عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
دواهه‌مین وشه‌كانی داود 
1
ئه‌مانه‌ش دواهه‌مین وشه‌كانی داودن:
«په‌یامی داودی كوڕی یه‌سا،
ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ له‌لایه‌ن خودای هه‌ره‌به‌رز پایه‌به‌رز بووه‌،
ده‌ستنیشانكراوه‌كه‌ی خودای یاقوب و
زه‌بووربێژه‌ ده‌نگ خۆشه‌كه‌ی ئیسرائیل:
2
«ڕۆحی یه‌زدان له‌ ڕێگه‌ی منه‌وه‌ دوا،
وشه‌كه‌شی له‌سه‌ر زمانم بوو.
3
خودای ئیسرائیل فه‌رمووی،
تاشه‌به‌رده‌كه‌ی ئیسرائیل[a] له‌گه‌ڵ من دوا:
”كاتێك كه‌سێك به‌ ڕاستودروستی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی خه‌ڵك ده‌كات،
كاتێك به‌ له‌خواترسییه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌وایه‌تی ده‌كات،
4
ئه‌وا وه‌ك ڕووناكی به‌یانه‌ له‌ كاتی خۆرهه‌ڵاتن
له‌ به‌یانییه‌كی ساماڵ،
وه‌ك ڕووناكی بێگه‌ردی پاش بارانه‌
كه‌ گیای تازه‌ له‌ زه‌وییه‌وه‌ ده‌هێنێته‌ ده‌ره‌وه‌.“
5
«ئایا ماڵه‌كه‌م له‌لای خودا به‌م جۆره‌ نییه‌؟
چونكه‌ په‌یمانێكی هه‌تاهه‌تایی له‌گه‌ڵ به‌ستووم،
كه‌ له‌ هه‌موو ڕووێكه‌وه‌ ڕێكوپێك و مسۆگه‌ره‌.
ئایا هه‌موو ڕزگارییه‌كه‌م و
هه‌موو ئاره‌زووه‌كانم ناهێنێته‌ دی؟
6
به‌ڵام به‌دكاران هه‌موویان وه‌ك دڕك فڕێده‌درێن،
كه‌ به‌ ده‌ست كۆناكرێنه‌وه‌.
7
هه‌ركه‌سێك كه‌ خۆی له‌ دڕكه‌كان بدات،
ئامێری ئاسن و داری ڕم به‌كارده‌هێنێت؛
ئه‌مانه‌ له‌ شوێنی خۆیاندا به‌ ئاگر ده‌سووتێنرێن.»
پاڵه‌وانه‌كانی داود 
8
ئه‌مانه‌ش ناوی پاڵه‌وانه‌كانی داودن:
یۆشێڤ به‌شه‌ڤه‌تی ته‌حكه‌مۆنی یه‌كێك بوو له‌ سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ی نێو هێزی تایبه‌ت. ئه‌و بوو به‌ ڕمه‌كه‌ی له‌ شه‌ڕێكدا هه‌شت سه‌د كه‌سی كوشت.
9
پاش یۆشێڤ، ئه‌لعازاری كوڕی دۆدایی ئه‌حۆحی هه‌بوو، كه‌ یه‌كێك بوو له‌ سێ پاڵه‌وانه‌كه‌. ئه‌و له‌ په‌س ده‌ممیم[b] له‌گه‌ڵ داود بوو، كاتێك گاڵته‌ی به‌و فه‌له‌ستییانه‌ كرد كه‌ بۆ جه‌نگ كۆببوونه‌وه‌، پیاوانی ئیسرائیلیش پاشه‌كشه‌یان كرد.
10
ئه‌و هه‌ستا و هه‌تا ده‌ستی شل بوو له‌ فه‌له‌ستییه‌كانی دا، ده‌ستی به‌ شمشێره‌كه‌یه‌وه‌ نووسا و یه‌زدانیش له‌و ڕۆژه‌دا ڕزگارییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌نجام دا. كاتێك له‌شكره‌كه‌شی بۆ لای ئه‌لعازار گه‌ڕانه‌وه‌ هیچ نه‌مابوو ته‌نها تاڵانكردن نه‌بێت.
