عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- یاخیبوونی مۆئاب
- 1
- یۆرامی كوڕی ئه‌حاڤ له هه‌ژده‌مین ساڵی پاشایه‌تی یه‌هۆشافاتی پاشای یه‌هودا، بوو به پاشای ئیسرائیل له سامیره، دوازده ساڵ پاشایه‌تی كرد.
- 2
- ئه‌ویش له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، به‌ڵام نه‌ك وه‌كو دایك و باوكی، ئه‌و به‌رده تهرخانكراوهی[a] به‌علی له‌ناوبرد كه باوكی دروستی كردبوو.
- 3
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ست بوو به گوناهه‌كانی یا‌رۆڤعامی كوڕی نه‌ڤات و هه‌مان گوناهه‌كانی ئه‌وی كرد كه به‌هۆیانه‌وه وای كردبوو ئیسرائیل گوناه بكات، خۆی لێیان لانه‌دا.
- 4
- مێشای پاشای مۆئابیش خاوه‌نی مه‌ڕوماڵات بوو، سه‌د هه‌زار به‌رخ و خوری سه‌د هه‌زار به‌رانی وه‌ك سه‌رانه ده‌دایه پاشای ئیسرائیل.
- 5
- به‌ڵام پاش مردنی ئه‌حاڤ، پاشای مۆئاب له پاشای ئیسرائیل یاخی بوو.
- 6
- ده‌ستبه‌جێ یۆرام پاشا له سامیره‌وه به‌ڕێكه‌وت و هه‌موو ئیسرائیلی كۆكرده‌وه.
- 7
- هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یامه‌ی بۆ یه‌هۆشافاتی پاشای یه‌هودا نارد: «پاشای مۆئاب لێم یاخی بووه، ئایا له‌گه‌ڵم دێیت بۆ ئه‌وه‌ی له دژی مۆئاب بجه‌نگین؟»
ئه‌ویش وه‌ڵامی دایه‌وه: «له‌گه‌ڵت دێم، من خۆم وه‌ك تۆ و گه‌له‌كه‌م وه‌ك گه‌له‌كه‌ت و ئهسپهكانیشم وه‌ك ئه‌سپه‌كانت.» - 8
- لێی پرسی: «له كام ڕێگاوه بچین؟»
یۆرامیش وه‌ڵامی دایه‌وه: «له ڕێگای بیابانی ئه‌دۆم.» - 9
- ئینجا پاشای ئیسرائیل له‌گه‌ڵ پاشای یه‌هودا و پاشای ئه‌دۆم به‌ڕێكه‌وتن. دوای ئه‌وه‌ی سوپاكه حه‌وت ڕۆژه‌ڕێ به ڕێگایه‌كی ناڕاسته‌وخۆ به‌رده‌وام بوو له ڕۆیشتن، ئاو بۆ خۆیان و ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی پێیان بوو نه‌ما.
- 10
- پاشای ئیسرائیلیش گوتی: «ئاخ! له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدان ئه‌م سێ پاشایه‌ی بانگكردووه، هه‌تا بمانداته ده‌ستی پاشای مۆئاب؟»
- 11
- به‌ڵام یه‌هۆشافات گوتی: «ئایا لێره هیچ پێغه‌مبه‌رێكی یه‌زدان نییه، هه‌تا له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه پرس به یه‌زدان بكه‌ین؟»
یه‌كێك له ئه‌فسه‌ره‌كانی پاشای ئیسرائیل وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: «ئه‌لیشه‌عی كوڕی شافات لێره‌یه، ئه‌وه‌ی ئاوی به ده‌سته‌كانی ئه‌لیاسدا ده‌كرد.» - 12
- یه‌هۆشافات گوتی: «فه‌رمایشتی یه‌زدان له‌لای ئه‌وه.» ئینجا پاشای ئیسرائیل و یه‌هۆشافات و پاشای ئه‌دۆم چوونه خواره‌وه بۆ لای ئه‌و.
- 13
- ئه‌لیشه‌ع به پاشای ئیسرائیلی گوت: «چیمان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه؟ بڕۆ لای پێغه‌مبه‌ره‌كانی دایك و باوكت.»
پاشای ئیسرائیلیش گوتی: «نه‌خێر، چونكه یه‌زدان ئه‌م سێ پاشایه‌ی بانگكردووه هه‌تا ڕاده‌ستی مۆئابمان بكات.» - 14
- ئه‌لیشه‌عیش گوتی: «به یه‌زدانی زیندووی سوپاسالار، ئه‌وه‌ی ده‌یپه‌رستم، ئه‌گه‌ر ڕێزی یه‌هۆشافاتی پاشای یه‌هودا نه‌بووایه، نه ئاوڕم لێت ده‌دایه‌وه و نه سه‌یرم ده‌كردیت.
