عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- ده‌ستنیشانكردنی یێهو وه‌ك پاشای ئیسرائیل
- 1
- ئه‌لیشه‌ع پێغه‌مبه‌ر ئه‌ندامێكی له كۆمه‌ڵی پێغه‌مبه‌ره‌كان بانگ‌كرد و پێی گوت: «كهواكهت له ناوقه‌دت ببه‌سته و گۆزه‌یه‌ك زه‌یت له‌گه‌ڵ ده‌ستت هه‌ڵبگره و بڕۆ ڕامۆتی گلعاد.
- 2
- كه گه‌یشتییه ئه‌وێ به‌دوای یێهوی كوڕی یه‌هۆشافاتی كوڕی نیمشیدا بگه‌ڕێ، له‌نێو براكانی هه‌ڵیبستێنه و به ته‌نها له ژووره‌كه‌وه بیبه بۆ ژوورێكی دیكه.
- 3
- پاشان گۆزه زه‌یته‌كه بگره و به‌سه‌ر سه‌ریدا بكه و بڵێ، یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ”وه‌ك پاشای ئیسرائیل ده‌ستنیشانم كردیت.“ ئینجا ده‌رگاكه بكه‌ره‌وه و هه‌ڵێ و چاوه‌ڕێ مه‌كه!»
- 4
- ئیتر خزمه‌تكاره‌كه، واته خزمه‌تكاری پێغه‌مبه‌ره‌كه چوو بۆ ڕامۆتی گلعاد.
- 5
- كاتێك گه‌یشت، بینی وا ئه‌فسه‌ره‌كانی سوپا پێكه‌وه دانیشتوون. گوتی: «ئه‌ی سه‌ركرده، قسه‌یه‌كم بۆ تۆ پێیه.»
یێهو لێی پرسی: «بۆ كامه‌مان؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «بۆ تۆ، ئه‌ی سه‌ركرده.» - 6
- یێهو هه‌ستا و چووه ماڵه‌كه. پێغه‌مبه‌ره‌كه زه‌یته‌كه‌ی به سه‌ری یێهودا كرد و پێی گوت: «یه‌زدانی په‌روه‌ردگاری ئیسرائیل وای فه‌رمووه: ”وه‌ك پاشا ده‌ستنیشانم كردوویت بۆ گه‌لی یه‌زدان، بۆ ئیسرائیل.
- 7
- له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حاڤی گه‌وره‌شت ده‌ده‌یت، تۆڵه‌ی خوێنی به‌نده پێغه‌مبه‌ره‌كانم و خوێنی هه‌موو به‌نده‌كانی یه‌زدان له ئیزابێل ده‌كه‌مه‌وه.
- 8
- هه‌موو بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حاڤ له‌ناوده‌بردرێت. هه‌موو نێرینه‌یه‌ك له ئه‌حاڤ، كۆیله و ئازاد، له ئیسرائیل ڕیشه‌كێش ده‌كه‌م.
- 9
- بنه‌ماڵه‌ی ئه‌حاڤیش وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی یا‌رۆڤعامی كوڕی نه‌ڤات و بنه‌ماڵه‌ی به‌عشای كوڕی ئاحییا لێ ده‌كه‌م.
- 10
- ئیزابێلیش له زه‌وییه‌كه‌ی یه‌زره‌عیل سه‌گ ده‌یخوات و كه‌سیش نابێت بینێژێت.“» ئینجا ده‌رگاكه‌ی كرده‌وه و هه‌ڵات.
- 11
- كاتێك یێهو چووه ده‌ره‌وه بۆ لای برا ئه‌فسه‌ره‌كانی، لێیان پرسی: «خێره، ئه‌و شێته بۆ چی هاته لات؟»
یێهو وه‌ڵامی دایه‌وه: «ئێوه پیاوه‌كه ده‌ناسن و ده‌شزانن چ قسه‌یه‌ك ده‌كات.» - 12
- ئه‌وانیش گوتیان: «ئه‌وه ڕاست نییه! ئینجا پێمان بڵێ.»
یێهو گوتی: «ئه‌وه‌ی پێ گوتم: ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ده‌ستنیشانم كردوویت به پاشای ئیسرائیل.“» - 13
- هه‌ریه‌كه و به په‌له كه‌واكه‌ی داكه‌ند و له‌ژێر پێی یێهو له‌سه‌ر پایه‌كانی پێپلیكانهكه ڕایانخست. فوویان به كه‌ڕه‌نادا كرد و هاواریان كرد، «یێهو پاشایه!»
