عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌لیاس بۆ ئاسمان
- 1
- كاتێك یه‌زدان ویستی ئه‌لیاس له گهردهلوولێكدا بۆ ئاسمان به‌رز بكاته‌وه، ئه‌لیاس و ئه‌لیشه‌ع له گلگاله‌وه به‌ڕێكه‌وتن.
- 2
- ئه‌لیاس به ئه‌لیشه‌عی گوت: «لێره بمێنه‌ره‌وه، چونكه یه‌زدان منی ناردووه‌ته بێت‌ئێل.»
ئه‌لیشه‌عیش گوتی: «به یه‌زدانی زیندوو و به گیانی خۆت، به‌جێت ناهێڵم.» ئینجا به‌ره‌و بێت‌ئێل چوون. - 3
- ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی پێغه‌مبه‌رانی بێت‌ئێل هاتنه ده‌ره‌وه بۆ لای ئه‌لیشه‌ع و لێیان پرسی: «ده‌زانیت ئه‌مڕۆ یه‌زدان گه‌وره‌كه‌ت له تۆ ده‌ستێنێ؟»
ئه‌ویش گوتی: «به‌ڵێ ده‌زانم، بێده‌نگ بن.» - 4
- ئینجا ئه‌لیاس پێی گوت: «ئه‌لیشه‌ع، لێره بمێنه‌ره‌وه، چونكه یه‌زدان منی ناردووه‌ته ئه‌ریحا.»
ئه‌ویش گوتی: «به یه‌زدانی زیندوو و به گیانی تۆ، به‌جێت ناهێڵم.» ئینجا چوونه ئه‌ریحا. - 5
- ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی پێغه‌مبه‌رانی ئه‌ریحاش له ئه‌لیشه‌ع هاتنه پێشه‌وه و لێیان پرسی: «ده‌زانیت ئه‌مڕۆ یه‌زدان گه‌وره‌كه‌ت لێ ده‌ستێنێت؟»
ئه‌ویش گوتی: «به‌ڵێ ده‌زانم، بێده‌نگ بن.» - 6
- پاشان ئه‌لیاس پێی گوت: «لێره بمێنه‌ره‌وه، چونكه یه‌زدان منی ناردووه‌ته ڕووباری ئوردون.»
ئه‌ویش گوتی: «به یه‌زدانی زیندوو و به گیانی تۆ، به‌جێت ناهێڵم.» ئینجا هه‌ردووكیان ڕۆیشتن. - 7
- په‌نجا ئه‌ندامی كۆمه‌ڵی پێغه‌مبه‌ران ڕۆیشتن و له دووره‌وه له به‌رامبه‌ر ئه‌لیاس و ئه‌لیشه‌ع ڕاوه‌ستان، ئه‌وانیش هه‌ردووكیان له‌سه‌ر ڕووباری ئوردون ڕاوه‌ستان.
- 8
- ئه‌لیاس كه‌واكه‌ی گرت و پێچایه‌وه و له ئاوه‌كه‌ی دا. جا ئاوه‌كه شه‌ق بوو، هه‌ردووكیان به وشكانیدا په‌ڕینه‌وه.
- 9
- كاتێك په‌ڕینه‌وه، ئه‌لیاس به ئه‌لیشه‌عی گوت: «داوای چی ده‌كه‌یت هه‌تا بۆت بكه‌م، به‌ر له‌وه‌ی لێت جیا ببمه‌وه؟»
ئه‌لیشه‌ع وه‌ڵامی دایه‌وه: «با ڕۆحی تۆ به میرات وه‌ربگرم.» - 10
- ئه‌لیاس گوتی: «داوای شتێكی گرانت كرد. ئه‌گه‌ر منت بینی كاتێك لێت جیا ده‌بمه‌وه، ئه‌وا بۆ تۆ ده‌بێت، ئه‌گه‌ر نا بۆت نابێت.»
- 11
- ئه‌وه بوو كاتێك ده‌ڕۆیشتن و قسه‌یان ده‌كرد، له‌ناكاو گالیسكه‌یه‌كی ئاگرین و چه‌ند ئه‌سپێكی ئاگرین هه‌ردووكیانی لێك جیا كرده‌وه، ئه‌لیاس له گهردهلوولێكدا بۆ ئاسمان سه‌ركه‌وت.
- 12
- ئه‌لیشه‌ع ئه‌مه‌ی بینی و هاواری كرد: «باوكه! باوكه! گالیسكه‌كه‌ی ئیسرائیل و سواره‌كانی!» ئیتر ئه‌لیاسی نه‌بینییه‌وه. جله‌كه‌ی به‌ر خۆی دڕاند و كردییه دوو پارچه.
