عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .

عیسا وه‌ڵامیدایه‌وه‌: (....، بۆ ئه‌مه‌ له‌دایكبووم و بۆ ئه‌مه‌ش هاتوومه‌ته‌ جیهان،
تاكو شایه‌تی بۆ راستی بده‌م. هه‌ركه‌سێك له‌ راستییه‌وه‌ بێت گوێ له‌ ده‌نگم ده‌گرێت.)

کتێبی پیرۆز
تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داود بۆ گبعۆنییه‌كان 
1
له‌ سه‌رده‌می پاشایه‌تی داود سێ ساڵ له‌دوای یه‌ك قاتوقڕی هه‌بوو، داودیش پرسیاری له‌ یه‌زدان كرد و یه‌زدانیش فه‌رمووی: «به‌هۆی شاول و ماڵه‌ خوێنڕێژه‌كه‌یه‌تی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گبعۆنییه‌كانی كوشت.»
2
پاشا گبعۆنییه‌كانی بانگكرد و له‌گه‌ڵیاندا دوا. گبعۆنییه‌كان له‌ نه‌وه‌ی ئیسرائیل نه‌بوون، به‌ڵكو له‌ پاشماوه‌ی ئه‌مورییه‌كان بوون و نه‌وه‌ی ئیسرائیل سوێندیان بۆ په‌یمانی ئاشتی خواردبوو، به‌ڵام شاول به‌هۆی دڵگه‌رمی بۆ ئیسرائیل و یه‌هودا هه‌وڵی له‌ناوبردنی دان.
3
جا داود به‌ گبعۆنییه‌كانی گوت: «چیتان بۆ بكه‌م و به‌ چی كه‌فاره‌ت بكه‌م تاوه‌كو داوای به‌ره‌كه‌ت بۆ میراتی یه‌زدان بكه‌ن؟»
4
گبعۆنییه‌كانیش وه‌ڵامیان دایه‌وه‌: «بۆمان نییه‌ داوای زێڕ و زیو له‌ شاول و ماڵه‌كه‌ی بكه‌ین، هه‌روه‌ها بۆشمان نییه‌ كه‌س له‌ ئیسرائیلدا بكوژین.»
داودیش گوتی: «هه‌رچی بڵێن بۆتان ده‌كه‌م.»
5
ئه‌وانیش به‌ پاشایان گوت: «ئه‌و پیاوه‌ی كه‌ قڕی كردین و پیلانی له‌ دژمان گێڕا هه‌تا له‌ناومان ببات و له‌ هه‌موو سنووره‌كانی ئیسرائیلدا نه‌مێنینه‌وه‌،
6
با حه‌وت پیاومان له‌ كوڕه‌كانی پێبدرێت، تاوه‌كو بۆ یه‌زدان هه‌ڵیانواسین، له‌ گیڤعای شاولی هه‌ڵبژێردراوی یه‌زدان.»
پاشاش گوتی: «من پێتان ده‌ده‌م.»
7
پاشا ده‌ستی له‌ مه‌فیبۆشه‌تی كوڕی یۆناتانی كوڕی شاول پاراست، له‌به‌ر ئه‌و سوێنده‌ی یه‌زدان كه‌ له‌نێوان داود و یۆناتانی كوڕی شاول هه‌بوو.
8
به‌ڵام پاشا ئه‌مانه‌ی برد: ئه‌رمۆنی و مه‌فیبۆشه‌ت، هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی ڕیچپای كچی ئه‌ییا كه‌ له‌ شاول ببووی، له‌گه‌ڵ هه‌ر پێنج كوڕه‌كه‌ی مێره‌ڤی كچی شاول كه‌ له‌ عه‌درئێلی كوڕی به‌رزیله‌یی مه‌حۆلاتی ببووی.
9
كوڕه‌كانی دایه‌ ده‌ست گبعۆنییه‌كان، ئه‌وانیش له‌سه‌ر چیا له‌به‌رده‌م یه‌زداندا به‌ كوژراوی هه‌ڵیانواسین، هه‌ر حه‌وتیان پێكه‌وه‌ كه‌وتن، له‌ ڕۆژانی دروێنه‌ له‌ سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی دروێنه‌ی جۆ كوژران.
10
ڕیچپای كچی ئه‌ییا گوشێكی[a] برد و له‌سه‌ر به‌ردێك بۆ خۆی ڕایخست. هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای دروێنه‌دا هه‌تا ئه‌و كاته‌ی باران له‌ ئاسمان باری نه‌یهێشت نه‌ باڵنده‌ی ئاسمان له‌ ڕۆژ و نه‌ ئاژه‌ڵی كێوی له‌ شه‌و دابه‌زنه‌ سه‌ر ته‌رمه‌كانیان.
