عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
			  کتێبی پیرۆز			
	         
                              	  
          - دواهەمین وشەکانی داود
 - 1
 - ئەمانەش دواهەمین وشەکانی داودن:
«ئەمە وەک سروش درا بە داودی کوڕی یەسا،
ئەو پیاوەی کە لەلایەن خودای هەرەبەرز پایەبەرز بووە،
دەستنیشانکراوەکەی خودای یاقوب و
زەبووربێژە دەنگ خۆشەکەی ئیسرائیل: - 2
 - «ڕۆحی یەزدان لە ڕێگەی منەوە دوا،
وشەکەشی لەسەر زمانم بوو. - 3
 - خودای ئیسرائیل فەرمووی،
تاشەبەردەکەی ئیسرائیل[a] لەگەڵ من دوا:
”کاتێک کەسێک بە ڕاستودروستی فەرمانڕەوایەتی خەڵک دەکات،
کاتێک بە لەخواترسییەوە فەرمانڕەوایەتی دەکات، - 4
 - ئەوا وەک ڕووناکی بەیانە لە کاتی خۆرهەڵاتن
لە بەیانییەکی ساماڵ،
وەک ڕووناکی بێگەردی پاش بارانە
کە گیای تازە لە زەوییەوە دەهێنێتە دەرەوە.“ - 5
 - «ئایا ماڵەکەم لەلای خودا بەم جۆرە نییە؟
پەیمانێکی هەتاهەتایی لەگەڵ بەستووم،
کە لە هەموو ڕووێکەوە ڕێکوپێک و مسۆگەرە.
ئەی هەموو ڕزگاری و
ئارەزووێکم ناهێنێتە دی؟ - 6
 - بەڵام بەدکاران هەموویان وەک دڕک فڕێدەدرێن،
کە بە دەست کۆناکرێنەوە. - 7
 - هەرکەسێک کە خۆی لە دڕکەکان بدات،
ئامێری ئاسن و داری ڕم بەکاردەهێنێت؛
ئەمانە لە شوێنی خۆیاندا بە ئاگر دەسووتێنرێن.» - پاڵەوانەکانی داود
 - 8
 - ئەمانەش ناوی پاڵەوانەکانی داودن:
یۆشێڤ بەشەڤەتی تەحکەمۆنی یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکەی نێو هێزی تایبەت. ئەو بوو بە ڕمەکەی لە شەڕێکدا هەشت سەد کەسی کوشت. - 9
 - پاش یۆشێڤ، ئەلعازاری کوڕی دۆدایی ئەحۆحی هەبوو، کە یەکێک بوو لە سێ پاڵەوانەکە. ئەو لە پەس دەممیم[b] لەگەڵ داود بوو، کاتێک گاڵتەی بەو فەلەستییانە کرد کە بۆ جەنگ کۆببوونەوە، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشەکشەیان کرد.
 - 10
 - ئەو هەستا و هەتا دەستی شل بوو لە فەلەستییەکانی دا، دەستی بە شمشێرەکەیەوە نووسا و یەزدانیش لەو ڕۆژەدا ڕزگارییەکی گەورەی ئەنجام دا. کاتێک لەشکرەکەشی بۆ لای ئەلعازار گەڕانەوە هیچ نەمابوو تەنها تاڵانکردن نەبێت.
 - 11
 - پاش ئەلعازاریش، شەممای کوڕی ئاگێی هاراری دێت. کاتێک فەلەستییەکان لەشکریان لە شوێنی پەڵە نیسکێکدا کۆکردەوە، لەشکری ئیسرائیل لەبەردەم فەلەستییەکاندا هەڵات.
 - 12
 - بەڵام شەمما لە ناوەڕاستی پەڵە نیسکەکەدا ڕاوەستا و بەرگری کرد و لە فەلەستییەکانی دا، یەزدانیش سەرکەوتنێکی گەورەی پێ بەخشی.
 - 13
 - سێ پاڵەوانی هەڵبژاردە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت لە وەرزی دروێنەدا دابەزین بۆ لای داود لە ئەشکەوتی عەدولام، لەشکری فەلەستییەکانیش لە دۆڵی ڕفایم دامەزرابوون.
 - 14
 - لەو کاتەدا داود لە قەڵاکە بوو، سەربازگەی فەلەستییەکانیش لە بێتلەحم بوو.
 - 15
 - داود ئاهی هەڵکێشا و گوتی: «خۆزگە کەسێک لە بیرەکەی لای دەروازەکەی بێتلەحم ئاوی بۆ دەهێنام!»
