 7
- شاول كه‌نیزه‌یه‌كی هه‌بوو ناوی ڕیچپای كچی ئه‌ییا بوو، ئیشبۆشه‌تیش به ئه‌بنێری گوت: «بۆچی له‌گه‌ڵ كه‌نیزه‌كه‌ی باوكم جووتبوویت؟»
- 8
- ئه‌بنێر به قسه‌كه‌ی ئیشبۆشه‌ت زۆر تووڕه بوو و گوتی: «ئایا من سه‌ری سه‌گم، ده‌ستی یه‌هودام؟ هه‌تا ئه‌مڕۆ من دڵسۆز بووم له‌گه‌ڵ ماڵی شاولی باوكت و له‌گه‌ڵ براكانی و هاوڕێیه‌كانی، هه‌روه‌ها تۆم نه‌داوه‌ته ده‌ست داوده‌وه. تۆش به‌هۆی په‌یوه‌ندیم به‌و ژنه‌وه گومانم لێده‌كه‌یت؟
- 9
- با خودا توندترین سزای ئه‌بنێر بدات، ئه‌گه‌ر من پاڵپشتی داود نه‌كه‌م و سوێنده‌كه‌ی یه‌زدان نه‌هێنمه دی،
- 10
- بۆ گواستنه‌وه‌ی پاشایه‌تییه‌كه له بنه‌ماڵه‌ی شاوله‌وه، هه‌روه‌ها دامه‌زراندنی ته‌ختی داود له ئیسرائیل و یه‌هودا، له دانه‌وه هه‌تا بیری شابه‌ع[b] .»
- 11
- ئیتر ئیشبۆشه‌تیش نه‌یتوانی به یه‌ك وشه وه‌ڵامی ئه‌بنێر بداته‌وه، چونكه لێی ده‌ترسا.
- 12
- ئینجا ئه‌بنێر نێردراوی بۆ لای داود نارد بۆ ئه‌وه‌ی به ناوی ئه‌وه‌وه بڵێن: «ئه‌م خاكه هی كێیه؟» هه‌روه‌ها بڵێن: «په‌یمانی خۆتم له‌گه‌ڵدا ببه‌سته، ئه‌وه‌تا منیش ده‌ستم له‌گه‌ڵتدایه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ئیسرائیل بۆ خۆت بگه‌ڕێنیته‌وه.»
- 13
- داودیش گوتی: «باشه، من په‌یمانی خۆمت له‌گه‌ڵدا ده‌به‌ستم، به‌ڵام یه‌ك شتت لێ داوا ده‌كه‌م، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ڕووی من نا‌بینیت، ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م جار میخه‌لی كچی شاول له‌گه‌ڵ خۆتدا نه‌هێنیت، كاتێك دێیت بۆ ئه‌وه‌ی بمبینیت.»
- 14
- ئینجا داود نێردراوی بۆ لای ئیشبۆشه‌تی كوڕی شاول نارد و گوتی: «میخه‌لی ژنم بده‌وه كه به سه‌د پێستی سه‌ری ئه‌ندامی نێرینه‌ی فه‌له‌ستییه‌كان له خۆمم ماره كردووه.»
- 15
- له‌به‌ر ئه‌وه ئیشبۆشه‌ت ناردی و له مێرده‌كه‌ی وه‌ریگرته‌وه، له په‌لتیێلی كوڕی لایش.
- 16
- مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵی ده‌ڕۆیشت و به‌دوایدا ده‌گریا هه‌تا گه‌یشته به‌حوریم. ئینجا ئه‌بنێر پێی گوت: «بڕۆ، بگه‌ڕێوه!» ئه‌ویش گه‌ڕایه‌وه.