11
پاش ئه‌لعازاریش، شه‌ممای كوڕی ئاگێی هاراری دێت. كاتێك فه‌له‌ستییه‌كان له‌شكریان له‌ شوێنی په‌ڵه‌ نیسكێكدا كۆكرده‌وه‌، له‌شكری ئیسرائیل له‌به‌رده‌م فه‌له‌ستییه‌كاندا هه‌ڵات.
12
به‌ڵام شه‌مما له‌ناوه‌ڕاستی په‌ڵه‌ نیسكه‌كه‌دا ڕاوه‌ستا و به‌رگری كرد و له‌ فه‌له‌ستییه‌كانی دا، یه‌زدانیش سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی پێ به‌خشی.
13
سێ پاڵه‌وانی هه‌ڵبژارده‌ له‌ ڕیزی سی پاڵه‌وانه‌كه‌ی هێزی تایبه‌ت له‌ وه‌رزی دروێنه‌دا دابه‌زین بۆ لای داود له‌ ئه‌شكه‌وتی عه‌دولام، له‌شكری فه‌له‌ستییه‌كانیش له‌ دۆڵی ڕفایم دامه‌زرابوون.
14
له‌و كاته‌دا داود له‌ قه‌ڵاكه‌ بوو، سه‌ربازگه‌ی فه‌له‌ستییه‌كانیش له‌ بێت‌له‌حم بوو.
15
داود ئاهی هه‌ڵكێشا و گوتی: «كێ له‌ بیره‌كه‌ی بێت‌له‌حم، ئه‌وه‌ی له‌لای ده‌روازه‌كه‌یه‌ ئاوم بۆ ده‌هێنێت؟»
16
ئیتر سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ هێڵی ئۆردوگای فه‌له‌ستییه‌كانیان به‌زاند و له‌ بیره‌كه‌ی بێت‌له‌حمه‌وه‌ ئه‌وه‌ی له‌لای ده‌روازه‌كه‌یه‌ ئاویان هه‌ڵكێشا و هه‌ڵیانگرت، هێنایان بۆ داود، ئه‌ویش نه‌یویست بیخواته‌وه‌، به‌ڵكو وه‌ك پێشكه‌شكراوێك بۆ یه‌زدان ڕشتی.
17
گوتی: «ئه‌ی یه‌زدان، له‌ من به‌دوور بێت ئه‌مه‌ بكه‌م. ئه‌مه‌ خوێنی ئه‌و پیاوانه‌یه‌ كه‌ ژیانی خۆیان خسته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.» له‌به‌ر ئه‌وه‌ داود نه‌یویست بیخواته‌وه‌.
ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوون له‌ ئازایه‌تییه‌كانی سێ پاڵه‌وانه‌كه‌.
18
ئه‌بیشه‌ی برای یۆئاب، كوڕی چه‌رویاش ڕابه‌ری سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ی هێزی تایبه‌ت بوو. ئه‌و به‌ ڕمه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سێ سه‌د كه‌س جه‌نگا و كوشتنی، وه‌ك سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ ناوبانگی هه‌بوو.
19
ئایا ئه‌و زیاتر له‌ سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ ڕێزی لێ نه‌ده‌گیرا؟ ئه‌و بوو به‌ فه‌رمانده‌یان، به‌ڵام ناوبانگی نه‌ده‌گه‌یشته‌ سێیه‌كه‌ی یه‌كه‌م.
20
به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداعی خه‌ڵكی قه‌ڤچه‌ئێل كوڕێكی به‌جه‌رگ بوو، زۆر قاره‌مانیێتی نواندبوو. هه‌ر ئه‌و له‌ دوو شێره‌ پیاوه‌كه‌ی مۆئابی دا، هه‌روه‌ها له‌ ڕۆژێكی به‌فردا دابه‌زییه‌ ناو چاڵێك و شێرێكی كوشت.
