عیسا فەرمووی:
ئاسمان و زەوی بەسەر دەچن ، بەڵام وشەکانم ھەرگیز بەسەرناچن .
کتێبی پیرۆز
- هۆشێیه‌عی دواهه‌مین پاشای ئیسرائیل
- 1
- له ساڵی دوازده‌یه‌می ئاحازی پاشای یه‌هودا، هۆشێیه‌عی كوڕی ئێله له سامیره بوو به پاشا، ماوه‌ی نۆ ساڵ پاشایه‌تی ئیسرائیلی كرد.
- 2
- له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپه‌كاری كرد، به‌ڵام نه‌ك وه‌كو پاشاكانی ئیسرائیل، ئه‌وانه‌ی كه له‌پێش خۆی بوون.
- 3
- شه‌لمه‌نئه‌سه‌ری پاشای ئاشور هێرشی كرده سه‌ری. پێشتر هۆشێیه‌ع ملكه‌چی بوو و سه‌رانه‌ی ده‌دایێ،
- 4
- به‌ڵام پاشای ئاشور ناپاكی له هۆشێیه‌ع بینی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چه‌ند نێردراوێكی بۆ سۆئای[a] پاشای میسر ناردبوو، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌رانه‌ی كه ساڵانه ده‌یدایه پاشای ئاشوری ڕایگرتبوو. ئیتر شه‌لمه‌نئه‌سه‌ر گرتی و زیندانی كرد.
- 5
- پاشای ئاشور هێرشی كرده سه‌ر هه‌موو خاكه‌كه و سه‌ر سامیره، سێ ساڵ گه‌مارۆی دا.
- 6
- له ساڵی نۆی پاشایه‌تی هۆشێیه‌ع، پاشای ئاشور سامیره‌ی داگیر كرد و خه‌ڵكی ئیسرائیلی ڕاپێچی ئاشور كرد، له حه‌له‌ح و گۆزانی كه‌ناری ڕووباری خابوور و شارۆچكه‌كانی مادی نیشته‌جێی كردن.
- به دیل گرتنی ئیسرائیل به‌هۆی گوناهه‌وه
- 7
- هه‌موو ئه‌مانه ڕوویدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئیسرائیل گوناهیان كردبوو به‌رامبه‌ر به یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان، ئه‌وه‌ی له خاكی میسره‌وه له‌ژێر ده‌ستی فیرعه‌ونی پاشای میسر ده‌ریهێنان. به‌ڵام خودای دیكه‌یان[b] په‌رست و
- 8
- به‌دوای به‌جێهێنانی نه‌ریتی ئه‌و گه‌لانه كه‌وتن كه یه‌زدان له‌به‌رده‌م نه‌وه‌ی ئیسرائیل ده‌ریكردبوون، په‌یڕه‌ویان له كار و كرده‌وه‌ی پاشاكانی ئیسرائیل كرد.
- 9
- نه‌وه‌ی ئیسرائیل به نهێنی چه‌ند كارێكیان له دژی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان كرد كه ڕاست نه‌بوون. له قوللهكانی چاودێرییه‌وه هه‌تا شاره قهڵابهندهكان له هه‌موو شارۆچكه‌كان نزرگه‌ی سه‌ر به‌رزاییان بنیاد نا.
- 10
- له‌سه‌ر هه‌موو گردێكی به‌رز و له‌ژێر هه‌موو دارێكی سه‌وز به‌ردی ته‌رخانكراو و ستوونه ئهشێراكانیان بۆ خۆیان دامه‌زراند.
- 11
- له‌وێ له‌سه‌ر هه‌موو نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی بخووریان سووتاند، وه‌ك ئه‌و گه‌لانه‌ی یه‌زدان له‌پێشیان ڕایماڵین، به كاره خراپه‌كانیان یه‌زدانیان په‌ست كرد.
- 12
- ئه‌و بتانه‌یان په‌رست كه یه‌زدان پێی فه‌رمووبوون، «ئه‌م شته نه‌كه‌ن.»
- 13
- یه‌زدانیش له ڕێگه‌ی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران و ڕاگه‌یه‌نه‌رانی په‌یامی خودا ئیسرائیل و یه‌هودای ئاگادار كرده‌وه، فه‌رمووی: «له ڕێگا خراپه‌كانتان بگه‌ڕێنه‌وه و فه‌رمان و فه‌رزه‌كانم به‌جێبهێنن، به‌گوێره‌ی ته‌واوی ئه‌و ته‌وراته‌ی كه باوباپیرانی ئێوه‌م پێی ڕاسپارد، ئه‌وه‌ی له ڕێگه‌ی به‌نده پێغهمبهرهكانمهوه بۆم ناردن.»