- كوشتنی یۆرام و ئه‌حه‌زیا
- 14
- ئیتر یێهوی كوڕی یه‌هۆشافاتی كوڕی نیمشی پیلانی له دژی یۆرام گێڕا. یۆرام خۆی و هه‌موو ئیسرائیل به‌رگرییان له ڕامۆتی گلعاد ده‌كرد له دژی حه‌زائێل پاشای ئارام.
- 15
- به‌ڵام یۆرام پاشا گه‌ڕابووه‌وه یه‌زره‌عیل، هه‌تا له‌و برینانه چاك بێته‌وه كه له‌لایه‌ن ئارامییه‌كانه‌وه بریندار كرا، له كاتی جه‌نگ له دژی حه‌زائێلی پاشای ئارام. ئینجا یێهو گوتی: «ئه‌گه‌ر حه‌ز ده‌كه‌ن بمكه‌نه پاشا، مه‌هێڵن كه‌س له شاره‌كه ده‌ربازبێت و بچێت له یه‌زره‌عیل ڕایبگه‌یه‌نێت.»
- 16
- ئینجا یێهو سواری گالیسكه بوو و چوو بۆ یه‌زره‌عیل، چونكه یۆرام له‌وێ له‌ناو جێگا كه‌وتبوو، هه‌روه‌ها ئه‌حه‌زیای پاشای یه‌هودا بۆ سه‌ردانی یۆرام چووبوو.
- 17
- ئێشكگرێك له‌سه‌ر قوللهكهی یه‌زره‌عیل ڕاوه‌ستابوو چاوی به سه‌ربازه‌كانی یێهو كه‌وت كاتێك به‌ره‌و پێش ده‌هاتن، گوتی: «من كۆمه‌ڵێك سه‌رباز ده‌بینم.»
یۆرامیش گوتی: «سوارێك ببه و بینێره بۆ بینینیان، با لێیان بپرسێ: ”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“» - 18
- ئیتر ئه‌سپ سواره‌كه چوو بۆ بینینی و گوتی: «پاشا ده‌ڵێت: ”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“»
یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی ده‌كه‌ی؟ به‌دوام بكه‌وه.»
ئینجا ئێشكگره‌كه به پاشای ڕاگه‌یاند: «نێردراوه‌كه گه‌یشته لایان، به‌ڵام نه‌گه‌ڕایه‌وه.» - 19
- پاشان ئه‌سپ سوارێكی دیكه‌ی نارد و هات بۆ لایان و گوتی: «پاشا ده‌ڵێت: ”ئایا بۆ ئاشتی هاتوون؟“»
یێهو گوتی: «بۆچی باسی ئاشتی ده‌كه‌ی؟ به‌دوام بكه‌وه.» - 20
- دیسان ئێشكگره‌كه ڕایگه‌یاند: «گه‌یشته لایان، به‌ڵام نه‌گه‌ڕایه‌وه. لێخوڕینه‌كه وه‌ك لێخوڕینی یێهوی كوڕی نیمشی وایه، چونكه شێتانه لێده‌خوڕێت.»
- 21
- یۆرام فه‌رمانی دا: «گالیسكه‌كه‌م بۆ ببه‌ستن.» گالیسكه‌كه‌ی به‌سترا. یۆرامی پاشای ئیسرائیل و ئه‌حه‌زیای پاشای یه‌هودا هه‌ریه‌كه به گالیسكه‌كه‌ی خۆیان چوونه ده‌ره‌وه به‌ره‌وپیری یێهو. له‌ناو ئه‌و زه‌وییه‌ی كه هی ناڤۆتی یه‌زره‌عیلی بوو تووشی بوون.
- 22
- كاتێك یۆرام یێهوی بینی، لێی پرسی: «یێهو، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «هه‌تا بتپه‌رستی و جادووگه‌ری ئیزابێلی دایكت به‌رده‌وام بێت، چۆن ئاشتی فه‌راهه‌م ده‌بێت؟» - 23
- یۆرام ڕووی وه‌رگێڕا و هه‌ڵات، هاواری بۆ ئه‌حه‌زیا كرد: «ئه‌حه‌زیا، ناپاكییه!»
- 24
- یێهوش كه‌وانه‌كه‌ی ڕ‌اكێشا و تیرێكی له‌نێو شانه‌كانی یۆرام دا. تیره‌كه له دڵییه‌وه هاته ده‌ره‌وه، له‌ناو گالیسكه‌كه‌ی كه‌وت.