21
ئه‌ویش بوو كه‌ له‌ پیاوێكی میسری زه‌به‌لاحی دا، پیاوه‌ میسرییه‌كه‌ ڕمێكی به‌ده‌سته‌وه‌ بوو، به‌نایاش به‌ گۆچانێكه‌وه‌ بۆی دابه‌زی. ڕمه‌كه‌ی له‌ ده‌ستی میسرییه‌كه‌ ڕفاند و به‌ ڕمه‌كه‌ی خۆی كوشتی.
22
ئه‌مانه‌ چه‌ند نموونه‌یه‌ك بوون له‌ ئازایه‌تییه‌كانی به‌نایای كوڕی یه‌هۆیاداع، وه‌ك سێ پاڵه‌وانه‌كه‌ ناوبانگی په‌یدا كرد.
23
له‌ سی پاڵه‌وانه‌كه‌ زیاتر ڕێزی لێ ده‌گیرا، به‌ڵام ناوبانگی نه‌گه‌یشته‌ سێیه‌كه‌، ئیتر داود كردییه‌ به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانی خۆی.
24
ئه‌مانه‌ له‌ ڕیزی سی پاڵه‌وانه‌كه‌ بوون:
عه‌ساهێلی برای یۆئاب،
ئه‌لحانانی كوڕی دۆدۆی بێت‌له‌حمی،
25
شه‌ممای حه‌رۆدی،
ئه‌لیقای حه‌رۆدی،
26
حه‌له‌چی په‌لتیی،
عیرای كوڕی عیقێشی ته‌قۆعی،
27
ئه‌ڤیعه‌زه‌ری عه‌ناتۆتی،
مه‌ڤونه‌یی حوشاتی،
28
چه‌لمۆنی ئه‌حۆحی،
مه‌هه‌ره‌یی نه‌تۆفاتی،
29
حێله‌دی كوڕی به‌عه‌نای نه‌تۆفاتی،
ئیته‌یی كوڕی ڕیڤه‌ی كه‌ خه‌ڵكی گیڤعای بنیامین،
30
به‌نایای پیرعاتۆنی،
هیده‌یی شیوه‌كانی گاعه‌ش،
31
ئه‌بی‌عه‌لڤۆنی عه‌رڤاتی،
عه‌زماڤه‌تی به‌رحومی،
32
ئه‌لیه‌حبای شه‌عه‌لڤۆنی،
كوڕه‌كانی یاشێن،
یۆناتانی كوڕی
33
شه‌ممای هاراری،
ئه‌حیامی كوڕی شاراری هاراری،
34
ئه‌لیفه‌له‌تی كوڕی ئه‌حه‌سبه‌یی مه‌عكاتی،
ئه‌لیعامی كوڕی ئه‌حیتۆفه‌لی گیلۆنی،
35
حه‌سرۆی كه‌رمه‌لی،
په‌عه‌ره‌یی ئه‌ربی،
36
یه‌گالی كوڕی ناتانی چۆڤائی،
كوڕی هه‌گری،
37
چه‌له‌قی عه‌مۆنی،
نه‌حه‌ره‌یی بئێرۆتی كه‌ هه‌ڵگری تفاقه‌كانی یۆئابی كوڕی چه‌رویا بوو،
38
عیرای یه‌تری،
گارێڤی یه‌تری و
39
ئوریای حیتی.
هه‌موویان سی و حه‌وت كه‌س بوون.
  1. a. 23‏:3 ناوێكی تایبه‌ته‌ به‌ خودای ئیسرائیل كه‌ دڵسۆزی خودا ده‌رده‌خات. بڕوانه‌ \+xt دواوتار 32‏:4‏-31‏\+xt*‏.
  2. b. 23‏:9 بڕوانه‌ \+xt یه‌كه‌م پوخته‌ی مێژوو 11‏:13‏\+xt*‏.