- 14
- به‌ڵام گوێیان نه‌گرت و وه‌ك باوباپیرانیان كهللهڕهقییان كرد، ئه‌وانه‌ی بڕوایان به یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان نه‌كرد.
- 15
- فه‌رزه‌كانی ئه‌ویان ڕه‌تكرده‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و په‌یمانه‌ی كه له‌گه‌ڵ باوباپیرانیان به‌ستبووی و ئه‌و ئاگاداركردنه‌وانه‌ی كه پێی‌دان ڕه‌تیان كرده‌وه. دوای بتی پووچ كه‌وتن و پووچ بوون. به‌دوای ئه‌و گه‌لانه‌ی ده‌وروبه‌ریان كه‌وتن، كه یه‌زدان فه‌رمانی پێ كردبوون، «وه‌ك ئه‌وان نه‌كه‌ن.»
- 16
- وازیان له هه‌موو فه‌رمانه‌كانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان هێنا و بۆ خۆیان دوو گوێره‌كه‌ی له‌قاڵبدراویان دروستكرد و ستوونه ئهشێرایهكیان دروستكرد، كڕنۆشیان بۆ هه‌موو ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان برد و به‌علیان په‌رست.
- 17
- كوڕ و كچه‌كانیان وه‌ك قوربانی سووتاند. فاڵیان گرته‌وه و جادووگه‌رییان كرد، خۆیان فرۆشت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاوی یه‌زدان خراپ بوو، ئیتر په‌ستیان كرد.
- 18
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدان زۆر له ئیسرائیل تووڕه بوو و له‌به‌رده‌می خۆی دووری خستنه‌وه. ته‌نها هۆزی یه‌هودای هێشته‌وه،
- 19
- هه‌روه‌ها یه‌هوداش فه‌رمانه‌كانی یه‌زدانی په‌روه‌ردگاریان به‌جێنه‌گه‌یاند. نه‌ریته‌كانی ئیسرائیلیان په‌یڕه‌و كرد كه دایانهێنابوو.
- 20
- له‌به‌ر ئه‌وه یه‌زدان هه‌موو وه‌چه‌ی ئیسرائیلی ڕه‌تكرده‌وه، زه‌لیلی كردن و ڕاده‌ستی تاڵانكه‌رانی كردن، هه‌تا ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م خۆی دووری خستنه‌وه.
- 21
- كاتێك خودا ئیسرائیلی له بنه‌ماڵه‌ی داود جیا كرده‌وه، یا‌رۆڤعامی كوڕی نه‌ڤاتیان كرده پاشای خۆیان. یارۆڤعام ئیسرائیلی له شوێنكه‌وتنی یه‌زدان دوورخسته‌وه و بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان گوناهێكی گه‌وره بكه‌ن.
- 22
- نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش هه‌موو ئه‌و گوناهانه‌ی یارۆڤعامیان په‌یڕه‌و كرد كه كردنی و خۆیان لێی لانه‌دا،
- 23
- هه‌تا ئه‌وه‌ی یه‌زدان ئیسرائیلی له‌به‌رده‌م خۆی دوورخسته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن له ڕێگه‌ی هه‌موو به‌نده پێغهمبهرهكانییهوه فه‌رمووبووی. ئیتر ئیسرائیل له خاكه‌كه‌ی خۆیانه‌وه ڕاپێچی ئاشور كران، هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌ر له‌وێن.
- نیشته‌جێكردنی خه‌ڵكی بێگانه له سامیره
- 24
- ئینجا پاشای ئاشور خه‌ڵكی له بابل و كووتا و عه‌ڤا و حه‌مات و سفه‌رڤه‌یمه‌وه هێنا و له شارۆچكه‌كانی سامیره له جێی نه‌وه‌ی ئیسرائیل نیشته‌جێی كردن. سامیره بووه موڵكیان و له شارۆچكه‌كانی نیشته‌جێ بوون.
- 25
- له سه‌ره‌تای حه‌وانه‌وه‌یان له‌وێ، له یه‌زدان نه‌ترسان، ئیتر یه‌زدان شێری نارده سه‌ریان و لێی ده‌كوشتن.
- 26
- هه‌واڵیان گه‌یانده پاشای ئاشور و گوتیان: «ئه‌و گه‌لانه‌ی ڕاپێچت كردوون و له شارۆچكه‌كانی سامیره نیشته‌جێت كردوون، داواكارییه‌كانی خوداوه‌ندی خاكه‌كه نازانن، ئه‌ویش شێری ناردووه‌ته سه‌ریان و لێیان ده‌كوژێت، چونكه نازانن داواكارییه‌كانی خوداوه‌ندی خاكه‌كه چییه.»
- 27
- پاشای ئاشور فه‌رمانی دا و گوتی: «یه‌كێك له‌و كاهینانهی كه له‌وێوه ڕاپێچتان كردوون بینێرنه ئه‌وێ، با بچێت و له‌وێ نیشته‌جێ بێت، یاساكانی خوداوه‌ندی خاكه‌كه‌یان فێر بكات.»