- 13
- كه‌واكه‌ی ئه‌لیاسی هه‌ڵگرته‌وه كه لێی كه‌وتبووه خواره‌وه، گه‌ڕایه‌وه و له‌سه‌ر كه‌ناری ڕووباری ئوردون ڕاوه‌ستا.
- 14
- ئینجا كه‌واكه‌ی ئه‌لیاسی هه‌ڵگرت، ئه‌وه‌ی لێی كه‌وتبووه خواره‌وه، به كهوایهكه كێشای به ئاوه‌كه‌دا و گوتی: «یه‌زدانی خودای ئه‌لیاس له‌كوێیه؟» كاتێك به ئاوه‌كه‌یدا كێشا، ئاوه‌كه شه‌قبوو، ئه‌لیشه‌ع په‌ڕییه‌وه.
- 15
- كاتێك ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵی پێغه‌مبه‌رانی ئه‌ریحا، ئه‌وانه‌ی له به‌رامبه‌ری بوون بینییان، گوتیان: «ڕۆحی ئه‌لیاس له‌سه‌ر ئه‌لیشه‌ع جێگیر بووه.» ئینجا به‌ره‌وپیری چوون و كڕنۆشیان بۆ برد.
- 16
- پێیان گوت: «ئه‌وه‌تا خزمه‌تكاره‌كانت په‌نجا پیاوی تواناداریان هه‌یه. لێیانگه‌ڕێ با بچن به‌دوای گهورهكهتدا بگه‌ڕێن. له‌وانه‌یه ڕۆحی یه‌زدان هه‌ڵیگرتبێت و له‌سه‌ر كێوێك یاخود له‌ناو یه‌كێك له دۆڵه‌كان داینابێت.»
ئه‌لیشه‌ع گوتی: «مه‌یاننێرن.» - 17
- به‌ڵام زۆریان لێ‌كرد هه‌تا شه‌رم دایگرت و گوتی: «بیاننێرن.» ئه‌وانیش په‌نجا پیاویان نارد، سێ ڕۆژ به‌دوایدا گه‌ڕان و نه‌یاندۆزییه‌وه.
- 18
- كاتێك گه‌ڕانه‌وه لای ئه‌لیشه‌ع كه هێشتا له ئه‌ریحا مابووه‌وه، پێی گوتن: «پێم نه‌گوتن مه‌چن؟»
- سازگاركردنی ئاو
- 19
- پیاوانی شاره‌كه به ئه‌لیشه‌عیان گوت: «ئه‌وه‌تا هه‌روه‌ك گه‌وره‌م ده‌بینێت شوێنی شاره‌كه باشه، به‌ڵام ئاوه‌كه خراپه و خاكه‌كه‌شی بێ به‌روبوومه.»
- 20
- ئه‌ویش گوتی: «قاپێكی نوێم بۆ بهێنن و خوێی تێ بكه‌ن.» ئه‌وانیش بۆیان هێنا.
- 21
- ئینجا چووه ده‌ره‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه و خوێیه‌كه‌ی فڕێ‌دا ناوی و گوتی: «یه‌زدان ده‌فه‌رموێت: ”ئه‌م ئاوه‌م سازگار كرد و جارێكی دیكه نابێته هۆكاری مردن و بێ به‌روبوومی خاك.“»
- 22
- به‌گوێره‌ی ئه‌و قسه‌یه‌یه كه ئه‌لیشه‌ع كردی هه‌تا ئه‌مڕۆش ئاوه‌كه سازگاره.
- گاڵته‌كردن به ئه‌لیشه‌ع
- 23
- ئینجا ئه‌لیشه‌ع له‌وێوه چوو بۆ بێت‌ئێل، كاتێك به ڕێگاكه‌دا سه‌رده‌كه‌وت، كۆمه‌ڵێك مێردمنداڵ له شاره‌كه‌وه هاتنه ده‌ره‌وه و گاڵته‌یان پێكرد، پێیان گوت: «كه‌چه‌ڵ لێره بڕۆ! كه‌چه‌ڵ لێره بڕۆ!»
- 24
- ئه‌ویش ئاوڕی له‌دوای خۆی دایه‌وه و ته‌ماشای كردن، به ناوی یه‌زدانه‌وه نه‌فره‌تی لێ‌كردن. ئیتر دوو ورچ له دارستانه‌كه هاتنه ده‌ره‌وه و چل و دوو كوڕیان پارچه‌پارچه كرد.
- 25
- له‌وێوه چوو بۆ كێوی كارمهل، ئینجا له‌وێشه‌وه گه‌ڕایه‌وه سامیره.