عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ده‌ستنیشانكردنی داود وه‌ك پاشای یه‌هودا
- 1
- ئه‌وه بوو پاش ئه‌مه، داود له یه‌زدانی پرسی و گوتی: «سه‌ربكه‌وم بۆ یه‌كێك له شارۆچكه‌كانی یه‌هودا؟»
یه‌زدانیش پێی فه‌رموو: «سه‌ربكه‌وه.»
داودیش گوتی: «بۆ كوێ سه‌ربكه‌وم؟»
ئه‌ویش فه‌رمووی: «بۆ حه‌برۆن.» - 2
- ئینجا داود بۆ ئه‌وێ سه‌ركه‌وت، خۆی و هه‌ردوو ژنه‌كه‌ی، ئه‌حینۆعه‌می یه‌زره‌عیلی و ئه‌بیگایل كه بێوه‌ژنی نابالی كه‌رمه‌لی بوو.
- 3
- هه‌روه‌ها داود ئه‌و پیاوانه‌ی له‌گه‌ڵیدا بوون هه‌ریه‌كه و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی برد و له شاری حه‌برۆن و شارۆچكه‌كانی نیشته‌جێ بوون.
- 4
- پاشان پیاوانی یه‌هودا هاتن و له‌وێ داودیان به پاشای بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا ده‌ستنیشان كرد.
كاتێك به داود ڕاگه‌یه‌نرا و گوترا كه پیاوانی یاڤێش گلعاد شاولیان ناشتووه، - 5
- داودیش چه‌ند نێردراوێكی بۆ لای پیاوانی یاڤێش گلعاد نارد بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن: «با یه‌زدان بهرهكهتدارتان بكات، كه ئه‌م چاكه‌یه‌تان له‌گه‌ڵ گه‌وره‌تان، له‌گه‌ڵ شاولدا كردووه و ناشتووتانه.
- 6
- ئێستاش با یه‌زدان خۆشه‌ویستی نه‌گۆڕ و دڵسۆزیتان پیشان بدات، هه‌روه‌ها منیش ئه‌م چاكه‌یه‌تان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌م، چونكه ئێوه ئه‌م كاره‌تان كرد.
- 7
- ئێستاش بازووتان به‌هێز بكه‌ن و ئازابن، چونكه شاولی گه‌وره‌تان مردووه و بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا منیان به پاشای خۆیان ده‌ستنیشان كردووه.»
- جه‌نگی نێوان بنه‌ماڵه‌كانی داود و شاول
- 8
- له‌و كاته‌دا ئه‌بنێری كوڕی نێری فه‌رمانده‌ی گشتی سوپاكه‌ی شاول، ئیشبۆشه‌تی كوڕی شاولی بردبوو و په‌ڕاندبوویه‌وه بۆ مه‌حه‌نه‌یم و
- 9
- كردبووی به پاشای گلعاد و ئه‌شوری[a] و یه‌زره‌عیل و ئه‌فرایم و بنیامین و هه‌موو ئیسرائیل.
- 10
- ئیشبۆشه‌تی كوڕی شاول ته‌مه‌نی چل ساڵ بوو كاتێك بوو به پاشای ئیسرائیل، دوو ساڵ پاشایه‌تی كرد، ته‌نها بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا دوای داود كه‌وتن.
- 11
- ئه‌و ماوه‌یه‌ش كه داود تێیدا له حه‌برۆن پاشایه‌تی كرد له‌سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی یه‌هودا، حه‌وت ساڵ و شه‌ش مانگ بوو.
- 12
- ئه‌بنێری كوڕی نێر و پیاوانی ئیشبۆشه‌تی كوڕی شاول له مه‌حه‌نه‌یمه‌وه ڕۆیشتن و چوون بۆ گبعۆن.
- 13
- هه‌روه‌ها یۆئابی كوڕی چه‌رویا و پیاوانی داودیش چوونه ده‌ره‌وه و له‌لای گۆمه‌كه‌ی گبعۆن به‌یه‌كگه‌یشتن، جا ئه‌مان له‌سه‌ر گۆمه‌كه له‌م لا و ئه‌وانیش له‌سه‌ر گۆمه‌كه له‌و لا دانیشتن.
- 14
- ئینجا ئه‌بنێر به یۆئابی گوت: «با هه‌ندێك له گه‌نجه‌كان هه‌ستن و له‌به‌رده‌مماندا ده‌سته‌ویه‌خه به‌ره‌نگاری یه‌كتری ببنه‌وه.»
یۆئابیش گوتی: «با هه‌ستن.» - 15
- جا هه‌ستان به هه‌ڵبژاردنی دوازده پیاو بۆ بنیامین و ئیشبۆشه‌تی كوڕی شاول و دوازده پیاویش بۆ داود.
- 16
- ئینجا هه‌ریه‌كه و سه‌ری به‌رامبه‌ره‌كه‌ی خۆی گرت و شمشێره‌كه‌ی كرد به قه‌برغه‌ی دا و هه‌موویان كوژران. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و شوێنه له گبعۆن به حه‌لقه‌ت هه‌چوڕیم[b] ناونرا.
- 17
- جا له‌و ڕۆژه‌دا شه‌ڕه‌كه زۆر توند بوو، ئه‌بنێر و پیاوانی ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر پیاوانی داود تێك‌شكان.