- 15
- به‌ڵام ئێستا مۆسیقاژهنێكم بۆ بهێنن.»
ئه‌وه بوو كه مۆسیقاژه‌نه‌كه مۆسیقاكه‌ی ژه‌ند، ڕۆحی یه‌زدان هاته سه‌ر ئه‌لیشه‌ع، - 16
- گوتی: «یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: ئه‌م دۆڵه پڕ ده‌كه‌م له گۆمی ئاو،
- 17
- چونكه یه‌زدان ئه‌مه ده‌فه‌رموێت: نه با ده‌بینن و نه باران، به‌ڵام ئه‌م دۆڵه پڕ ده‌بێت له ئاو، خۆتان و مه‌ڕوماڵات و ئاژه‌ڵه‌كانتان لێی ده‌خۆنه‌وه.
- 18
- ئه‌وه‌ش له‌لای یه‌زدان كارێكی ئاسانه، هه‌روه‌ها مۆئابیش به ده‌ستتانه‌وه ده‌دات.
- 19
- ئێوه‌ش هه‌موو شارێكی قه‌ڵابه‌ند و هه‌موو شارۆچكه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌ره‌وژێر ده‌كه‌ن، هه‌موو دارێكی چاك ده‌بڕنه‌وه و هه‌موو كانیاوه‌كان كوێر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌موو كێڵگه‌یه‌كی چاكیش به به‌رد تێكده‌ده‌ن.»
- 20
- به‌یانی له كاتی قوربانی، له‌ناكاو له ڕێگای ئه‌دۆمه‌وه ئاو هات و خاكه‌كه پڕ بوو له ئاو.
- 21
- هه‌موو مۆئابیش بیستیان كه پاشا‌كان هاتوون له دژیان بجه‌نگن، ئینجا هه‌موو ئه‌وه‌ی توانای چه‌ك هه‌ڵگرتنی هه‌بوو، له گه‌نجه‌وه هه‌تا پیر، بانگیان كردن و كۆیان كردنه‌وه، له‌سه‌ر سنووره‌كه وه‌ستان.
- 22
- كه به‌یانی زوو له خه‌و هه‌ستان، خۆر له‌سه‌ر ئاوه‌كه ده‌دره‌وشایه‌وه، مۆئابییهكانیش له‌و به‌ره‌وه ته‌ماشایان كرد ئاوه‌كه وه‌ك خوێن سووره.
- 23
- گوتیان: «ئه‌مه خوێنه! پاشا‌كان له‌نێو خۆیاندا بووه‌ته شه‌ڕیان و یه‌كترییان كوشتووه، ئه‌ی مۆئاب، ئێستاش با به‌ره‌و تاڵانكردن بچین!»
- 24
- به‌ڵام كاتێك مۆئابییهكان بۆ ئۆردوگای ئیسرائیل هاتن، ئیسرائیلییه‌كان لێیان هه‌ستان و له مۆئابییهكانیان دا، له‌به‌رده‌میان هه‌ڵاتن. ئیسرائیلییه‌كانیش خاكه‌كه‌یان داگیر كرد و مۆئابییهكانیان كوشت.
- 25
- ئینجا شارۆچكه‌كانیان ڕووخاند، هه‌ریه‌كه به‌ردێكی فڕێدایه ناو هه‌ر كێڵگه‌یه‌كی چاك هه‌تا ئه‌وه‌ی پڕیان كردنه‌وه، هه‌موو كانیاوه‌كانیان كوێر كرده‌وه، هه‌موو دارێكی چاكیان بڕییه‌وه، به ته‌نها به‌رده‌كانی قییر حه‌راسه‌تیان هێشته‌وه، قۆچه‌قانی[b] وه‌شێنه‌كان ده‌وریان گرت و لێیاندا.
- 26
- كاتێك پاشای مۆئاب بینی كه جه‌نگه‌كه له‌سه‌ری توند بووه، حه‌وت سه‌د شمشێر به ده‌ستی له‌گه‌ڵ خۆی برد بۆ ئه‌وه‌ی ڕیزه‌كانی دوژمن بشكێنێت و به‌ره‌و لای پاشای ئه‌دۆم بچێت، به‌ڵام شكستی هێنا.
- 27
- ئینجا كوڕه نۆبه‌ره‌كه‌ی، ئه‌وه‌ی له جێی ئه‌و ده‌بوو به پاشا، له‌سه‌ر شوورای شاره‌كه كردییه قوربانی سووتاندن. ئه‌وه بووه تووڕه‌ییه‌كی گه‌وره له دژی ئیسرائیل، پاشه‌كشه‌یان لێی كرد و گه‌ڕانه‌وه خاكی خۆیان.