- 25
- یێهو به بیدقه‌ری ئه‌فسه‌ری گالیسكه‌كانی گوت: «هه‌ڵیبگره و فڕێیبده ناو كێڵگه‌كه‌ی ناڤۆتی یه‌زره‌عیلی. له‌بیرت بێت كاتێك من و تۆ پێكه‌وه به‌دوای ئه‌حاڤی باوكی‌دا سواری گالیسكه بووین، یه‌زدان ئه‌م سروشه‌ی[a] سه‌باره‌ت به‌و ڕاگه‌یاند:
- 26
- ”یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: دوێنێ خوێنی ناڤۆتی یه‌زره‌عیلی و كوڕهكانیم بینی، له‌م زه‌وییه‌دا تۆڵه‌ت لێ ده‌كه‌مه‌وه، ئه‌وه فه‌رمایشتی یه‌زدانه.“[b] ئێستاش به‌پێی فه‌رمایشتی یه‌زدان هه‌ڵیبگره و فڕێیبده ناو كێڵگه‌كه.»
- 27
- كاتێك ئه‌حه‌زیای پاشای یه‌هودا ئه‌مه‌ی بینی، به ڕێگای بێتهه‌گان هه‌ڵات. یێهو ڕاوی نا و گوتی: «ئه‌ویش بكوژن!» ئه‌وانیش له هه‌ورازه‌كه‌ی گور ئه‌وه‌ی له‌لای یه‌ڤله‌عامه له‌ناو گالیسكه‌كه‌ی لێیاندا. به‌ڵام بۆ مه‌گیدۆ هه‌ڵات و له‌وێ مرد.
- 28
- خزمه‌تكاره‌كانیشی به‌ره‌و ئۆرشه‌لیم ته‌رمه‌كه‌یان سواری گالیسكه‌یه‌ك كرد و له‌وێ له گۆڕه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ باوباپیرانی له شاری داود ناشتیان.
- 29
- له ساڵی یازده‌یه‌مینی پاشایه‌تی یۆرامی كوڕی ئه‌حاڤ، ئه‌حه‌زیا ببوو به پاشای یه‌هودا.
- كوشتنی ئیزابێل
- 30
- ئینجا یێهو هاته یه‌زره‌عیل، ئیزابێلیش ئه‌مه‌ی بیسته‌وه و كلی له چاوه‌كانی كرد، پرچی ڕێكخست و له په‌نجه‌ره‌كه‌وه ته‌ماشای خواره‌وه‌ی كرد.
- 31
- كه یێهو له ده‌روازه‌كه‌وه هاته ژووره‌وه، لێی پرسی: «ئه‌ی زیمری، بكوژی گه‌وره‌كه‌ت، ئایا بۆ ئاشتی هاتوویت؟»
- 32
- ئه‌ویش چاوی بۆ لای په‌نجه‌ره‌كه هه‌ڵبڕی و گوتی: «كێ له‌گه‌ڵ منه، كێ؟» دوو سێ كاربهدهستیش ته‌ماشای ئه‌ویان كرد له خواره‌وه.
- 33
- یێهو گوتی: «فڕێیبده‌نه خواره‌وه!» ئه‌وانیش فڕێیان دایه خواره‌وه، ئه‌ویش به ئه‌سپه‌كانی پێشێلی كرد و هه‌ندێك له خوێنه‌كه‌ی به دیواره‌كه و ئه‌سپه‌كانی پرژا.
- 34
- پاشان یێهو هاته ژووره‌وه و خواردی و خواردیه‌وه، ئینجا گوتی: «ئاگاداری ئه‌و ژنه نه‌فره‌ت لێكراوه بن و بینێژن، چونكه كچی پاشایه.»
- 35
- به‌ڵام كاتێك چوون بینێژن، جگه له كه‌لله‌سه‌ری و پێیه‌كانی و له‌پی ده‌ستی هیچی دیكه‌یان نه‌دۆزییه‌وه.
- 36
- گه‌ڕانه‌وه و به یێهویان ڕاگه‌یاند. ئه‌ویش گوتی: «ئه‌مه فه‌رمایشتی یه‌زدانه كه له ڕێگه‌ی ئه‌لیاسی تیشبی خزمهتكاریهوه فه‌رمووی، له پارچه زه‌وییه‌كه‌ی یه‌زره‌عیل سه‌گ گۆشتی ئیزابێل ده‌خۆن.[c]
- 37
- لاشه‌كه‌ی ئیزابێلیش وه‌ك زبڵ ده‌بێت له‌سه‌ر كێڵگه‌ی زه‌وییه‌كه‌ی یه‌زره‌عیل، هه‌تا نه‌ڵێن ”ئه‌مه ئیزابێله.“»
- a. 9:25 فه‌رمووده‌یه‌كی خودایه كه له ڕێگای ڕۆحی پیرۆزه‌وه بۆ مرۆڤ هاتبێت.
- b. 9:26 \+xt بڕوانه یه‌كه‌م پاشایان 21:19.\+xt*
- c. 9:36 سه‌گ گۆشتی ئیزابێل ده‌خۆن: \+xt بڕوانه یه‌كه‌م پاشایان 21:23.\+xt*