- 18
- هه‌ر سێ كوڕه‌كه‌ی چه‌رویاش، یۆئاب و ئه‌بیشه‌ی و عه‌ساهێل له‌وێ بوون. عه‌ساهێلیش پێیه‌كانی سووك بوون وه‌ك مامزی كێوی.
- 19
- جا عه‌ساهێل دوای ئه‌بنێر كه‌وت و له ڕاونانی ئه‌بنێردا نه به‌لای ڕاست و نه به‌لای چه‌پدا لاینه‌دا و
- 20
- ئه‌بنێریش ئاوڕی له دواوه دایه‌وه و گوتی: «ئه‌مه تۆی، عه‌ساهێل؟»
ئه‌ویش گوتی: «منم.» - 21
- ئه‌بنێریش پێی گوت: «به‌لای ڕاست یان چه‌پدا لابده و یه‌كێك له گه‌نجه‌كان بگره و بۆ خۆت تاڵانی بكه.» به‌ڵام عه‌ساهێل نه‌یویست وازی لێ بهێنێت.
- 22
- دیسان ئه‌بنێر به عه‌ساهێلی گوت: «به‌دوای منه‌وه مه‌به، بۆچی له‌گه‌ڵ زه‌وی ته‌ختت بكه‌م؟ پاشان چۆن ڕووم بێت له‌لای یۆئابی برات سه‌ر به‌رز بكه‌مه‌وه؟»
- 23
- به‌ڵام عه‌ساهێل قایل نه‌بوو وازی لێ بهێنێت، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌بنێر لێیدا و ڕمه‌كه‌ی كرد به سكیدا و ڕمه‌كه له پشتییه‌وه ده‌رچوو. جا له‌وێدا كه‌وت و له شوێنی خۆیدا مرد، بۆیه هه‌ركه‌سێك ده‌هاته ئه‌و شوێنه‌ی كه عه‌ساهێل تێیدا كه‌وت و مرد، ڕاده‌وه‌ستا.
- 24
- به‌ڵام یۆئاب و ئه‌بیشه‌ی دوای ئه‌بنێر كه‌وتن و خۆرئاوا بوو كاتێك گه‌یشتنه گردی ئه‌مما ئه‌وه‌ی نزیكی گییه‌حه له‌سه‌ر ڕێگای چۆڵه‌وانی گبعۆن.
- 25
- جا نه‌وه‌ی بنیامین له‌دوای ئه‌بنێر كۆبوونه‌وه و بوون به یه‌ك كۆمه‌ڵ و له‌سه‌ر گردێك ڕاوه‌ستان.
- 26
- ئه‌بنێر هاواری له یۆئاب كرد و گوتی: «ئایا هه‌تاهه‌تایه شمشێر خوێن ده‌ڕێژێت؟ ئایا نازانیت كۆتاییه‌كه‌ی تاڵ ده‌بێت؟ هه‌تا كه‌ی به جه‌نگاوه‌ران ناڵێیت: ”واز له ڕاونانی براكانتان بهێنن“؟»
- 27
- یۆئابیش گوتی: «به خودای زیندوو، ئه‌گه‌ر قسه‌ت نه‌ده‌كرد، هه‌تا به‌یانی هیچ پیاوێك وازی له ڕاونانی براكه‌ی نه‌ده‌هێنا.»
- 28
- پاشان یۆئاب فووی به كه‌ڕه‌نادا كرد و هه‌موو جه‌نگاوه‌ران ڕاوه‌ستان، ئیتر دوای ئیسرائیل نه‌كه‌وتن و نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ جه‌نگ.
- 29
- ئینجا ئه‌بنێر و پیاوه‌كانی به درێژایی ئه‌و شه‌وه به‌ناو عه‌راڤادا[c] ڕۆیشتن و له ڕووباری ئوردون په‌ڕینه‌وه و به‌ناو بیترۆندا ڕۆیشتن و هاتن بۆ مه‌حه‌نه‌یم.
- 30
- یۆئابیش له ڕاونانی ئه‌بنێر گه‌ڕایه‌وه و هه‌موو جه‌نگاوه‌رانی كۆكرده‌وه. بێجگه عه‌ساهێل نۆزده پیاو له خزمه‌تكاره‌كانی داود ون بوون،
- 31
- به‌ڵام پیاوه‌كانی داود له‌و بنیامینییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ئه‌بنێر بوون سێ سه‌د و شه‌ست كه‌سیان لێ كوشتبوون.
- 32
- ئینجا عه‌ساهێلیان هه‌ڵگرت و له گۆڕه‌كه‌ی باوكی كه له بێتله‌حمه ناشتیان و یۆئاب و پیاوه‌كانیشی به درێژایی ئه‌و شه‌وه ڕۆیشتن و له به‌ره‌به‌یان گه‌یشتنه حه‌برۆن.
- a. 2:9 له‌وانه‌یه مه‌به‌ستی له هۆزی ئاشێر بێت.
- b. 2:16 حه‌لقه‌ت هه‌چوڕیم: واته كێڵگه‌ی شمشێره تیژه‌كان.
- c. 2:29 شیوێك بوو له ده‌ریاچه‌ی جه‌لیله‌وه هه‌تا ده‌ریای مردوو.