- 28
- ئیتر یه‌كێك له‌و كاهینانهی كه له سامیره‌وه ڕاپێچیان كردبوون هات و له بێت‌ئێل نیشته‌جێ بوو، فێری كردن كه چۆن یه‌زدان بپه‌رستن.
- 29
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش هه‌ر گه‌له له‌و شارۆچكه‌یه‌ی كه تێیدا نیشته‌جێ ببوون بتیان بۆ خۆیان دروستكرد و له نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی كه سامیره‌ییه‌كان دروستیان كردبوون دایاننان.
- 30
- جا خه‌ڵكی بابل سوكۆت به‌نۆتیان دروستكرد، خه‌ڵكی كووتا نێرگه‌لیان دروستكرد، خه‌ڵكی حه‌مات ئه‌شیمایان دروستكرد؛
- 31
- عهڤییهكان نیڤحه‌ز و ته‌رتاقیان دروستكرد، سفهرڤییهكانیش كوڕه‌كانی خۆیان ده‌سووتاند وه‌ك قوربانی بۆ ئه‌دره‌مه‌له‌خ و عه‌نه‌مه‌له‌خ، دوو خوداوه‌ندی شاری سفه‌رڤه‌یم بوون.
- 32
- یه‌زدانیان ده‌په‌رست و له‌نێوان خۆشیاندا كاهینیان بۆ نزرگه‌ی به‌رزاییه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كرد، هه‌تا له نزرگه‌كانی سه‌ر به‌رزایی قوربانییه‌كانیان بكه‌ن.
- 33
- یه‌زدانیان ده‌په‌رست، به‌ڵام خوداوه‌نده‌كانی خۆشیان ده‌په‌رست، وه‌ك نه‌ریتی ئه‌و گه‌لانه‌ی كه لێیه‌وه ڕاپێچ كرابوون.
- 34
- هه‌تا ئه‌مڕۆش هه‌روه‌ك نه‌ریتی یه‌كه‌م جاریان ده‌كه‌ن. نه یه‌زدان ده‌په‌رستن، نه ئه‌و فه‌رز و حوكم و فێركردن و فه‌رمانانه‌ی به‌جێده‌هێنن كه یه‌زدان دایه نه‌وه‌ی یاقوب، كه ناوی لێنا ئیسرائیل.
- 35
- كاتێك یه‌زدان په‌یمانی له‌گه‌ڵ به‌ستن و فه‌رمانی پێ كردن و فه‌رمووی: «له خودای دیكه مه‌ترسن و كڕنۆشیان بۆ مه‌به‌ن و مه‌یانپه‌رستن و قوربانییان بۆ سه‌ر مه‌بڕن.
- 36
- به‌ڵكو ده‌بێت یه‌زدان بپه‌رستن، ئه‌وه‌ی به توانایه‌كی مه‌زن و ده‌ستێكی به‌هێزه‌وه له خاكی میسر ده‌ریهێنان، كڕنۆش بۆ ئه‌و ببه‌ن و قوربانی بۆ ئه‌و سه‌رببڕن.
- 37
- به‌رده‌وام فه‌رز و حوكم و فێركردن و فه‌رمانه‌كان كه بۆی نووسین به‌جێی بهێنن. خودای دیكه مه‌په‌رستن.
- 38
- ئه‌و په‌یمانه‌ش كه له‌گه‌ڵتان به‌ستم له یادی مه‌كه‌ن، خودای دیكه مه‌په‌رستن،
- 39
- به‌ڵكو یه‌زدانی په‌روه‌ردگارتان بپه‌رستن، ئه‌و له ده‌ست هه‌موو دوژمنه‌كانتان فریاتان ده‌كه‌وێت.»
- 40
- به‌ڵام گوێیان نه‌گرت، به‌ڵكو وه‌ك نه‌ریتی پێشوویان كرد.
- 41
- ئه‌و گه‌لانه یه‌زدانیان ده‌په‌رست، له هه‌مان كاتیش‌دا خزمه‌تی بته‌كانی خۆیان ده‌كرد. هه‌روه‌ها كوڕه‌كانیان و كوڕی كوڕه‌كانیشیان وه‌ك باوباپیرانیان ده‌كه‌ن، هه‌تا ئه‌مڕۆش.
- a. 17:4 ده‌شێت (سۆئا) كورتكراوه‌ی ناوی پاشا ئۆسۆركۆنی چواره‌م بێت، كه له ساڵی 730 یه‌وه هه‌تا 715 پ. ز. له میسر پاشایه‌تی كرد.
- b. 17:7 بڕوانه \+xt دواوتار 6:14\+xt*.