 - 16
 - ئیتر سێ پاڵەوانەکە هێڵی ئۆردوگای فەلەستییەکانیان بەزاند و لە بیرەکەی بێتلەحمەوە ئەوەی لەلای دەروازەکەیە ئاویان هەڵکێشا و هەڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئەویش نەیویست بیخواتەوە، بەڵکو وەک پێشکەشکراوێک بۆ یەزدان ڕشتی.
 - 17
 - گوتی: «ئەی یەزدان، لە من بەدوور بێت ئەمە بکەم. ئەمە خوێنی ئەو پیاوانەیە کە ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە.» لەبەر ئەوە داود نەیویست بیخواتەوە.
ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی سێ پاڵەوانەکە. - 18
 - ئەبیشەی برای یۆئاب، کوڕی چەرویاش ڕابەری سێ پاڵەوانەکەی هێزی تایبەت بوو. ئەو بە ڕمەکەی لەگەڵ سێ سەد کەس جەنگا و کوشتنی، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی هەبوو.
 - 19
 - ئایا ئەو زیاتر لە سێ پاڵەوانەکە ڕێزی لێ نەدەگیرا؟ ئەو بوو بە فەرماندەیان، بەڵام ناوبانگی نەدەگەیشتە سێیەکەی یەکەم.
 - 20
 - بەنایای کوڕی یەهۆیاداعی خەڵکی قەڤچەئێل کوڕێکی بەجەرگ بوو، زۆر قارەمانیێتی نواندبوو. هەر ئەو لە دوو شێرە پیاوەکەی مۆئابی دا، هەروەها لە ڕۆژێکی بەفردا دابەزییە ناو چاڵێک و شێرێکی کوشت.
 - 21
 - ئەویش بوو کە لە پیاوێکی میسری زەبەلاحی دا، پیاوە میسرییەکە ڕمێکی بەدەستەوە بوو، بەنایاش بە گۆچانێکەوە بۆی دابەزی. ڕمەکەی لە دەستی میسرییەکە ڕفاند و بە ڕمەکەی خۆی کوشتی.
 - 22
 - ئەمانە چەند نموونەیەک بوون لە ئازایەتییەکانی بەنایای کوڕی یەهۆیاداع، وەک سێ پاڵەوانەکە ناوبانگی پەیدا کرد.
 - 23
 - لە سی پاڵەوانەکە زیاتر ڕێزی لێ دەگیرا، بەڵام ناوبانگی نەگەیشتە سێیەکە، ئیتر داود کردییە بەرپرسی پاسەوانەکانی خۆی.
 - 24
 - ئەمانە لە ڕیزی سی پاڵەوانەکە بوون:
عەساهێلی برای یۆئاب،
ئێلحانانی کوڕی دۆدۆی بێتلەحمی، - 25
 - شەممای حەرۆدی،
ئەلیقای حەرۆدی، - 26
 - حەلەچی پەلتیی،
عیرای کوڕی عیقێشی تەقۆعی، - 27
 - ئەبیعەزەری عەناتۆتی،
مەڤونەیی حوشاتی، - 28
 - چەلمۆنی ئەحۆحی،
مەهەرەیی نەتۆفایی، - 29
 - حێلەدی کوڕی بەعەنای نەتۆفایی،
ئیتەیی کوڕی ڕیڤەی کە خەڵکی گیڤعای بنیامین، - 30
 - بەنایای پیرعاتۆنی،
هیدەی لە شیوەکانی گاعەشەوە، - 31
 - ئەبیعەلڤۆنی عەرڤاتی،
عەزماڤێتی بەرحومی، - 32
 - ئەلیەحبای شەعەلڤۆنی،
کوڕەکانی یاشێن،
یۆناتانی کوڕی - 33
 - شەممای هاراری،
ئەحیامی کوڕی شاراری هاراری، - 34
 - ئەلیفەلەتی کوڕی ئەحەسبەیی مەعکاتی،
ئەلیعامی کوڕی ئەحیتۆفەلی گیلۆنی، - 35
 - حەسرۆی کارمەلی،
پەعەرەیی ئەربی، - 36
 - یەگالی کوڕی ناتانی چۆڤائی،
کوڕی هەگری، - 37
 - چەلەقی عەمۆنی،
نەحەرەیی بئێرۆتی کە هەڵگری تفاقەکانی یۆئابی کوڕی چەرویا بوو، - 38
 - عیرای یەتری،
گارێڤی یەتری و - 39
 - ئوریای حیتی.
هەموویان سی و حەوت کەس بوون. 
- a. 23:3 ناوێکی تایبەتە بە خودای ئیسرائیل کە دڵسۆزی خودا دەردەخات. بڕوانە دواوتار 32:4-31.
 - b. 23:9 بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 11:13.
 