- 17
- پاشان ئه‌بنێر له‌گه‌ڵ پیرانی ئیسرائیل قسه‌ی كرد و گوتی: «ئێوه له‌مێژه داوای داودتان ده‌كرد ببێته پاشاتان،
- 18
- كه‌واته ئێستا ئه‌وه بكه‌ن! چونكه یه‌زدان به داودی فه‌رمووه: ”من به ده‌ستی داودی به‌نده‌م ئیسرائیلی گه‌لم له ده‌ست فه‌له‌ستییه‌كان و سه‌رجه‌م دوژمنه‌كانیان ڕزگار ده‌كه‌م.“»
- 19
- هه‌روه‌ها ئه‌بنێر له‌گه‌ڵ بنیامینییهكان قسه‌ی كرد. پاشان ئه‌بنێر چوو بۆ ئه‌وه‌ی له حه‌برۆن له‌گه‌ڵ داود قسه بكات ده‌رباره‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی ئیسرائیل و هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی بنیامین په‌سه‌ندیان كردووه.
- 20
- كاتێك ئه‌بنێر له‌گه‌ڵ بیست پیاو هاته حه‌برۆن بۆ لای داود، داود خوانێكی ساز كرد بۆ ئه‌بنێر و ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون.
- 21
- ئه‌بنێر به داودی گوت: «هه‌ڵده‌ستم و ده‌ڕۆم، هه‌تاوه‌كو هه‌موو ئیسرائیل بۆ پاشای گه‌وره‌م كۆبكه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یمانت له‌گه‌ڵدا ببه‌ستن و تۆش به‌پێی هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دڵت ئاره‌زووی ده‌كات فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌یت.» داودیش ئه‌بنێری به‌ڕێكرد و ئه‌ویش به سه‌لامه‌تی ڕۆیشت.
- كوشتنی ئه‌بنێر له‌لایه‌ن یۆئابه‌وه
- 22
- له‌و كاته‌دا یۆئاب و پیاوانی داود له په‌لامارێك ده‌گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستكه‌وتێكی زۆریان له‌گه‌ڵ خۆیاندا هێنابوو. به‌ڵام ئه‌بنێر له حه‌برۆن له‌گه‌ڵ داود نه‌بوو، چونكه به‌ڕێی كردبوو و به سه‌لامه‌تی ڕۆیشتبوو.
- 23
- كاتێك یۆئاب و هه‌موو ئه‌و له‌شكره‌ی له‌گه‌ڵی بوو هاتن، به یۆئابیان ڕاگه‌یاند و گوتیان: «ئه‌بنێری كوڕی نێر هات بۆ لای پاشا و ئه‌ویش به‌ڕێی كرد و به سه‌لامه‌تی ڕۆیشت.»
- 24
- له‌به‌ر ئه‌وه یۆئاب بۆ لای پاشا چووه ژووره‌وه و گوتی: «چیت كرد؟ ئه‌بنێر هات بۆ لات، بۆچی به‌ڕێت كرد بڕوات؟ ئێستا ڕۆیشتووه!
- 25
- تۆ ده‌زانیت كه ئه‌بنێری كوڕی نێر ته‌نها بۆ ئه‌وه هاتووه فریوت بدات، به هاتوچۆكردنت بزانێت، هه‌موو ئه‌و شتانه بزانێت كه ده‌یكه‌یت.»
- 26
- كاتێك یۆئاب داودی به‌جێهێشت، چه‌ند نێردراوێكی به‌دوای ئه‌بنێردا نارد و له ئه‌مباراوی سیرادا گه‌ڕاندیانه‌وه، به‌ڵام داود ئاگای له‌مه نه‌بوو.
- 27
- كاتێك ئه‌بنێر گه‌ڕایه‌وه حه‌برۆن، یۆئاب بۆ ئه‌وه‌ی به نهێنی قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات بردییه كه‌ناری ده‌روازه‌كه‌وه و له‌وێدا له تۆڵه‌ی خوێنی عه‌ساهێلی برای سكی هه‌ڵدڕی و كوشتی.
- 28
- پاشان داود ئه‌مه‌ی بیسته‌وه و گوتی: «من خۆم و پاشایه‌تییه‌كه‌م هه‌تاهه‌تایه لای یه‌زدان له خوێنی ئه‌بنێری كوڕی نێر بێبه‌رین.
- 29
- با له ملی یۆئاب و هه‌موو ماڵی باوكی بێت! با له ماڵی یۆئاب زامی درێژخایه‌ن و گه‌ڕوگولی[c] و دارشه‌قه به‌ده‌ست و به شمشێر كوژراو و برسی نان نه‌بڕێته‌وه.»