11
ئیتر ئه‌وه‌ی ڕیچپای كچی ئه‌ییا كه‌نیزه‌كه‌ی شاول كردی به‌ داود ڕاگه‌یه‌نرا،
12
داودیش چوو و ئێسكه‌كانی شاول و ئێسكه‌كانی یۆناتانی كوڕی له‌لای دانیشتووانی یاڤێش گلعاد هێنا، ئه‌وانه‌ی له‌ گۆڕه‌پانی بێت‌شانه‌وه‌ دزیبوویان، له‌و شوێنه‌دا كه‌ فه‌له‌ستییه‌كان ئه‌و ڕۆژه‌ی كه‌ له‌ شاولیان دا له‌ گلبۆع هه‌ڵیانواسیبوون.
13
داود له‌وێوه‌ ئێسكه‌كانی شاول و یۆناتانی كوڕی هێنا و ئێسكی هه‌ڵواسراوه‌كانیشی كۆكرده‌وه‌.
14
ئینجا ئێسكه‌كانی شاول و یۆناتانی كوڕیان له‌ زه‌وی بنیامین له‌ چێلاع له‌ناو گۆڕه‌كه‌ی قیشی باوكی ناشت و هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پاشا فه‌رمانی پێدابوو كردیان. پاش ئه‌وه‌ خودا وه‌ڵامی ئه‌و پاڕانه‌وه‌ی دایه‌وه‌ كه‌ له‌ پێناوی زه‌وییه‌كه‌ كرا.
جه‌نگی دیكه‌ له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستییه‌كان 
15
جارێكی دیكه‌ جه‌نگ له‌نێوان فه‌له‌ستییه‌كان و ئیسرائیلدا به‌رپابوو، داود له‌گه‌ڵ خزمه‌تكاره‌كانی دابه‌زین و له‌ دژی فه‌له‌ستییه‌كان جه‌نگان، داود شه‌كه‌ت بوو.
16
جا یه‌شبی به‌نۆڤ كه‌ یه‌كێك بوو له‌ نه‌وه‌ی ڕافا و كێشی ڕمه‌كه‌ی سێ سه‌د شاقل بڕۆنز[b] بوو، شمشێرێكی نوێی له‌ كه‌مه‌ری به‌ستبوو، گوتی كه‌ داود ده‌كوژێت.
17
به‌ڵام ئه‌بیشه‌ی كوڕی چه‌رویا به‌ هانایه‌وه‌ هات و له‌ فه‌له‌ستییه‌كه‌ی دا و كوشتی. ئینجا پیاوه‌كانی داود سوێندیان بۆ خوارد و گوتیان: «نابێت جارێكی دیكه‌ بۆ جه‌نگ له‌گه‌ڵمان بێیته‌ ده‌ره‌وه‌، نه‌وه‌ك چرای ئیسرائیل بكوژێنرێته‌وه‌.»
18
پاش ئه‌مانه‌ جه‌نگێكی دیكه‌ له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستییه‌كان له‌ گۆڤ هه‌ڵگیرسا، له‌و كاته‌دا سیبه‌خه‌یی حوشاتی، سه‌فی كوشت كه‌ یه‌كێك بوو له‌ نه‌وه‌ی ڕافا.
19
جارێكی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ فه‌له‌ستییه‌كان له‌ گۆڤ جه‌نگ هه‌ڵگیرسایه‌وه‌، ئه‌لحانانی كوڕی یاعیری بێت‌له‌حمی برای گۆلیاتی گه‌تی[c] كوشت، ده‌سكی ڕمه‌كه‌ی وه‌ك نۆردی جۆڵاكان بوو.
20
دیسان له‌ گه‌ت جه‌نگ هه‌ڵگیرسایه‌وه‌، پیاوێكی زه‌به‌لاح هه‌بوو هه‌ر په‌لێكی شه‌ش په‌نجه‌ی هه‌بوو، بیست و چوار په‌نجه‌ی هه‌بوو، ئه‌ویش هه‌ر له‌ نه‌وه‌ی ڕافا بوو.
21
كاتێك سووكایه‌تی به‌ ئیسرائیل كرد، یۆناتانی كوڕی شیمه‌عای برای داود كوشتی.
22
ئه‌و چواره‌ له‌ نه‌وه‌ی ڕافا بوون له‌ گه‌ت، به‌ ده‌ستی داود و خزمه‌تكاره‌كانی كوژران.
  1. a. 21‏:10 ڕیشاڵێكی ڕووه‌كییه‌ كه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رگی ماته‌می لێ دروستده‌كرا.
  2. b. 21‏:16 سێ سه‌د شاقل بڕۆنز: نزیكه‌ی 3,5 كیلۆگرام.
  3. c. 21‏:19 هه‌رچه‌نده‌ له‌ 1 پوخته‌ی مێژوو 20‏:5 نووسراوه‌ كه‌ ئه‌لحانان (له‌حمی)ی برای گۆلیاتی كوشت، به‌ڵام ده‌شێت چه‌ند جه‌نگاوه‌رێكی فه‌له‌ستی هه‌بێت كه‌ ناویان گۆلیات بووبێت.