- 30
- یۆئاب و ئه‌بیشه‌ی برای ئه‌بنێریان كوشت، چونكه ئه‌و عه‌ساهێلی برایانی له گبعۆن له جه‌نگدا كوشت.
- 31
- ئینجا داود به یۆئاب و هه‌موو گه‌ل و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون، پێی گوتن: «جله‌كانتان له‌به‌ر خۆتان دابدڕن و جلوبه‌رگی گوش[d] بپۆشن و له‌به‌رده‌م ئه‌بنێردا شیوه‌ن بگێڕن.» داودی پاشاش له‌دوای داره‌مه‌یته‌كه[e] ده‌ڕۆیشت.
- 32
- ئه‌بنێریان له حه‌برۆن ناشت. پاشا به گریانه‌وه له‌سه‌ر گۆڕی ئه‌بنێر ده‌نگی به‌رزكرده‌وه، هه‌موو گه‌ل گریان.
- 33
- هه‌روه‌ها پاشا بۆ ئه‌بنێر لاواندییه‌وه و گوتی:
«ئایا ده‌بێت وه‌ك مردنی گێلێك ئه‌بنێر بمرێت؟ - 34
- ده‌سته‌كانت نه‌به‌سترابوونه‌وه و
پێیه‌كانت به زنجیر كۆت نه‌كرابوون.
كه‌وتی، هه‌روه‌ك یه‌كێك له‌به‌رده‌م به‌دكاران كه‌وتبێت.»
جا هه‌موو گه‌ل ده‌ستیان به گریان كرده‌وه بۆی. - 35
- ئیتر هه‌موو گه‌ل هاتن بۆ ئه‌وه‌ی نان بده‌نه داود و بیخوات. هێشتا ڕۆژ بوو، به‌ڵام داود سوێندی خوارد: «با خودا توندترین سزام بدات، ئه‌گه‌ر پێش خۆرئاوابوون نان یان هه‌ر شتێكی دیكه بخۆم.»
- 36
- هه‌موو گه‌ل زانییان و له‌لایان په‌سه‌ند بوو، هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه پاشا كردی له‌لایه‌ن هه‌موو گه‌له‌وه په‌سه‌ند بوو.
- 37
- ئینجا له‌و ڕۆژه‌دا هه‌موو گه‌ل و هه‌موو ئیسرائیل زانییان كه كوشتنی ئه‌بنێری كوڕی نێر له‌لایه‌ن پاشاوه نه‌بوو.
- 38
- پاشا به خزمه‌تكاره‌كانی گوت: «ئایا نازانن ئه‌مڕۆ له ئیسرائیل‌دا میرێك و گه‌وره پیاوێك كه‌وتووه؟
- 39
- منیش ئه‌مڕۆ لاوازم، هه‌رچه‌نده ده‌ستنیشانكراوم به پاشا، ئه‌و پیاوانه‌ش، هه‌روه‌ها ئه‌م كوڕانه‌ی چه‌رویا له من به‌هێزترن. یه‌زدان خراپه‌كار به‌پێی خراپه‌كه‌ی سزا ده‌دات!»
- a. 3:3 ئه‌بشالۆم: ناوێكی عیبرییه به واتای باوكی ئاشتی، به‌ڵام ناكۆكی له‌گه‌ڵ داودی باوكی هه‌بوو و سه‌ركردایه‌تی یاخیبوونێكی كرد له دژی. بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه به‌شه‌كانی 13–18 و زه‌بووره‌كان 3.
- b. 3:10 واته له باكووری ئیسرائیل هه‌تا باشوور.
- c. 3:29 گه‌ڕوگول: نه‌ك ته‌نها گولی، به‌ڵام ئه‌م وشه‌یه بۆ چه‌ند نه‌خۆشییه‌كی جیاوازی پێست به‌كارده‌هێنرا.
- d. 3:31 له كاتی ماته‌مگێڕان و تۆبه‌كردندا جلوبه‌رگی له گوش دروستكراویان له‌به‌ركردووه كه ئه‌زیه‌تی پێستیانی داوه.
- e. 3:31 یان داره‌بازه‌كه.